قسەکانی کۆتاییم بخوێنەوە 👐
༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺
Yeonjun's P.O.V
خۆشمدەویست، هەموو شتێکم لەودا بەدڵ بوو و خۆشمدەویست، لە ڕوخسارەی بچووکەکەی، لە خەندە جوانەکەی لە دەنگە خۆشەکەی کە وەک ڕیتمی مۆسیقایە لام، لە هەڵسوکەوتە شیرینەکەی لەو چاوانەی کە هەناسەم پێ دەبڕن
تەنانەت ئەو دڵە سادەیەشیم خۆشدەوێ
ماوەیەکی زۆر تێپەڕی بوو و بە تەواوی بارودۆخەکە شێوا! ئەگەر هەستی خۆمی بۆ دەرنەبڕم لە دەستی دەدەم… یان ئێستا یان هەرگیز!
و… لە کۆتاییدا کردم، لەناو باوەشم وەکو پەیکەر وەستا، نازانم بیری لە چی دەکردەوە بەڵام ئەوەم بە دەرفەتێک زانی و لووتم لە قژیدا نقووم کرد
پڕ بە سیەکانم هەناسەم هەڵمژی تا بۆنە خۆشەکەی تا قوڵایی ناخم چوو، بۆنی زۆر خۆشبوو، وەکو ئارام کەرەوە… وابزانم دەرمانی خۆمم دۆزیەوە- لەمێژە دۆزیومەتەوە
هێشتا تێر نەبووم لە باوەشە گەرمەکەی بە خێرایی جوڵا و دوورکەوتەوە لێم، تەنانەت بۆ یەک جاریش سەیری دواوەی نەکرد
ئایا ئەو منی خۆشدەوێت؟
Mira's P.O.V
خۆشیدەوێم
یۆنجوون خۆشیدەوێم
ئەو کوڕەی من خۆشمدەوێت… ئەویش خۆشیدەوێم
هەستەکانم یەک لایەنە نیین
ئەمە وەکو خەونەکەم نییە، من نەخۆش نیم و ئێستا دەربارەی خۆم و خۆی دەزانم
ئەمە دەرفەتێکە… ئەو چیڕۆکەی بە نیوەیی مایەوە لەم ژیانە تەواوی دەکەین
ڕێگە دەدەین خۆشەویستیەکەمان پەرە بسێنێت!
لەبەر خۆمەوە زەرەخەنەم کرد
خەریکە شتەکان باش دەبن!
کتێبەکانم بۆ وانەی یەکەم ئامادە کرد و سەیری دەرگاکەم کرد
یەکسەر خەندەکەم سڕاوە
باھی و دایۆنــ'ـم بینی دەهاتنە پۆلەوە، هەردوکیان چاویان کەوتە سەر من بەڵام بێدەنگ بوون و لە شوێنی خۆیان دانیشتن
لە دوای ئەوانەوە جۆنگ سونگ'م بینی
لەو کاتەوەی دانی بە هەستەکانی داناوە قسەمان نەکردووە
جا چی هەیە بۆ قسەکردن
وا دیاربوو ئاگاداری من بووبێت هاتە لام و وەستا
"دەتوانم لە تەنیشت تۆوە دابنیشم"
سەرم بە بەڵێ جوڵاند و بۆشایەکی زۆرترم بۆ کردەوە
وە لە دواوەی هەمووانەوە یۆنجوون هاتە ژوورەوە
خۆم سەرقاڵی کەلوپەلەکانی بەردەستم کرد
بە لا چاوێکەوە بینیم نزیک بۆوە و لە مێزەکەی دواوەم دانیشت
بۆچی لەو هەموو شوێنە بەس ئەوێ؟
"ئەوت خۆشدەوێت؟"
"چی؟ "
"چۆی یۆنجوون'ت خۆشدەوێت؟"
جۆنگ سونگ'ـا~
نامەوێ درۆی لەگەڵ بکەم بەڵام ڕاستیەکە بە ئازار دەبێت بۆی
قسەم نەکرد هەرخۆی بێدەنگیەکەم وەڵامێک بوو بۆی
هەناسەیەکی بەهێزی داوە و چیتر سەیرمی نەکردەوە
هیواخوازبووم شتێکم لەدەست هاتبا بۆی
نامەوێ کەس بەهۆی منەوە ئازار بچێژێ
سەرنجم گەڕاندەوە سەر مامۆستای زمانی کۆری کە چەند چرکەیەک بوو هاتبووە ژوورەوە، سەرەتا قسەی نەدەکرد تەنھا سەیری ئێمەی دەکرد
"قوتابیان-"
هەموومان وەستابووین تا بزانین چ دەڵێت، چ باسە؟
"ماوەیەک بەر لە ئێستا مامۆستای کیمیا'تان بە گروپ ئەرکی پێ راسپاردبوون، بۆیە ئێمەس شتێکی لەو جۆرە دەکەین"
دەنگی ناڕەزایی و هاواری قوتابیەکان پۆلەکەی گرتەوە هەرزوو مامۆستا شین' هەمووانی بێدەنگ کرد، ئەرک خۆی ناخۆشە جا بە گروپ
"بێدەنگ! هەمان ئەو گروپانە دەبن کە لە وانەی کیمیا پێکتانهێنابوو، کەس ناڕەزایی نییە؟"
هەمووان بێدەنگ بوون
بەڵام لێرەدا شتێکی هەڵە هەیە
گروپەکەی من کێ بوو؟
یۆنجوون، جۆنگ سونگ، کای، باھی
ئەو کوڕەی خۆشمدەوێت- ئەو کوڕەی خۆشی دەوێم- دووانەکە
واو! گروپە سەرنج ڕاکێشەکە!؟
بەر لەوەی دەست بە وانەکە بکەین هەڵسامەوە و هەمووان لە یەک چرکەدا سەیریان کردم
"مامۆستا من ناڕەزاییم هەیە"
"بۆچی؟"
"من نامەوێ لەو گروپە بم"
"ئایا کێشەیەک هەیە؟ ئەوەندەی من بزانم ئێوە نمرەیەکی باشتان هەبوو"
"من، تەنھا…"
"میــرا ئەوە ئەگەر بەهۆی منەوەیە من دەردەچم"
بە دەنگێکی نزم کە تەنھا خۆم گوێم لێبوو
جۆنگ سونگـ'ـی ئازیز!
Jeongsong's P.O.V (JAY's P.O.V)
زەردەخەنەیەکی دڵنیاکەرانەوەم پێدا، چاوەکانی لەسەر منەوە گواستەوە بۆ مێزەکەی دواوەمان کە باش دەزانێم کێ لەوێ دادەنیشێت-
بەهێمنی دانیشت و سەری داخست
هیوادارم خۆی بە تاوانبار نەزانێت
ئەو کچێکی باشە، گرنگی پێدەر و قشتە کە وایکردووە خۆشمبوێت، هەرچەندە ئەو وەکو من نییە و نابێت~ ئەوەندەی من ئەوم بەدڵە ئەو زیاتر یۆنجوونـ'ـی بەدڵە
لە زووەوە درکم بە هەستەکانم کرد بۆی و دەمزانی کۆتایی ئەمە بە کوێ دەگات، زوو زانیم ناتوانم دڵی ئەو بەدەستبھێنم بەڵام هێشتا هیوایەکم هەبوو، تەنھا تۆزقاڵێک هیوا کە بەپێی کات ئەویش نەما
لەوانەیە خۆم هەڵبخەڵەتێنم بەوەی هەوڵدەدەم هەستەکانم کپ بکەم بەرامبەری بەڵام لە قوڵایی دڵمەوە چاوەڕێی دەکەم ئیتر ئەوە ژیانە دەکرێ لە خولەکی کۆتایی هەموو شتێک بگۆڕێت
ئاسایی نییە بەڵام لە هیچ باشترە کاتێ وەکو هاوپۆلێک یەک دەبینین و قسە دەکەین… یاھ تەنانەت هاوڕێشی نیم! هیچ جێگایەکی تەواوم لە ژیانیدا نییە
ڕەنگە دوای دەرچوونی لە قوتابخانە ڕاستەوخۆ لەبیرم بکات
منیش… هەوڵ دەدەم لەبیری بکەم
سەرم لەخۆم شێواندووە، ئەرێ بیری دەکەم یان لە بیری دەکەم؟
'❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥´
نیهاو 👀
لە دونیای خوێندنـا نقووم بوومە ئازیزانم بە هیچ ڕاناگەم 😭 کاکە ناچمەوە دەوام وازم لێ بێنن 🤌
بڵێـن چی؟ 🥲 خۆی دیارە کۆتایی چیڕۆکەکە چۆنە وایە؟ دڵنـیاتان دەکەمەوە کۆتاییەکی باشی دەبێت و وەکی وەرزی یەکەمی نابێـت بەڵـام شتێک هاتۆتە مێشـکم 🧍♀️ دە حەزەکەم جەی و مـیرا بـۆ یەک بـن 😂
چ دەڵێـن ئەنگۆ؟ بە گوێی ئێوە دەکەم ئا دەی ڕای خۆتـان بنوسن🥺 چەند کەسەک هەن هێشتـا کۆمێنتیان نەکردیـە 👐 دەبکەن کاکە بە هەمووی ١ دەقەیە بزانم ڕاینگۆ چییە لەسەر چیڕۆکەکەی 🫵
چاوەڕێی کۆمێنتتانم، تـا ٥ شەممەیە تر بای
*ئەوە دەوامم نەبوو لـۆیە پاڕتـم دانا ئەگەر نـا چاوتان پێ نەدەکەوت 👀😂*