حەوت

241 40 22
                                    

7

دوای ڕووداوەکە نامجون سوهـ یوکی بردە دەرەوە لەماڵەوە پزیشکێکیان بانگکرد بۆ چارەسەر کردنی تایهیۆنگ دوای ئەوەی لە چارەسەرکردنی ڕوخساری تای تەواو بوو هەندێ ڕێنمایی پێوتن و چۆنێتی بەکارهێنانی دەرمانەکانی دواتر ئەوێی جێهێشت وا ئێستا لە ژوورەکەیدا پاڵکەوتوە بەبێدەنگی نایۆنی دایکی لەتەنیشت جێگاکەی دانیشتبوو جینهـون لەسەر یەکێک لە قەنەفەکانی ژوورەکە بەبێدەنگی دانیشتـبوو یوو-ئینیش دوای بەڕێکردنی دکتۆرەکەو وەرگرتنی ڕێنماییەکانی گەرایەوە لەدوورەوە وەستابوو "کچم ئەتوانی دایکت بەریتە ژوورەکەی تا کەمێک پشوو بدا" جینهـون قسەی کرد لەکاتێکدا چاوی هەر لەسەر تای بوو بێگومان هەمووان دەیانزانی لەگەڵ یوو-ئینێتی نایۆن بە چاوە پڕفرمێسکەکانی سەیری مێردەکەی کرد "تکایە بالای بمێنمە--" "بڕۆ پشوو بدە ئازیزم تۆ زۆر ماندوو دیاری" پێش ئەوەی نایۆن قسەکانی تەواو بکا جینهون قسەکانی پێبڕی بەجۆرێک سەیری کرد وەک بڵێی دەیەوێ ئەو و تایهیۆنگ بەتەنها بن بۆیە نایۆن بێدەنگ بوو هەستایەوە و ماچی سەری تایهیۆنگی کرد ولەگەڵ بوکەکەی ئەوێیان جێهێشت و دەرگاکەیان بەدوای خۆیاندا داخست

ئێستا ئەوەی ماوەتەوە تەنها تای و باوکی بوو تای پاڵی دابویەوە و سەری نزم کردبوو ڕوخساری تەواو شێوا بوو لای چاوەکانی ئاوسابوون ئێسکی ڕوومەتی شین و مۆر بوبویەوە لەزگە بەزۆر شوێنی ڕوخساریەوە بوو سەیری دەستە گرێدراوەکەی دەکرد و یاری بە پەنجەکانی دەکرد لەدوای ئەو ڕووداوە وشەیەکیش لەدەمیەوە نەهاتۆتە دەرەوە چونکە بەراستی نەیدەتوانی قسە بکا نەک ئەوەی نەیدەتوانی بەڵکوو نەشیدەویست، کە دایکی ماچی سەری کردوو جێیهێشت دڵی تای گەرم بوو دڵۆپەی فرمێسک بەچاویدا دەهاتە خوارەوە باوەڕناکات خێزانەکەی ئاوای لێبەسەر بێنن "تۆ شایەنی ئەوەبووی..بۆ بێ ڕێزیکردن و هەڵسووکەوتەکانت..دڵنیابە ئەگەر سوهـ یوک ئەوەی نەکردایە من خۆم دەمکرد!" باوکی دەستی بەقسە کرد هێشتا چاوی لە تای بوو تایش بێکاردانەوە و جوڵە وەستا بوو و گوێی دەگرت "نازانم تۆ چ کێشەیەکت هەیە لە کارکردن...مانای ئەوەنیە کە تۆ کارت کرد دەگۆڕێی..تۆ هەر ئەم تایهیۆنگەی دەتوانی پارە سەرف بکەی بەدڵی خۆت گەشت بکەی هەرکاتێک فرسەتت هەبوو ئۆتۆمبێل لێخوڕی بیان گۆڕی تەنانەت ئەتوانی بخۆیت و بخۆیتەوە..کەواتە چی والەتۆ دەکا واهەڵسووکەوت بکەی؟ من تێناگەم لێت" باوکی وەستا و سەیری کاردانەوەی تای کرد بۆ ساتێک بێدەنگی ژوورەکەی گرتەوە "تۆ منداڵ نیت بەمزوانە دەبیتە بیستوحەت ساڵ، سەیری ئەم هەمووە گەنجە سەرکەوتوە لەتەمەنی تۆدا، تۆچیت لەوان کەمترە کوڕم! بەڵکوو تۆ لەوان زیاتریشت هەیە گەر کار بکەی دەبیە بەڕێوبەری کۆمپانیایەکی گەورە و سەرکەوتوو کە ئەوان ئاواتی پێدەخوازن کە تەنها گرێبەستێکیان لەگەڵدا واژوو بکەی" باوکی بە دانیتشنتەوە بە ڕوخسارێکی هێمن بەڵام لەهەمان کاتیشدا توڕە دوبارە دەستی بە قسە کردەوە زۆر باش دەیزانی کوڕەکەی گوێی لە وشە بە وشەیەتی و لەمێشکیدا لێکی دەداتەوە "هەرگیز پرسیارت لەخۆت نەکردووە کە ئایا تۆ چی دەکەی و خەریکی چیت؟ تۆ یەکجار لەسەر ئەم زەویە دەژیت تایهیۆنگ دەتەوێ بە خواردن وخواردنەوە و باڕەکانەوە بڕوات...چرکە بە چرکەت؟!"

-(••÷[first love]÷••)-TAENNIEWhere stories live. Discover now