پانزە

253 41 18
                                    


15

سوهـ یوک قۆپچەی کراسە خاکیەکەی جێگیر کرد و دەستی بۆ بۆنیباخەکەی برد بەڵام دەستە سپی و ناسکەکانی هاوسەرەکەی پێش دەستە گەورەو زبرەکانی ئەو کەوتن و بۆنیباخەکەیان هەڵگرت، سوهـ یوک سەری بەرز کردەوەو بینی یوو-ئین بەخەندەوە سەیری دەکات زۆر بەجوانی خۆی گۆڕیوە، جلێکی سپی قوماشێکی کرێمی کە تەواو شەیپی جەستەی دەرخستبوو، پێش و پاشی سنگەکەی وەک یەک فراوان بوو بەجۆرێک سەرەوەی مەمکەخڕەکانی ئەویان دەرخستبوو ملوانکەیەکی ناسک لە گەردنی کە مەدالیاکەی دڵۆپێکی سپی بوو تاکوو نزیک نێوانی مەمکی هاتبوو سەرنجی هەرکەسێکی ڕادەکێشا گەر سەیری هاوسەرەکەیان کردبا ڕێک بۆ ئەو شوێنەی کە مەدالیای ملوان-

(هەرکەسێک..؟ئەو شوێنە..؟ سوهـ یوک ئەوەی بەدڵ نیە!) قۆڵەکانی درێژ بوو بەڵام کورتی جلەکانی تاکوو سەر ئەژنۆی دەهات سوهـ یوک دڵنیابوو لەوەی گەر دانیشێت ڕانە سپی و نەرمەکانیشی دەرەکەو-

(نەفرەت!) بەڵێ ئەو هێندە سەرنجی هاوسەرەکەی وجلەکانی داوە..بەهەموو شێوەیەکی وەستان و دانیشتن ئەوی دێتە پێش چاو

سوهـ یوک تاکوو دەهات بۆنێکی خۆش بەر لووتی دەکەوت..زۆری نەبرد لێوەکانی بەر شتێکی گەرم و بۆنخۆش کەوتن بەڵام ڕێگەیان نەدا تێر بۆنی بکات بەهۆی دوو دەستی بچوک لەسەر سنگی کە پاڵیان پێوەدەنا

"هێی ئەوە چیەکەی تۆ!" سوهـ یوک بەئاگا هاتەوە کاتێ هاوسەرەکەی پاڵێکی هێواشی پێوەنا و لە ملی دووری خستەوە ئەوکات بۆی دەرکەوت کە دەستەکانی لە کەمەری هاوسەرەکەی ئاڵاوەو لێوەکانی تەنها چەند سانتیمێک لە ئەوەوە دوورن بۆنیباخەکەی لەمێژە لەملی توند جێگیر بووە و ئەوەتا فریشتەکەی بەردەمی بە نامۆی و پرسیارەوە سەیری دەکا باشە چۆن گەشتنە ئەو قۆناغە؟ کەمێک پێش ئێستا هاوسەرەکەی خەریک چاکردنی بۆنیباخەکەی بوو چۆن دەستەکانی خۆیان لە دەوری کەمەری ئەودۆزیەوە؟ چۆن لێوەکانی خەریک ماچکردنی ملی بوون؟ یان ئەو هێندە ون بوو لە سەرنجدانی هاوسەرەکەی کە نەیەزانی چیەکات

"م-ئـ-من-" سوهـ یوک نەیەزانی چۆن قسەکات و وەڵامی بداتەوە بەجۆرێک مێشکی تێک چووبوو بیری دەکردەوە لەوەی هاوسەرەکەی لەبەری کردووە..ناکا نیازی چونە دەرەوەی هەبێ؟

"بۆ شوێنێک دەڕۆی؟" سوهـ یوک برۆی گرژ کرد و بە پرسیارەوە سەیری دەکرد چونکە گەر بزانێ بەو شێوەیە دەچێتە دەرەوە..ئەوە ڕێگە نادات بەهیچ شێوەیەک!

"ن-نـااا"یوو-ئین بە سادەی وەڵامی دایەوە تێنەگەشت لەو پرسیارە..بۆچی مێردەکەی بەم بەیانیە ئەو پرسیارە دەکات "شتێک بووە؟" ئەمجارەیان یوو-ئین پرسیاری کرد کاتێ ڕوخسارە نائاساییەکەی مێردەکەی بینی "ئـ-نا ناهیچ نەبوە....تەنها.خۆشەوستم جلەکانت-" لەکۆتایدا سوهـ یوک بە هەناسەیەکی کورتەوە دانی پێدانا..ئەوەی کە دەیویست بیڵێ ئەوەی کە لە مێشکی لێکی دەدایەوە

-(••÷[first love]÷••)-TAENNIEWhere stories live. Discover now