تکایە کۆمێنتی عەلەق و بەلەق مەنوسن وا هەست دەکەم چیـڕۆکەکەم کۆمیدیە نەک شتی تـر 😭
*سوعبەتێ دەکەم هـا 🤭😂*
༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺
بە ماندوویەتی خۆم هەڵدا سەر قەنەفەی هۆڵەکە، تەنھا لە قوتابخانە گەڕاومەتەوە نازانم بۆ ماندووم
بەهەرحاڵ بۆچی ئەم ماڵە نائاساییانە بێدەنگە؟ ئەمە سروشتی ئێمە نییە
لە پڕ بەرچاوەکانم تاریک بوون کەسێک چاوەکانی گرتم
ئەم دەستە گەورەیە دڵنیام دایک و باوکم نین... کوا ئەوان گاڵتەی وام لەگەڵ دەکەن؟
دڵنیام مینا و مینۆ'ش نین، خوشک و برا بچووکەکەم
کەوایە کێیە
سەرم راوەشاند و ئەو دوو دەستەم لەسەر چاوەکانم لابرد
سوڕامەوە تا بزانم کێیە
کە ڕوخساریم بینی... خێرا خۆم هەڵدا باوەشی
"ئوپـا! بیرم دەکردی!"
چاوەکانم پڕبوون و باوەشەکەم توندتر کرد... براکەم، زۆرم بیر دەکرد
زیاتر لە پێنج مانگە ئەو'م نەدیوە، بەڵام ئێستا لێرەیە
براکەمم لەگەڵمە
"میرا... وابزانم هەناسەم نامێنێ"
لێی دوورکەوتمەوە و بە گرژی سەیرم کرد
"بۆچی تۆش نەتوت کە بیرمت دەکرد؟ تۆ منت خۆشناوێ؟"
پێکەنی و قژی تێکدام
دەنگی، پێکەنینەکەی، قسەکانی، روخساری، هەڵسوکەوتی، گرنگی پێدانەکەی... زۆر زۆر بیری هەموو شتێکیم دەکرد
برا ناوازەکەم
"منیش بیرم دەکردی خوشکەکەم بەڵام چۆن ئەوەم وتبا گەر لەسەرە مەرگ بووام؟ بەڕاستی خەریک بوو هەناسەم لێ دەبڕا"
"باشە... کەی گەڕایتەوە؟"
"نیو کاتژمێر دەبێت"
"دایک و باوکم ئاگادارن؟ هەر بەڕاست ئەوان لەکوێن؟"
"ئەوان لە کارن"
ڕاستە... لەم دواییانە دایکیشم دەستی بە کارکردن کردووە
کەوایە مینا و مینۆ لە قوتابخانەن
"باشە. چۆن بوو گەڕایتەوە؟"
"ئایـشـ... چەند پرسیار دەکەیت، زانکۆم گواستەوە بۆ ئێرە لەمەودا لێرە دەمێنمەوە"
"بەڕاست؟ بەڵام بۆچی؟"
"خۆت بارودۆخی ئێستای ماڵەوە دەزانیت گەر بەردەوام بم لە خوێندن لە دێیگو' پارەیەکی زۆر سەرف دەبێت بۆیە لێرە بە دوای کاردا دەگەڕێم"
لە پێزانیندا سەرم جوڵاند
دەبێت لەمەودوا ئەوەندی بتوانین خەرجی کەم بکەینەوە، باوکم لە کارێکدا شکستی هێنا و کەوتوینەتە ژێر قەرز، پێشتر گوتبووم بارودۆخی ماڵەوە ناجێگیرە و ناتوانم کێشەکانی خۆم تێکەڵی ئەوان بکەم
"بڕۆ پشووبدە ماندوو دیاریت"
"باشە، دڵنیام تۆش رێگایەکی درێژت بڕیووە دەبێت ماندوو بیت"
"زۆر نا... دەزانی کە بە ئۆتۆمبێل گەڕامەوە"
"من گەمژەم خەمی تۆمە"
جانتاکەم هەڵگرتەوە و ڕۆیشتمە ژوورەکەم، یەکسەر جلەکانم گۆڕی و خۆم هەڵدا سەر سیسەمەکەم و خۆم بە مۆبایلەکەمەوە خەریک کرد
نیو کاتژمێر تێپەڕی هێشتا لە ژوورەکەم بووم، پێش وەختە خوشک و براکەم گەڕانەوە و قیژەیان دەکرد بۆ دەربڕینی دڵخۆشیەکەیان بەهۆی گەرانەوەی براکەی ترم، دواتر دایکم گەرایەوە و بێگومان ئەویش دڵخۆشبوو بە بینینەوەی کوڕەکەی
گوێم لێبوو وتی ئێوارە خوانێکی خۆش ئامادە دەکات
ئەوەندە دەنگیان بەرز بوو کە گوێبیستی هەمووی بووم، زەردەخەنەیەکم کرد و مۆبایلەکەم لابرد و چوومە خوارەوە. یارمەتی دایکمم دا لە ئامادەکردنی خوانی ئێوارە و خوشک و براکانم یاریان دەکرد، پێتان سەیر نەبێ برا بیست و یەک ساڵانەکەم لەگەڵ دوانەیەکی ١٠ ساڵان یاری دەکات
کاتەکە بە خێرایی تێپەڕی باوکم گەڕاوە، ئەو ئێوارەیە... کاتێکی خۆش بوو، لە کاتی نانخواردن قسەمان دەکرد و پێدەکەنین، دڵخۆشبوین، کاتێ سەیری ڕوخساری دایک و باوکمم دەکرد خەریکە دەچنە تەمەنەوە بەڵام هەمووشتێکیان بۆ ئێمە کردووە
لەوانەیە هەموو شت نا کە ئێمە دەمانەوێ بەڵام باشترینی خۆیان ئەنجام داوە کە تا مردن سوپاسگوزاریانم، برا گەورەکەم کە هەمیشە پاڵپشتم بووە، زۆر جار شەڕ دەکەین و لێک عادز دەبین بەڵام هێشتا ئەو کاکە گەورەکەی منە
دووانە شیرینەکە کە هێشتا مناڵن و بە تەواوی لەژیان تێنەگەیشتوون، بەو زەردەخەنەیە بێ تاوانەییانە کە لەگەڵ ئێمە بەژداری گفووگۆکە دەبن چەند قشتن!
لە کۆتاییدا خۆم، کاتێ لەگەڵ خێزانەکەمم لە باشترین سات دام، دەمەوێ چێژ وەرگرم لەو ساتانەی تێیدام، کاتی زەردەخەنە دەکەم تا دواتر پەشیمان نەبمەوە لەوەی هەموو ژیانم بە کێشە و ناڕەحەتی بەسەر بردووە
خێزانەکەم باشترینن، سوپاسی خودا دەکەم کە ئەوانی بەم شێوەیە بەمن بەخشیووە، هیوادارم ساتێکی زۆر خۆش بەیەکەوە بەسەر بەرین!
'❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥´
نیهاو 💀 وە سوڕپڕایززززز
لە کۆتاییدا بـراکەی میرامان دۆزیـەوە سوپـاس بۆ خوا
ئینجا بای 👁️👄👁️
لیی مینھۆ (لینۆ) :🥹✨💕
ئەنـدانی ستڕەی کیدسە