پێنج

311 40 223
                                    

5

سەر لەبەیانی زوو بوو تایهیۆنگ لەناو جێگاکەی بوو لەژورەکەی بەداخستنی پەردەکان تاریکتری کردبوو هەرچەندە بەخەبەر بوو بەڵام حەزی نەدەکرد لەسەر جێگاکەی هەستێ، بیری دەکردەوە چۆن گەڕاوەتەوە ماڵەوەو ئەوانی لەوێ بەجێهێشت بەبێ وتنی ماڵئاوای یان ئاگادارکردنەوەیەک دوای ئەوەی جۆناثان پەیوەندیەکەی هەڵگرت داوای لێکرد شۆفێرێکی بۆ بنێرێ دواتر گەڕایەوە بۆلای چادرەکەو بینی ئەوان هێشتا خەوتون حەزی نەکرد بەخەبەریان بێنێ وە نەیویست چڕوچاوی دەیڤد ببینێ و دووبارە شتێکی هەڵە بڵێی و شەڕ ڕووبدا پێی باشتر بوو بە بێدەنگی بڕوا بەڵام نامەی بۆ جاک نارد و وتی کە ئەو گەڕاوەتەوە ئیتر نازانێ کەی پێی دەگا یان شەبەکە هەبێ و جاک بیبینێ

دوای گەڕانەوەی ڕاستەوخۆ بێ وەڵام دانەوەی جۆناثان کە دەی وت ئایا چی ڕوویداوە و حاڵت باشە؟..یان برسێتی یان پێویستی بە شتێک هەیە،یەکسەر ڕایکردە ژوورەکەی و دەرگاکەی داخست و پەردەکانیشی داخست بەبێ گەرماو یان گۆڕینی جلەکانی ڕۆشتە سەر جێگاکەی و خەو بردیەوە، دوای شەو ڕۆژێکی تەواو بێخەوی بێگومان ڕاستەوخۆ خەوی لێدەکەوێ

وابوە بە ڕۆژ و نیوێک لە هاتنەوەی ئەو لە ژوورەکەیەتی و بەجێی ناهێڵێ تەنانەت بۆنانخواردنیش نەڕۆشتۆتە خوارەوە بێزار بوو لەسەیرکردنی سەقفی ژوورە تاریکەکەی بۆیە بڕیاریدا هەستێ و گەرماوێک بکا کاتێ ڕۆشت پەردەی ژوورەکەی لادا تیشکی خۆرەکە بەبەهێزی بەر ڕوخساری کەوت و وای لێکرد چاوەکانی داخات چونکە بۆماوەیەکی زۆرە لەناو تاریکی دانیشتبوو دواتر ڕۆشت بەرەو دۆڵابی جلەکانی بۆ دەرهێنانی دەستێک جلی پاک و خۆی بشوات بەڵام بینی جلەکانی لێ نەماوە پێی سەیر بوو کاتێ ڕۆشت بۆ گەشتەکەی هەموو جلەکانی لەگەڵ خۆی نەبرد گەر جانتاکەشیان خاڵی نەکردبێ و جلەکانیان نەخستبێتە شوێنی خۆی..ئەی جلەکانی دیکەی کوا؟

برۆکانی بەیەکدادا و لە ماندوێتی و بێزاریدا هەناسەیەکی قوڵی دایەوە لەکۆتایدا لەدوای ڕۆژێک لە ژوورەکەی خۆی هاتە دەرەوە بە پلیکانەکاندا هاتە خوارەوە و بانگی خزمەتکارەکەی کرد  "جۆناثان...جۆناث جلەکانم لەکوێیە بۆخاتری خ-" بەڵام وەستا، توشی شۆکک بوو بە بینینی ئەو کەسەی کەلە هۆڵەکەدا دانشتبوو "ب-باوکە؟" "بەیانی تۆش باش کوڕم" جینهونی باوکی لە هۆڵەکەدا دانیشتـبوو جۆناثان لە تەنیشتی بە پێوە وەستابوو کوپێک قاوە لەبەردەمی باوکی دانرابوو هیچ بیرۆکەیەکی نەبوو باوکی کەی هاتوە و بۆچی ‌ئەو گوێی لەهیچ شتێک نەبووە..؟ یان بۆچی باوکی بانگی نەکردووە..نانەخێر...ئەسڵەن بۆچی لێرەیە؟


باوکی بەبینینی برینەکانی سەر ڕوخساری سەری سورما "کوڕم..، چیبوە شەڕت کردووە دیسان؟" تای بۆچەند ساتێک وەستا و بیری دەکردەوە باوکی مەبەستی چیە کاتێ دەستی لەسەر ڕوخسار و لێوەکانی دا ناڵەیەکی ئازاری کرد زانی مەبەستی برینەکانی ڕوخسارێتی ئەو بۆ چەندساتێک لەبیری کردبوو، بەڵام تای وەڵامی نەدایەوە "جۆناثان؟" باوکی چاوەڕێی وەڵامی ئەوی نەکرد و ڕوویکردە جۆناثان بە پرسیارەوە کە چی ڕوویداوە بەڵام جۆناثانی داماویش نەیدەزانی چی بوە چونکە تای لە دوێنێ بەیانیەوە کە گەڕاوەتەوە هیچی نەوت و لەژوورەکەشی نەهاتۆتە دەرەوە "ماستەری گەورە..،منیش ئاگاداری هیچ نیم کە چی--" باوکی تای توڕە بوو بەوەڵامی ئەو "واتە چۆن ئاگادار نیت؟ ئەی کاری تۆ چیە لێرە" جۆناثان هیچی نەمایەوە بۆ وتن سەری نەوی کرد "داوای لێبوردن دەکە--" "پێویست بەوە ناکا تۆداوای لێبوردن بکەی بۆ هیچ..ئەوە هەڵەی تۆ نیە.." تای قسەکانی پێبڕی و دواتر سەیری باوکی کرد "وەتۆش..پێویست بەم درامایانە ناکا..پێویست ناکا وا ڕۆڵبگێڕی کە خەمی منتەو منت بەلاوە گرینگە..ئەو پاسەوانی من نیە بۆ هەموو شوێنێک لەگەڵم بێ..وەدواتر من منداڵ نیم" باوکی بەم هەڵسووکەوتەی توڕە بوو بەڵام کاتی دەمەقاڵێی نەبوو هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی

-(••÷[first love]÷••)-TAENNIEWhere stories live. Discover now