-(••÷[first love]÷••)-TAENNIE

By J1S00--K1M37

10.4K 1.4K 3.8K

چیرۆکی خۆشەویستی دەست پێدەکات لە ڕێکەوتنێکەوە لەنێوان خێزانی دوو گەنجەکە، دەڕوات تا دەگاتە ئەوەی ئافرەتەکە ئا... More

پێشەکی
یـەک
دوو
سێ
پێنج
شەش
حەوت
هەشت
نۆ
دە
یانزە
دوانزە
سیانزە
چواردە
پانزە
شانزە
حەڤدە
هەژدە
نۆزدە
بیست
بیست و یەک
بیست و دوو
بیست و سێ
بیست و چوار
بیست و پێنج
بیست و شەش
بیست و حەوت
بیست و هەشت
بیست و نۆ
سی
سی و یەک
سی و دوو

چوار

317 45 72
By J1S00--K1M37

4

"بەسە..بەسیکـەن من ئیتر تەواو بووم لەگەڵ هەڵسووکەوتی ئەو کوڕە..ئەو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خراپتر دەبێ تەنانەت تۆزێک ڕێزیش بۆمن دانانێ" جینهـون بەتوڕەیی وتی کاتێ لە ژووری کارکردنەکەی بوو لەگەڵ هاوسەر و کوڕە گەورەکەی لەوەتەی زانیوێتی کە نامجون نەهاتۆتەوە بۆماڵەوەو لەدەرەوە خەوتوە ترس دایگرتوە..نەک لەبەر ئەوەی خەمی کوڕەکەی ببێ..بەڵێ لەراستیدا خەمی دەخوا بەڵام بۆ ئەو جۆرە شتانە نا چونکە کوڕەکەی دەناسی کە کاری هەڵە ناکات وە هەرگیز خۆی توشی کێشە ناکات..بەڵام چی دەربارەی میدیاکان و ڕۆژنامە نوسەکان ئەوان بەدوای هەلێکدا دەگەڕێن بۆ پیسکردنی ناوبانگی ئەو وە بڵاوکردنەوەی شتێک لە ڕۆژنامە بێکەڵکەکەیان

تاکە شت کە نامجونی لە هەواڵ و ڕۆژنامەکان دەرخستبێ ئەوکاتە بوو کە بوو بە پڕۆفیسۆر و بڕیاری دا کە لە کۆمپانیاکەی باوکی کار نەکات بێگومان وەک کوری کەسایەتیەکی بەناوبانگ و سیاسی و گرینگ کەوتە پێش چاوی خەڵکو ئەوەیان لا گرینگ بوو کە بۆچی لەوێ کارناکات...ئایا بەشەڕ هاتون یان شتێکی تر هەیە، سەرەڕای ئەوەی کە خۆی و باوکی لێدوانیان داو قسەیان کرد وە باوکی لەپیش چاوی کامێراو خەڵکی کۆریا پشتگیری لە کورەکەی کرد!


"ببورە باوکە...بەڵام نامجون ڕاست دەکات، واباشترە سەرەتا تایهیۆنگ بهێنیتەوە بۆ ئێرە تا فێری بەرپرسیارێتی ببێ....من کارو خێزانم هەیەو نامجون گەر خێزانەکەی نەبێ ئەوە کارەکەی هەیە..بەڵام چی دەربارەی تایهیۆنگ؟ ئەو هیچی نیە" سوهـ یوک وتی و دایکی هەستایەوە "ڕاستەکات ئازیزم بائێمە سەرەتا تایهیۆنگ بهێنینەوە لای خۆمان ئەوکات قسەیان لەگەڵ دەکەین لەسەر ئەو بابەتە..تکایە ئیتر هێمن بەرەوە بۆ تەندروستیت خراپە" جینهـون چاوەکانی داخست و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی "باشە، بەتەنها بەجێم بهێڵن" ئەوە هەموو ئەوشتە بوو کە وتی نایۆن و سوهـ یوک ژوورەکەیان بەجێهێشت
هەر لەگەڵ ئەوەدا جینهون بەرەو موبایلی ئۆفیسەکەی ڕۆشت و پەیوەندی بە کەسێکەوە کرد دوای جارێک ڕۆشتنی زەنگەکە ڕاستەوخۆ دەنگی کەسەکە لەو دیوی موبایلەکەوە هات

"ماستەری گەورە"

"سڵاو جۆناثان"

.....

لەگەڵ هاتنە دەرەوەی سوهـ یوک ڕاستەوخۆ گەرایەوە ژوورەکەی بینی هاوسەرەکەی دانیشتوەو گۆڤار دەخوێنێتەوە کاتێ ئەوی بینی لە دەستی لایبرد و هەستایەوە "چی بوو ئازیزم؟" سوهـ یوک هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی لەسەر جێگاکە دانیشت "ئاهـ هەر مەپرسە ئەم برایانەی من تا گەورەبن سەربەکێشەتر دەبن" یوو-ئین بێدەنگ بوو نەیدەزانی چی بڵێ لەو ڕۆژەوەی ئەو بوە بەبوکی ماڵەکە زۆر شت لەناکاو گۆڕان یەک لەوانە هەڵسووکەوتی تایهـیۆنگ بوو"ئاااهـ من دەڕۆم گەرماوێک دەکەم و دەڕۆمە ژووری کارکرن" سوهـ یوک دوای کەمێک بێدەنگیەکەی شکاند و هەستایەوە بەرەو گەرماوەکە ڕۆشت


لەسەر قەنەفەکانی هۆڵەکەدا خاتوو نایۆن  دانیشتبوو گوێی لە بەرنامەیەک دەگرت بێگومان ئەو بەرنامەیەی کە جێنی تێیدا بەشداری کردبوو، سەرنجدان لەسەر جلوبەرگەکەی،شێوازی دانیشتنی،قسەکردن و پێکەنینی هەڵسووکەوتەکانی وەک بڵێی لیژنەیەو شاجوانی کۆریا هەڵدەبژێرێ ئەو نایەوێ ئەم کچە خانەدان و جوانە لەدەست بدا بەڕاستی دەیەوێ ببێتە بوکی خێزانەکەی گرینگ نیە کام کوڕی بێ

دوای تەواوبونی بەرنامەکە تیڤیەکەی کوژاندەوە بۆ ماوەیەک لە بیرکردنەوەدا مایەوە،مادەم نامجونی کوڕی نایەوێ هاوسەرگیری بکات ئێستا و بەدوای خۆشەویستیدا دەگەڕێ ئەو ناتوانێ زۆری لێبکا نەک ئەو،هیچ کەس ناتوانێ چونکە هیچ نامجون ناترسێنێ بەڵام لەلایەک لەدەستدانی ئەم کچە وەک دۆڕانێکی گەورەیە بۆ خاتوو کیم بۆیە تاکە هیوا ماوێتی کوڕە بچوکەکەیەتی، ئەو بەئاسانی دەخرێتە ژێرکۆنتڕۆڵ بەتایبەت گەر هەڕەشەی لێسەندنەوەی پارەو ئۆتۆمبیل و شتەکانی لێبکەی ئەوە ملکەچ دەبێ چونکە کورەکەی ئاڵوودەی ئەو شتانە بوە ناتوانێ بێ ئەوانە ژیان بکا بێگومان لەمناڵیەوە بەوشێوەیە پەروەردە کراوە لەناو نازو نیعمەتدا کە بۆ ساتێک ماندوو نەبوە و هەرچی ویستبێتی بەدەستی هێناوە، لەلایەکی تر ئەمە باشترینە بۆ کورەکەی چونکە گەر خاوەنی ماڵ و منداڵی خۆی بێ ئەوە ئەویش وەک سوهـ یوکی کوڕی دەبێتە خاوەن کار و خێزان

"من ئەم بوکە لەدەست نادەم..جا بەهەر نرخێک بێ" خاتوو کیم هەستایەوەو ڕۆشتە ژوورەکەی خۆی بۆ خۆئامادەکردن بۆ چونەدەرەوەکەی، ئەمڕۆ بریار بوو کە کۆبونەوەیەکی خۆشی بکا لەگەڵ هاوسەرانی چەند سیاسەتمەدارێک لە ڕێستۆرانتێکدا

دوای ئامادەبوونی بەرەو دەرەوە بەڕێکەوت بەڵام لەناکاو یوو-ئین بانگی کرد
"ئووما بۆ شوێنێک دەڕۆی؟ شتێک بوە؟"یوو-ئین پرسی کاتێ بینی دایکی خۆی ئامادەکردووەو وادیارە دەیەوێ بڕواتە دەرەوە ئەوە سەیر بوو چونکە خاتوو نایۆن زۆر بەکەمی چونەدەرەوە دەکا

خاتوو نایۆن ئاوڕی دایەوە بەچاوێکی ترسناک سەیری دەکرد بەجۆرێک یوو-ئینی پەشیمان کردەوە لە پرسیارەکەی "تۆ حەقت بەسەر منەوە نەبێ...بڕۆو قاوەیەک بۆ هاوسەرەکەت ببە چەندێکە لە ژووری کارکردنە" لەگەڵ ئەو قسەدا یوو-ئینی جێهێشت  "باشە بۆچی ئەوەندە توڕە بوو؟" لەگەڵ ئەوەدا یوو-ئین بەرەو چێشتخانەکە بەڕێکەوت

دوای ئامادەکردنی قاوەکە لەدەرگای ژووری کارکردنی مێردەکەی دا گوێی لە دەنگەگڕو ماندووەکەی مێردەکەی بوو کە وتی 'وەرە' دەرگاکەی کردەوەو بە کوپە قاوەکەوە بەرەو مێردەکەی ڕۆشت سوهـ یوک سەری لەسەر وەرەقەکانی بەردەستی بەرز کردەوە بینی هاوسەرە جوانەکەی قاوەی بۆ ئامادەکردووە "ئمممم شاژنەکەم، قاوەی بۆ هێناوم؟" قەلەمەکەی داناو کەمێک لە مێزەکە دوورکەوتەوە هاوسەرەکەی هاتە لای و کوپە گەرمەکەی دانا بە توڕەییەوە سەیری سوهـ یوکی دەکرد ئەویش کە ئەمەی بینی سەری سورما بۆیە پرسیاری کرد "چی بوە شیرینەکەم؟" یوو-ئین ڕوخسارە توڕەکەی گۆرا بۆ خەمباریەک "من تەنها پرسیاریکم لە ئووما کرد چ پێویستی دەکرد توڕەبێ؟" سوهـ یوک بۆ کەمێک وەستا  نەیدەزانی مەبەستی چیە بەڵام کاتێ لە مەبەستەکەی تێگەشت و زانی دووبارە دایکی لە یوو-ئین توڕەبوە  خەندەیەکی گەورە هاتە سەر روخساری "هێی بەچی پێدەکەنی؟ ئەوە کوێی پێکەنینی دەوێ؟" هاوسەرەکەی دەستەکانی لەسەر  سینگی گرێدابوو بە تورەییەوە سەیری سوهـ یوکی دەکرد لەناکاو سوهـ یوک دەستەگەورەکەی بەرەو کەمەرە باریکەکەی هاوسەرەکەی برد و ڕایکێشایە باوەشی خۆی "ئێستا بۆچی شیرینەکەی من توڕەیی خۆی بەمن دەرەکا؟ هممم" چەناگەی لەسەر شانی هاوسەرەکەی دانابوو بەنەرمی بە گوێیدا دەیچرپاند "اێ بە کێی دەرکەم؟تۆ هەمیشە ماندووی و بێزاری خۆت بەمن دەرە-" یوو-ئین وەستا کاتێ زانی خەریکە چ شتێکی هەڵە دەڵێ چاوەکانی کرانەوە ئەوکاتەی دەستی مێردەکەی لە کەمەری توندتر بوو "ههههه، ئۆهـ بەراست؟ گەر واشم کردبێ هەرگیز توند نەبووم لەگەڵت" لەگەڵ ئەوەدا لێوەکانی لەسەر گەردنە بۆنخۆشەکەی یوو-ئین جێگیر بوو

دەستی کرد بە ماچکرنی بەڵام یوو-ئین خۆی لێی دوورخستەوە و بەزۆر توانی لە باوەشی ڕزگاری ببێ "ئااهـ من نازانم چی بکەم دەڕۆمە لای دایکم توڕە دەبێ دێمە لای تۆ وەک گورگی برسی پەلامارم دەدەی من نازانم چیبکەم لەم ماڵەدا" دووبارە توڕە بویەوەو دەستی لەسەر سنگی گرێدا و سەیری مێردەکەی دەکرد

سوهـ یوک وەک سەرخۆشێک سەیری دەکرد لە سەرەوە بۆ خوارەوە چۆن عەزیە تەسک و شینەکەی بە جەستەیەوە خۆی گرتوە و لە سەر ڕانەکانی وەستاوە و ڕانە نەرمەکانی دەرخستوە بەڵام لەگەڵ ڕانەکانی قۆڵە ناسک و باریکەکەشی بەدەرکەوتوە،باسی سنگ و گەردنە سپیەکەی مەکەن کە ئیسکەکانی دەرکەوتوە بەهۆی جلەکانیەوە کە سنگەکەی فراوان بوو

جل؟ نەفرەت،ئاخر ئەوە کەی جلە؟ خۆ بەس بەشی سەرەوەو خوارەوەی داپۆشیوە

سوهـ یوک سەرقاڵ بوو بە سەیرکردنی هاوسەرەکەی ئاگاداری خۆی نەبوو بەهێواشی بە زمانە تەڕەکەی لێوە وشکەکانی شێدار کردەوە یوو-ئین کە ئەمەی بینی سوور بویەوە "هێی کوڕە سەیری چی دەکەی؟" سوهـ یوک لە خەیاڵەکانی هاتە دەرەوە "ئحـم....اێ هیچ....ئەوە دەڵێم تۆ هەرکات توڕە بوی وەرەو بەمنی بڕێژە من لە خزمەتام"سوهـ یوک لەناکاو ئەو قسانەی کرد هیچ بیرۆکەیەکی نەبوو لە مەبەستی وتنی تەنها بە مێشکیدا هات یوو-ئین برۆکانی بەیەکدادا مەبەستی چیە بە ئەوی بڕێژێ؟ کاتێ بینی مێردەکەی پاڵی دایەوە بە کورسیەکەی و بە لالێوێکەوە سەیری دەکرد گەرمیەکی زۆر جەستەی گرتەوە دەستەکانی کە لەسەر سینەی گرێی دابوو لایبرد "ت-توڕەیی چی ڕشتنی چی م-من توڕە نیم پێویست ناکا..دەی تۆ خەریکی کارەکەت بە خۆت بەمنەوە سەرقاڵ مەکە" لەگەڵ وتنی ئەوەدا ڕۆشتە دەرەوە

سوهـ یوک هێشتا خەندە لارەکەی لەسەر لێوو بوو دوای کەمێک روخساری گۆڕا بۆ کەسێکی توڕەو بێزار سەیری بەشی خوارەوەی کرد و نەفرەتی دەکرد

تۆ قاوەت هێنا بۆئەوەی من وریابم و خەو نەمباتەوە بەڵام شتێکیترت وریاکردەوە خاتوون کیم یوو- ئین

بەنەفرەت بی کیم تایهیۆنگ هەمووی خەتای تۆیە

࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙

هەموویان بە شۆرتێکەوە لەناو گۆماوەکەدا کەمێک خواروی چادرەکەیان خەریکی مەلە کردن بوون جگەلە دەیڤد تەواوی ڕۆژەکە خەوتبوو هەرچەندە هەوڵیان دا کە هەڵیستێنن بەڵام سوودی نەبوو بۆیە دوای نانی نیوەڕۆ بڕیاریان دا کە کەمێک خۆیان هێمن بکەنەوە و مەلەبکەن "بۆستن واتە بەڕاستی ئەو کچە مۆدێلەی خۆش دەوێ؟" میشێل پرسیاری کرد کاتێ هەموویان پاڵیان دابویەوە "هم؟ مەبەستت چیە؟" جاک لە پرسیارەکەی تێنەگەشت تەنانەت نەیشی دەزانی باسی چی و کێ دەکا

"مەبەستم ئەو کچە مۆدێلەیە..دەیڤد بەراستی خۆشی دەوێ؟" جاک و تای سەیری یەکیان کرد بەڵام کەسیان وەڵامی دروستیان لانەبوو دووبارە جاک ئاراستەی سەری گۆڕی بو میشێل "نازانم..لەوانەیە و لەوانەش نیە..یانی مەبەستم ئەوەیە ئێمەش زۆر کەسی ناودار هەیە کە پێیان سەرسامین حەز بە سەیرکردنی بەرنامەو دەرکەوتنەکانیان دەکەین بۆیە..لەوانەیە تەنها فانێکی سەرسەختی بێ" جاک ڕای خۆی دەربڕی دەربارەی ئەو بابەتە دوێنێ دەیڤد زۆر توڕەبوو کە ئەو کارە منداڵانەیان بەرامبەر کرد لە دوای ئەوەوە قسەی لەگەڵ کوڕەکان نەکردۆتەوە

"ئەی تۆ؟" میشێل ئەمجارەیان ڕویکردە تای کە خەیاڵی ڕۆشتبوو لەگەڵ قسەکەی جاکیش سەرنجی خۆی خستە سەر تای چاوەڕێی کۆمێنتی ئەوبوو سەبارەت بەم بابەتە تای لە خەیاڵەکانی هاتە دەرەوە "سەیرکە من نازانم ئەو کچە مۆدێلە نەفرەتیەی کە باسی دەکەی کێیە! وەگرینگیش نیە بەلامەوە" تای بەڕەقی قسەی کرد وەک بڵێی باسی کەسێکی خۆشەویستی دەکرێ بە خراپە

"hey..chill bro"

میشێل بە پێکەنینو باوەڕپێنەکراوی وەڵامی تای دایەوە پێی سەیر بو بۆچی وا توڕەو بێزار دیار بوو "باشە باشە من باشم نیگەران مەبە...لەوانەیە دەیڤد جەستە و ڕوخساری ئەوی بەدڵ بووبێ و حەزبکا شەوێکی لەگەڵ بەسەر بەرێ..واتە ئەو مۆدێلە لەوانەیە بۆ پارە زۆر شت بکا"

میشێل پێکەنی بیگومان هەر ئەو وەڵامانەی لە تای چاوەڕێ دەکرد تای خەندەیەکی لا لێوی لەسەر لێوو بوو "چی وای لەتۆکرد هەموو ئافرەتێک سۆزانی ببینی؟" لەناکاو دەنگی دەیڤد هەمووانی بەئاگا هێنایەوە  هەمووان سەیریان کرد کە لە قەراخی گۆماوەکە وەستاوە دیار بوو کە تازە لەخەو هەستاوە بەڵام نەیاندەزانی کە لەکەیەوە گوێ لە قسەکانی ئەوان دەگرێ
هەر بە ڕوخساریدا دیار بوو توڕەو بێزارە

"چونکە شتەکە بەو شێوەیەیە..هەموو مۆدیل و کچە بەناوبانگەکان وان"تای بە بێباکانە وەڵامی دایەوە لەگۆماوەکە هاته دەرەوە و بەرەو جلەکانی ڕۆشت لەسەر ئەو بەردانە دایان نابوو کە دەیڤد لایوە ڕاوەستابوو "چی دەربارەی خۆت؟" تای وەستا بۆچەند ساتێک تەنها سەیری جلەکانی ناو دەستی دەکرد جاک ومیشێلیش سەیری یەکیان دەکرد بە ترسەوە وەک بڵێی ئێستا شتێک ڕووئەدا لەلایەکی تر دەیڤد چاوەکانی تەنها لەسەر تایهیۆنگ بوو

"تێنەگەشتـم؟!" تای سەری بەرزکردەوە بە ڕوخسارێکی وا کە بڵێت 'وای دادەنێم ئەو قسەیەت بەهەڵە کردووەو هەر ئێستا بڵێ هیچ' بەڵام دەیڤد لەو سەرسەختر بوو "تۆش هەر شەوێک و لەگەڵ ئافرەتێکدای..گەر بونی ئافرەتێک لەگەڵ زۆر پیاودا بیکاتە سۆزانی..ئەی چی دەربارەی ئەو پیاوەی کە هەر شەوێک و لەگەڵ ئافرەتێکە؟" دەیڤد دەستەکانی لەسەر سنگی گرێداو بە لالێوێکەوە سەیری تای کرد میشێل و جاک لەمێژە لەناو ئاوەکە هاتبونە دەرەوە چونکە زانیان شتەکە گوی تێئەوێ

بەڵام تای هێشتا خۆی لەگێلی دا بێگومان زانی مەبەستی چیە توڕەییەکی زۆریش ناخی داگیرکردبوو بەڵام هەر هەوڵی دەدا هیچ نەکا و شتەکە بەرەو خراپ نەڕوا "بڕۆرە سەر پۆینتەکەت دەیڤد" تای هێشتا نەیدەویست باوەڕ بەوە بکات هاوڕێیەکەی دەیەوێ چی پێبڵی تاکو وشەکە بەتەواوی لە دەمیەوە نەیەت "تۆش سۆزانیت تایهیۆنگ...بەپێی هەڵسەنگاندن و پێوەریەکانت بۆ ئافرەتێک کە هەر شەوێک و لەگەڵ کەسێکدایە ئەوە سۆزانیە....کەواتە تۆش دەگرێتەوە" لەگەڵ وتنی ئەوەدا دەیڤد ڕوخساری خۆی لەسەر زەویەکە بینیەوە بەو مستە بەهێزەی کە تای لێیدا بەوەش نەوەستا ڕۆشتە سەر جەستەی و دەستی کرد بە لێدانی مست لە ڕوخساری

"نەفرەت لەخۆتو کڕەشە سۆزانیەکەشت هەی خوێڕی..جارێکی تر وابڵێیتەوە زمانت لە گەروت دەردێنم" لەگەڵ هەر وشەیەکی مستێک بەر ڕوخساری دەیڤد دەکەوت زۆری نەبرد چەرخەکە سورایەوەو دەیڤد لەسەر تای بوو بەمست لە ڕوخسارە بێگەردەکەی تای دەدا بێگومان تای نەیتوانی بەرگری بکا چونکە ئەو لاوازتر بوو بەهۆی ئەوەی ئەو هیچ کات یاری لەشجوانی نەدەکرد وەک هاوڕێکانی بێگومان دەیڤد یەکێک بوو لەو هاوڕێیانەی کە جەستەیەکی جوان ماسولکەیی هەبوو بەڵام تای هەمیشە بە خەوتن و کات بەسەر بردن لە باڕەکان کاتەکانی دەکوشت تەنانەت ئەو تاکە کەس بوو کە زۆرترین سەرجێی دەکرد(واتە لەگەڵ ئافرەت دەخەوت) لەناو هەرچواریان جاکیش بە پلەی دوو

"ئەوە تۆی خوێڕی و سۆزانی نەک ئەو...هەی بێقیمەت بۆجارێکیش بێ بە باشە سەیری کەسێک بکە هێندە دڵ و دەرونت پیسە کە جگە لە پارەو خواردنەوەو سێکس هیچیتر لەژیانت نیە.." لەگەڵ قسەو مستەکانی بۆ تای کە روخساری وەک شوشەیەک کەشکابێ وابوو بەڵام جاک و میشێل بەزۆر ئەویان لەسەر تای هەستاندەوە و دووریان خستەوە

"تۆی چەپەڵ و سەگ  چ شتێک دەزانێ دەربارەی خۆشەویستی!" لەگەڵ وتنی ئەوەدا تای لەسەر زەویەکە بە ڕوخسارێکی خوێناوی و بریندارەوە خەندەیەکی گەورەی کرد کە گوێی لە وشەی 'خۆشەویستی' بوو خەندەیەک کە کەسێک بەراستی سەرنجی بدایە ئازار و گاڵتەجاڕی تیادا دەبینی دەیویست پێبکەنی بەدەنگی بەرز بەڵام نەیدەتوانی دەم و چەناگەی ئازارێکی زۆریان هەبوو بەڵام زۆری نەبرد بڕێکی باش خوێنی هەڵهێنایەوە جاک ڕایکردە لای و هەڵیساندەوە "ٚهێی تۆ باشی؟"

"بەنەفرەت بی لەباش دەچم؟" تای وەڵامی دایەوە جارێکی تر چاوەکانی بریە دەیڤد کە وەک شێری توڕە ئامادەبوو دووبارە پەلاماری تای بداتەوە "چەندی دەتەوێ هاوار بکەو توڕە بە ئەوە ئەو راستیە ناگۆڕێ کە خۆشەویستە یەک لایەنە سۆزانیەکەت هەر شەوێک و لای کەسێکە..وەتۆش لێرەوە بەدیاری وێنەکانیەوە دانیشتوی" لەگەڵ وتنی لایەک لە لێوە بریندار و خوێناویەکە بەرز کردەوە ئەوە دەیڤدی زیاتر توڕە کرد دووبارە خۆی کێشایەوە بۆی بەڵام میشێل گرتی و جاکیش خێرا تای دوورخستەوە



دوای چەندان کاتژمێر ئێستا برینەکانی هەردووکیان پاککرانەوە میشێل لای دەیڤد و جاکیش لای تای ئەوان دوور بون لەیەکتر بەڵام دووریەکی زۆریش نا کە یەکتر نەبینن برینەکانی تای سەختر بوو بۆیە سەهۆڵی لەسەر نێوچاوان و لوتی دانابوو

"ئێوە گەمژەن یان شێت" جاک دەستەکانی لەسەر سنگی گرێدابوو چاوەکانی لە تایەوە بۆ دەیڤد دەسوران میشێلیش لەبەردەم دەیڤد بوو ئەویش توڕەبوو لەسەر ئەم کردەوە منداڵانەی ئەمڕۆیان "ئێوە بەراستی لەسەر کەسێک بەشەڕ دێن کە تەنانەت ناشتاناسێت و نازانێ ئێوە بونتان هەیە یان نا!" جاک ئەمجارەیان زۆر بەتوڕەییەوە قسەکانی کرد دەیڤد لەسەر کورسیەکە دانیشتبوو سەیری دەستە بریندارەکەی دەکرد کە بەهۆی مستەکانیەوە بۆ تای مۆر و شین بوبونەوە لەولاوە تایش لەسەر کورسی پاڵیدابویەوە و کیسە سەهۆڵەکەی لەسەر لووت  و نێوچاوانی دانابوو هێندە سڕ بوو لە ئازار و ساردی ڕوخساری چاوەکانی نیوە کراوەبون

"هههه باسی مەکە کوڕە عاشقەکەمان توڕە دەبێ بەخراپە باسی سۆزانیەکەی بکەی" تای لەگەڵ خراپی بارودۆخی لە قسە بێماناو ڕەقەکانی نەکەوت دەیڤد گوێی لەمەبوو دووبارە هەستایەوە بۆ تای ئەو جۆرە هەڵسووکەوت و قسانەی تای ئازاری دەدا ئەو هەمیشە وابوە دەربارەی خۆشەویستی و دڵداری کۆمێنتی نەشیاوی دەوت و ئافرەتانی  بەسۆزانی دادەنا بۆیە دەیڤد ئەوەی لە هاوڕێکانی شاردەوەو نەیدەویست ئەوان بزانن کە ئەو کەسێکی بەدڵە چاک دەیزانی شتەکان وایان لێدێ

لەگەڵ گەشتنی بە تای هەرچەندە میشێل و جاک ڕێگریان کرد بەڵام بە پاڵێکی بەهێز ئەوانی دوورخستەوە ئەمجارەیان شێتانەو بە مست نا بەڵکوو یەخەی جلەکانی گرت و روخساری تای هێنایە ئاستی خۆی ئەو بەتوڕەیی و شێتیەوە تایش بە چاوە کزو مەستەکانی و لێوە بریندارەکەی کە لاری کردبوویەوەو بەلالێوێکەوە لێیدەڕوانی

"باش سەیرکە هەی خوێڕی بێقیمەت..قسەکانی تۆ هیچ بۆمن گرینگ نین..ئەسڵەن هەر گرینگ نەبون چونکە تۆ هەمیشە وابوی،بەڵام هەڵسووکەوتەکانت ئەو ڕاستیە ناگۆڕن کە تۆی سۆزانیەک بێ کەس لەوڵاتاندا کەوتوی و وەک مشەخۆر لەسەر خێزانەکەت دەخۆی..تەنانەت هەواڵیشت ناپرسن تۆ خاڵیت کیم تایهیۆنگی نەفرەتی..تۆ خاڵیت لە هەموو هەست و سۆزێک هەرگیز نازانی هەستی خۆشەویستی چیە..هەرگیز" هەربە ڕوخسارە هێمن و بە فیزەکەیەوە بێدەنگ لە چاوە ئاگرینەکەی دەیڤدی دەروانی تەنانەت هەستی بە پڕبونی چاوەکانی دەیڤد کرد هەستی بەو ڕقو خەمەی چاوەکانی ئەو کرد پێدەچێ بەراستی بێ لەگەڵ ئەم کچە مۆدێلە..هەهـ؟

دەستە توند و بریندارەکەی دەیڤد یەخەی کراسەکەی تاییان جێهێشت و لە تای دوورکەوتەوە دووبارە ڕۆشتەوە لە شوێنی خۆی دانیشت جاک و میشێل لەونێوەندەدا جگە لە بێدەنگی و سەیرکردنی یەکتر بە خەم و نیگەرانیەوە هیچیتریان لەدەست نەدەهات

تەواوی شەوەکەوە بێدەنگ بوو کەسیان قسەیان نەکرد دەیڤد و جاک ڕۆشتنە ناو چادرەکەو خەوتن میشێلیش لە شوێنەکەی دەیڤد دانیشت و چاودێری تای دەکرد تای وا دەردەکەوت خەوی لێکەوتبێ چونکە نە جوڵەی هەبوو نە دەنگ وە چاوەکانیشی داخرابون بۆیە ئەویش لەسەر کورسیەکە خەو بردیەوە







لەناو گۆمە ساردەکەدا بەبێ جل خۆی نوقوم کرد بانیۆ پڕلە ئاوە ساردەکەی ماڵەوەی هاتە پێش چاو، کە هەر کاتێک بێزار و بێتاقەت بوایە خۆی تێدا نوقوم دەکرد هەموویان خەوتون جگە لەئەو هەرچەندە برینەکانی ئازارێکی زۆریان هەبوو بەڵام پشتگوێی خست و مایەوە لەناو ئاوەکەدا وا خەریکە ڕۆژ بەتەواوی دنیا داگیردەکا بەڵام ئەو بۆ ساتێکیش خەو نەڕۆشتۆتە چاوی ئەوە شتێکی نوێ نیە بۆ ئەو، لە ڕاستیدا ئەو ماوەیەکی زۆرە کە خەوێکی باش و ئیسراحەتی نەبوە

قسەکانی هاوڕێکەی وەک تیرێک بە خانەکانی مێشکیدا چەقی بوون ئەوانە ڕاست بوو، هەموو قسەکان ڕاست بوو ئەو بێ هەست بووە ئەو خاڵیە لە خۆشەویستی،لەگرینگی پێدان لە هەست و سۆز، هەستی دەکرد مێشکی وەستاوەو کارناکات چونکە هەرچەندی دەیویست بیربکاتەوە و بگاتە دەرئەنجامێک نەیدەتوانی وەک بڵێی مێشکی خاڵیە لەهەموو شتێک

ئەو هەزاران کەسایەتی هەیە هەرکات دەیەوێ قەناعەت بە راستیەکان بکاو بگۆڕێ ولەم کەسە پیسەی ئێستا ڕزگاری ببێ هەر زوو مێشکی خیانەتی لێدەکاو دووبارە دەبێتەوە ئەم تایهیۆنگەی ئێستا ئەو تایهیۆنگەی کە دەخوا و دەخواتەوە و کات بەسەر دەبا و بەخراپە بیر لەئافرەتان دەکاتەوەو باوەڕی بەخۆشەویستی نیە

دوای ماوەیەکی زۆر مانەوەی لە ئاودا هاتەدەرەوە جەستەی لەرزێکی پێداهات بەهۆی ئەو هەوا ساردەی دارستانەکەوە جلێکی نوێی لەبەر کردوو گۆماوەکەی جێهێشت هاتە لای چادرەکە بینی میشێل هێشتا لەسەر کورسیەکەیەو خەوتوە ئەو سەرچەفەی کە بە قەدیەوە بوو هاتبویە خوارەوە تای هەڵیگرت و بەجوانی بە میشێلیدادا سندوقی پێداویستیە پزیشکەکانی هەڵگرت و دانیشتەوە بۆ پاکردن و پێچانەوەی برینەکانی

دواتر پاکەتی جگەرەکەی هەڵگرت و دانەیەکی داگیرساند ئەو زۆر بەکەمی جگەرە دەکێشێ مەگەر شتەکان زۆر خراپبن و زۆر لە پێویست سترێسی بکەن
انجا هانا بۆ جگەرەکێشان دەبا دوای کەمێک بیرکردنەوە و دانیشتن لە بێدەنگیدا موبایلەکەی دەرهێنا بۆ پەیوەندی بەڵام شەبەکەی نەبوو بۆیە هەستاو دوورکەوتەوە لە شوێنەکە

دوای چەند جارێک هەوڵدان لەکۆتایدا پەیوەندیەکە ڕۆشت و کەسەکە وەڵامی دایەوە "گەورەم"

"جۆناثان!"

࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙

دوای مانەوی بۆماوەیەکی زۆر لە ژووری ئوتێلێکی پێنج ئەستێرە،نامجون بێزار بوو هاتە دەرەوە لە ژوورەکەی و بریاری دا کەمێک پیاسە بکات و دواتر بگەڕێتەوە ماڵەوە خۆی لەبەر ئەوەی شەوێ ڕابردوو زۆری خواردبوویەوەو سەرخۆش بوو نەیویست بەو شێوەیە بگەڕێتەوە بۆیە لە ئوتێل مایەوە

لەگەڵ هاتنە دەرەوەی لە بەرزکەرەوەی ئوتێلەکە کەسێک بانگی کرد کە ئاوڕی دایەوە باوەڕی بە چاوەکانی نەدەکرد
"هیـۆنگ؟" خێرا نامجون ڕای کرد و باوەشێکی توندی لێدا "ئ-ئاهـ کوڕە خ-خنکااام" نامجون هاتەوە هۆش خۆی و لە هیۆنگەکەی دوورکەوتەوە "تۆ چی دەکەی لێرە؟..کەی گەڕایتەوە؟بۆچی هەواڵت بەمن نەدا؟"  نامجون پرسیارەکانی لەسەر یەک دەکرد بێ ئەوەی هەناسەش بدا "لەسەر خۆت جونی...هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە، ویستم بیکەمە سوپڕایز و بێم بۆ ماڵەوە بەڵام تۆ چیدەکەی لێرە؟"

"ئاهـ...بیرم دەکردی هیۆنگ بەراستی سوپڕایزێکی جوان بوو" هیۆنگەکەی خەندەیەکی جوان هاتە سەر لێوانی "سپاستەکەم جونی بەڵام بە هیۆنگ بانگم مەکە من تەنها چەند مانگێک لەتۆ گەورەترم وا قسەدەکەی کە من برای گەورەی تۆبم" "ههههه هیۆنگ تۆ نەک چەند مانگێک بەڵکوو زیاتر لە نیوو ساڵ لەمن گەورەتری..ئیتر من پێویستە چۆن بانگت بکەم" "هۆسیـۆک، کوڕم هۆسیۆک"

"باشە تەواو هۆسیۆک، بیرم کەوتەوە پورە سیۆن چۆنە؟" "ئەو باشە نامجون بۆیە منیش بریارم دا بگەڕێمەوە" "تۆ چیت دەکرد لێرە..ناکا ئەمشەو لێرە مابیتەوە..شتێک ڕوویداوە لەگەڵ باوکت دووبارە شەرت کردووە؟" نامجون هەناسەکی قوڵی هەڵمژی و سەیری پێش خۆی دەکرد "هێی کوڕە پێم بڵێ چیبوە؟" هۆسیۆک زۆر بە نیگەرانیەوە سەیری هاوڕێکەی دەکرد دیار بوو بە کاردانەوەیدا کە دوبارە لەگەڵ باوکی دەمەقاڵەی هەبوە
"سەرەتا بالێرە بڕۆین هەموویت بۆ باس دەکەم" پێکەوە ئوتێلەکەیان بەجێهێشت و ڕۆشتنە ناو ئۆتۆمبێلەکەی نامجون


"بەوشێوەیە بوو هۆسیۆک..وەلەبەر ئەوەی سەرخۆش بووم بۆیە نەگەڕامەوە،تاقەتی شەڕێکی ترم نەبوو" نامجون هەموو ڕوداوەکەی بۆ هۆسیۆک گێڕایەوە کاتێ لە کوپە قاوەکەی دەخواردەوە بۆماوەی کاتژمێرێک دەبێ لە کافێیەک لایان داوە بۆئەوەی هۆسیۆک تێبگەیەنێ کەچی ڕوویداوە "اێ کوڕم ڕاستەکا..تۆ پێگەشتوی کارت هەیە و پارەیەکی باش بۆ بەڕێوەبردنی خێزانێک..یانی لەڕووی داراییەوە هیچ کێشەیەکت نیە ایتر بۆچی تۆش ژیانی خۆت پێکناهێنی؟" هۆسیۆک پاڵی دابویەوە بە کورسیەکەوە و دەستەکانی لەسەر سنگی گرێدابوو دوای ئەوەی نامجون ڕوداوەکەی بۆ گێڕایەوە بەباشی بیری لێکردەوە ئەویش پێی وایە کە کاتی ئەوەیە نامجون خێزانێک پێکبهێنێ تاکەی دەیەێ بەو شێوەیە بێ؟!

نامجون چاوەکانی لێی سوراند لەبێزاریدا
"هێی وامەکە..من بەڕاستمە" هۆسیۆک توڕەبوو کاتێ بینی نامجون چاوی لێی سوڕاند  "هیۆنگ..منیش دەزانم بەڵام من ئامادە نیم! و-واتە---" بۆ ماوەیەک بێدەنگ بوو کاتی هۆسیۆک چاوەڕێی وەڵامی نامجون بوو بەڵام نامجون وشک بوو بوو دیار بوو سەیری شوێنێکی دەکرد بە شۆکەوە زیاتر بە شێوەیەکی سەرسورماو

کاتێ ئاوڕی دایەوە و سەیری ئەو شوێنەی کرد کە نامجون سەیری دەکا بینی خاتوو نایۆن و ئافرەتێکی گەنج وەستاون بەڵام ئافرەتەکە تەنها لایەکی دیار بوو بەباشی نەیبینی کێیە
"ئەئا..-ئەوە پورە نایۆن نیە؟ ئەی ئەوکەسە کێیە لەگەڵی" هۆسیۆک ڕووی کردەوە نامجون و پرسیاری کرد بەوە نامجون لە شۆکیدا هاتە دەرەوە  "ئ-ئەوە، بۆستە هیۆنگ من ئێستا دەگەڕێمەوە" نامجون هەستاو بەرەو شوێنێک ڕۆشت زیاتر بەرەو ئەو شوێنە ڕۆشت کە ئافرەتەکە بۆی ڕۆشت هۆسیۆک پێی سەیر بوو بەڵام چاوەڕێی کرد کە بگەڕێتەوە لە پەنجەرەکەشەوە بینی کە خاتوو نایۆن ڕۆشتە ناو ئۆتۆمبێلەکە و کافێکەی جێهێشت

"بێزەحمەت ئەتوانی ئایس کۆفێکم پێبدەیت لەگەڵ پارچەیەک کێک بەتامی پرتەقاڵ" جێنی سەرقاڵی گەران بوو بەناو جانتاکەیدا کاتێ چاوەڕێی ئامادەبونی داواکاریەکەی بوو زۆری پێنەچوو داواکاریەکەیان بۆهێنا "قاوەیەکی ڕەش تکایە...وە ئەمەی ئەم خاتونەش لەسەر ئەم کارتە حساب بکە" جێنی کە ئەم دەنگە نامۆو ناسراوەی بیست ئاوڕی دایەوە شۆکک بوو بەبینینی ئەو پیاوەی کە تا دوێنی مێشکی داگیر کردبوو 'پیاوی کتێبخانەکە' لەهەمان کاتدا دڵخۆش بوو بەبینینەوەی "ئەئا..بەڕێز نامجون! تکایە پێویست ناکات ئەوە بکەی" نامجون بە خەندەیەکی بچوک وەڵامی دایەوە "تکایە خاتوون جێنی بهێڵە من خزمەتت بکەم"

لەگەڵ بیستنی وشەی 'خاتوون جێنی' لەرزێکی کەم بە دڵ و جەستەی جێنیدا هات هەستی کرد ڕوخساری گەرم دەبێت ئەوە هەستێکی خۆش و نامۆیی پێدەدا یەکەمجارە کە کەسێک هێندە بەڕێز و گرینگیپێدانەوە بە خاتوون بانگی بکا جگە لە کامێرا و ئەو بەرنامانەی بۆی دەڕۆشت ئەوانەش تەنها ناوهێنانێکی کار بوو بەڵام ئەمە..ئەمە زۆر جیاواز بوو

بۆ جێنی/

" فەرموو بەڕێزم قاوەکەت" کاشێرەکەی دوای پێدانی قاوەکەی کارتی حسابەکەشی پێدایەوە "دەتەوێ دانیشین؟" نامجون پرسی جێنی شۆکک بە ڕوخساریەوە دیار بوو بۆیە  نامجون پەشیمان بویەوە چونکە کەمێک نافەرمی و بێڕێزانە بوو بەلایەوە ئەو تەنها یەکجار بینیوێتی  کێ دەڵێ جێنی لەگەڵی ئاسودە دەبێ؟
"ئە..گەر ئاسایی بێ و کاتت هەبێ خاتوون" جێنی لەگەڵ ئەوەدا لە شۆککیەکەی هاتە دەرەوە سەیری ڕوخسارە شلەژاویەکەی نامجونی دەکرد

بۆچی نا؟ خۆ نیوو کاتژمێری دیکەی ماوە پشووەکەم..خۆی من دەموویست جارێکی تر بیبینمەوە، وا ئێستا لەپێشمە نامەوێ ئەم چانسە لەدەست بدەم..بەڵکوو یەکتر زیاتر بناسین و ببینە هاوڕێ...یان....یان زیاتر!

جێنی نەیدەزانی چۆن وەڵامی بداتەوە لەلایەکەوە حەزی دەکرد لەلایەکی تریش شڵەژاو ترساو بوو چی گەر خەڵک بیبینێ و دەنگۆی درۆی لەسەر بڵاو بێتەوە، دڵنیایە لەوەی باوکی دەیکوژێ بەڵام تامەزرۆی بۆ قسەکردن لەگەڵ نامجون زیاتر بوو وە دواتر ئەمە کافێیەکی ڕاقی و گران بوو زۆربەی کەسانی دەوڵەمەند تەنانەت گۆرانیبێژ و ئەکتەرانیشی لێیە بۆیە کەمتر دەکەوێتە بەر سەرنجی خەڵک

"ئاهـ..بێگومان ئاساییە"وەڵامەکەی جێنی خەندەیەکی گەورەی لەسەر لێوەکانی نامجون دروستکرد نامجون ڕێنوێنی ئەوانی کرد بۆ مێزێکی بەتاڵ و کەمێک دەوروبەر چۆڵ بوو کورسیەکەی بۆ جێنی ڕاکێشا بەهێواشی و بەخەندەوە "خاتوون" جێنی بەمە ڕومەتەکانی سوور بویەوە دووبارە شتێکی تری نوێ لە ژیانیدا کەس کورسی بۆ ڕانەکێشاوە هیچ کەس تا ئێستا
نا نەخێر نەبوە

ئاهـ ئەم پیاوە خراپ بەسەر من دادێنێ

"ئاهـ..سووپاس" لەگەڵ ئەوەدا جێنی دانیشت و نامجونیش ڕۆشتە بەرامبەری جێنی هێشتا شەرمی دەکرد لەوەی بەرامبەر پیاوێکی وا بەڕێز و قۆزە لەلایەکی ترەوە تا ئێستا وا لەگەڵ کەس نزیک نەبوە جگە لە جەی بی مەنەیجەری ئەویش تەنها بۆ کار "خۆشحاڵبووم بە دووبارە بینینەوەت خاتوو جێنی" نامجون جێنی لە بیرکردنەوەکانی دەرهێنا جێنی دووبارە بە بیستنەوەی وشەی خاتون هەستی نامۆی هەبوو "ئاهـ تکایە تەنها جێنی..پێویست بەو خاتونە ناکات..،وە منیش خۆشحاڵبووم بە دووبارە بینینەوەت" جێنی نەیویست دووبارە ئەوە ببیستێتەوە چونکە هەستێکی نامۆی پێدەبەخشی وە توشی شڵەژانی دەکرد بەڵام لە ڕوویەکی باشەوە بۆیە نەیویست شتێک بکا و جوان نەبێ لەپێش چاوی ئەو

"هههه..باشە جێنی،کتێبەکە چۆن بوو؟" جێنی خەندەیەکی جوانی کرد دڵی خۆشبوو کە باسی کتێبیان کردەوە چونکە بەڕاستی نەیدەزانی چۆن هەڵسووکەوت بکاو چی بڵێ "ئاهـ  تەنها توانیم سی پەڕەی سەرەتا بخوێنمەوە چونکە بەهۆی کارەوە کاتم نەبوو، بەڵام شتێکی نایابە پەند ئامێزە" نامجون بە وەڵامی جێنی دڵخۆش بوو چونکە هەڵبژاردەکەی بەدڵ بوە "همم دڵخۆشم ئەوە دەبیستم" نامجون قومێکی لە قاوە ڕەشەکەی دا جێنی هەر چاوی لەسەری بوو چەندە بە کاریزماو پیاوانە هەڵسووکەوت دەکا..ئەو نامجون بەباشی ناناسێ بەڵام دڵنیایە کە کوڕی کەسێکی دەوڵەمەندە..یان خۆی دەوڵەمەندە بە جلەکانیەوە هەرچەندە سادەش بوو تاکوو کاتژمێرە سلڤەرەکەی دەستی بۆ دانیشتنە پیاوانەکەی،دڵنیابوو کە خاوەن کارێکی گرینگ و گەورەیە "ئحـم..ببورە بۆ ئەمەش بەڵام تۆ چ کارێک دەکەی..لە ڕاستیدا من زۆر سۆشیال میدیا بەکارناهێنم وە زۆر سەیری هەواڵەکان ناکەم بەڵام تۆم نەبینیوە لە هەواڵەکاندا" جێنی زۆر شڵەژاو بوو بۆ پرسیارەکەی ئایا هەڵەی کردووە کە ئەمەی وت..پێی وابوو شتێکی جوان نەبوو  قاچەکانێ بەتوندی بەیەکەوە لکاندبوو پەنجەی پێیەکانی دەنوشتاندەوە لە شڵەژاویدا "ئێهـ ببوورە من-" "ناهـ..ئەوە ئاساییە تکایە بەتەواوی ئاسوودەبە..ڕاست دەکەی چونکە من زۆر لە هەواڵ و سوشیال میدیاکاندا دەرناکەوم..چونکە من پڕۆفیسۆرم لە زانکۆیی سیۆل وانە دەڵێمەوە" نامجون بۆ چەند ساتێک دوودڵ بوو لەوەی کە بەتەواوی خۆی ئاشکرا بکاو بڵێ کوڕی یەکێک لە سیاسەتمەدارەکانی کۆریایە ترسا لەوەی کە جێنیش وەک ئەوانی تر لێپرسینەوەی ئەوەی لێبکا چۆنە نەڕۆشتۆتە بەشی سیاسەت یان چۆن لە کۆمپانیاکەی باوکی خاوەن کار نیە هەرچەندە جێنی لە کچێکی وای نەدەکرد بەڵام هەر نەیدرکاند چونکە پێی وابوو جارێ زووە بۆئەوە ئەوان تازە یەکتری ئەناسن..یان بەتەواویش یەکتر ناناسن تەنها دوو جار یەکیان بینیوە بە هەموویەوە سەعاتێکی تەواو نابێ

"ئەهااا..واو، ئاهـ ببوورە بەراستی،یانی مەبەستم ئەوەیە پیشەیەکی جوان و گرینگت هەیە..لە ڕاستیدا یەکەمجارە چاوم بە پڕۆفیسۆرێک دەکەوێ یان کەسێک کە وانە بڵێتەوە چونکە بەهۆی کارەکەمەوە زیاتر چاو پێکەوتنم لەگەڵ مۆدێل و خاوەن مارکەکاندایە" جێنی لەگەڵ تەواوبونی قسەکانیدا دەستی خستە سەر دەمی "ئاهـ ببوورە پێم وابێ زۆرم وت" بەتەواوی دیاربوو جێنی شڵەژاوە وە ئەوە بەلای نامجونەوە ئاسایی بوو چونکە ڕاو بۆچونی جێنی دەربارەی پیشەکەی دڵخۆشی کرد ئەو پێی وابوو کە ئەو جۆرە کەسانە تەنها کۆمپانیا و خاوەن شەریکەو شتەکانیان پێ سەرنجڕاکێشە لەلایەکی تر جێنی زۆر کیووت بوو کاتێ قسەی دەکرد بەتایبەت کاتێ زانی کە پڕۆفیسۆرە نامجون سەرنجی دا کە چۆن چاوە بچوک و پشیلەییەکانی کرانەوە لە سەرسورماویدا

سەیرکردنی جێنی بەو شێوەیەی کە هەڵسووکەوتی دەکرد بەلای نامجونەوە زۆر سەرنجڕاکێش و کیوت بوو هەر وەک ئەوکاتەیە کە لە کتێبخانە چاوی پێی کەوت بەهەڵسووکەوتی سەرسامبوو چونکە بەڕاستی لە کەسێکی بەناوبانگ و لەخۆبایی نەدەکرد نامجون هەستی کرد کە ئەوە کەسایەتی ڕاستەقینەی جێنی خۆیەتی بەراستی کچێکی جوان و سەرنجڕاکێش بوو لەگەڵ ئەوەشدا سادەو کیووت

نامجوون لە خەیاڵەکانی هاتە دەرەوە قوڕگی پاککردەوە چیت لێبەسەر هاتوە پیاو؟ بۆچی هێندە لە ڕوخساری دەروانی و لەکەسایەتی دەکۆڵیەوە؟ لەگەڵ خۆیدا بەشەر هات و لۆمەی خۆی دەکرد ترسا کە جێنی هەستی بەسەیرکردنەکانی کردبێ و نائاسوودەی کردبێ "ناهـ ئەوە ئاساییە تکایە جێنی ئاسوودەبە لەگەڵ مندا،پێم خۆشبوو کە بەو شێوەیە ستایشی کارەکەمت کرد..ئەوە کەمکەس دەیکا" جێنی ڕوخساری گۆڕا"بۆچی؟ تۆ ئەرکێکی پیرۆزت هەیە..گەر کەسانی وەک ئێوە نەبێ چۆن گەنجانی داهاتوو فێر دەبن و پەروەردە دەکرێن" بەڵێ جێنی بەڕاستی هەستی بە خراپی دەکرد کە ئەمەی بیست چونکە گەر خۆیشی نەیخوێندبێ لە قوتابخانەو نەڕۆشتبێتە زانکۆ بەڵام باش بیری باخچەی ساوایانی هەیە کە چۆن مامۆستاکانی هەوڵیان دەداو ئەوانیان فێری شتی بەسوود دەکرد وە ماندوو دەبوون پێوەی بەڕاستی داخی دەخوارد کە کەسانی وا هەن بەو شێوەیە سەیری ئەو کارە پیرۆزە دەکەن "بەڵێ بەداخەوە کەسانی لەو شێوەیە هەن..وە کاتێکیش دەمیان دەکەیەوە خۆیان بە ڕۆشنبیر لە قەڵەم دەدەن" "بەڵێ بەداخەوە...کەواتە ئەوە هۆکارەکەیتی کە کتێبێکی زۆر دەخوێنیەوەو کتێبت خۆشدەوێ؟" جێنی بە خەندەوە پرسیاری کرد کاتێ کەوچکێکی لە شیرینیەکەی خستە دەمیەوە "همم لەڕاستیدا من لە پانزەساڵیەوە کتێب دەخوێنمەوە...بەڕادەیەک کەوتبومە ناویەوە کە بەکەمی کاتم لەگەڵ خێزانەکەم بەسەر دەبرد..بەزۆری کتێبم بەدەستەوە بوو وە ئەوەش وایکرد کە ئەو پیشەیە هەڵبژێرم..چونکە هەستم  کردکە زۆر لەگەڵی دەگونجێم" جێنی دەستەکانی خستبویە ژێر چەناگەی بۆ سەپۆرتی ڕوخساری کاتێ گوێی لە چیرۆکە کورتەکەی نامجون دەگرت "واو...بەڕاستی ئەوە سەرنجڕاکێشە،وە بەراستی دڵخۆشم کە لەگەڵ کارەکەت ئاسوودەیی چونکە هەر پیشەیەک خولیای خۆت بێ کاری باشتری بۆ دەکەی و تێیدا سەرکەوتوەدەبی" جێنی دووبارە کۆمێنتی خۆی دایەوە کاتێ سەرقاڵی خواردنی کێکەکەی بوو نامجونیش تەنها سەرنجی جێنی دەدا لەگەڵ سادەییو کیوتیەکەی کچێکی پڕۆفیشناڵ وباش پەروەردەکراو دیار بوو بەوشێوەیەی کە دادەنیشێ یان خواردن دەخوا وەک کچێک کە زۆر شانازیی بەخۆیەوە بکات

نامجون ئەمەی بەدڵ بوو

"ئاهـ..دەمەوێ شتێک بڵێم." دەنگی جێنی نامجونی لە خەیاڵەکانی دەرهێنا سەیری جێنی کرد و برۆیەکی بەرز کردەوە ئامادەبوو بۆ بیستنی قسەکەی لەهەمان کاتدا ئەو هەڵسووکەوتەی نامجون لەرزی بە جەستەی جێنیدا هێنا و دووبارە شڵەژاندیەوە "من لەڕاستیدا داوای لێبوردن دەکەم بۆ ئەو ڕۆژەی کتێبخانەکە" جێنی وتی و بەخەمباری سەیری نامجونی دەکرد نامجونیش پێی سەیر بوو بۆچی داوای لێبوردن دەکا "ئاهـ..ئەوە..لەڕاستیدا من...من زۆر بێڕێزانە ماڵئاوایم کرد واتە شتێکی نەگونجاو بوو کە بەخێرایی لەوێ ڕۆشتم..هیوادارم کارێکم نەکردبێ کە بەهەڵە بیرت کردبێ--"نامجون بۆی دەرکەوت کە باسی چی دەکا بۆیە بەخێرایی  قسەکانی پێبڕی "ههههه..نا نەخێر ئەوە ئاساییە..دڵنیام پەلەت بوە بۆ کارەکەت" خەندەکەی نامجون شڵەژانەکەی جێنی کەمکردەوە دڵی ئاسوودەبوو کە لەکۆتایدا خۆی ڕونکردەوە بۆ هەڵسووکەوتەکەی "تکایە..جێنی لەگەڵ مندا ئاسوودەبەو مەشڵەژێ لەهەڵسووکەوتەکانت" نامجون بەنەرمی دەستی جێنی گرت و ئەم قسانەی کرد جێنی خێرا دەستی دوورخستەوە و کەمێک ترس لە ڕوخساری دیار بوو

چی گەر کەسێک بینیبێتی؟

نامجون لە هەڵسوکەوتە لەناکاوەکەی سەری سورما شەرم دایگرت و هەستی کرد کە هەڵەیەکی کردووە "ئاهـ ببوورە خاتوو جێنی زۆر داوای---" جێنی قسەکانی پێبڕی و هەڵسایەوە لەسەر کورسیەکەی نامجونیش بەدوایدا "ئاهـ..ن-نا نەخێر ببوورە من پێویستە بڕۆم کاتی پشووم تەواو بوە دەبێ بگەڕێمەوە سەر کار" لەگەڵ قسەکانیدا جانتاکەی هەڵگرت و خۆی کۆکردەوە "کاتێکی خۆش"خوداحافیزی کرد و  ویستی بڕوا بەڵام نامجون وەستاندی "باشە..بۆستە تکایە..ئ-ئەتوانم ژمارەکەتم هەبێ" جێنی بەمە شۆک بوو کەسێک داوای ژمارەکەی بکا ئەویش کەس نا نامجون؟ "یان بامن ئەوە خۆمت پێبدەم" دەستی کردبە گیرفانیداو کارتێکی دەرهێناو دایە دەستی جێنی

جێنی وەریگرت بەدوودڵیەوە تەنانەت وەڵامیشی نەدایەوە هەستەکانی تێکەڵ بوبون بەڵام ڕووی ئەوەشی نەبوو ڕەتی بکاتەوە "باشە دواتر پەیوەندیت پێوە دەکەم..بەڵام ئ-ئێستا دەبێ بڕۆم بەیارمەتیت" جێنی بە شڵەژاوی وتی و سەیری دەوروبەری دەکرد "ئهم..کاتێکی خۆش" نامجون وتی و خەندەیەکی جوانی بۆ کرد جێنیش تەنها بە خەندەیەک وەڵامی دایەوەو بەخێرایی ئەوێی جێهێشت

نامجون هەناسەیەکی قوڵی دایەوە دووبارە دانیشتەوە کەمێک بیری کردەوە لەم ڕووداوە لەناکاو و سەیرانەی کە کەمێک پێش ئێستا ڕووی دا تەنانەت خۆیشی نازانێ چۆن داوای ژمارەی جێنی کرد
لەناکاو موبایلەکە زەنگی لێدا و لە خەیاڵەکانی هێنایە دەرەوە بێ سەیرکردنی ناوەکەی هەڵیگرت "بەڵێ؟" "گەر ژوانەکەت تەواو بوو دەتوانی بگەڕێیتەوە بۆسەر مێزە کۆنەکەت هاوڕێ؟" نامجون بۆ چەند ساتێک وەستا کاتێ بیری کردەوە زانی کە هۆسیۆکی بەجێهێشتوەو تەنانەت لەبیریشی نەبوو "ئ-ئ-هیۆنگ...بۆستە داوای لێبوردن--"

"بەنەفرەت بی.کیم.نامجون"

࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙

ڕۆژ بویەوە و جریوەی باڵندەکان دارستانەکەی گرتبویەوە میشێڵ  هێشتا لەشوێنی خۆی خەوتبوو بەڵام بە دەنگی باڵندەکان بە خەبەر هات بە چاوی خەوەوە دانیشت لەسەر ئەوکورسیەی کە شەو لەسەری خەوتبوو هەستی بە ڕەقبونی گیانی دەکرد هەر بە چاوە تەڵخ و خەواڵەوەکانی بەدوای موبایلەکەی گەڕاو سەیری کاتژمێرەکەی کرد "نۆو چل دەقە" بە هێواشی سەیری دەوروبەری کردوو بینی تایهیۆنگ لەشوێنی خۆی نیە سەری سورما لە شوێنی خۆی هەستایەوەو ڕۆشتە ناو چادرەکە بینی تەنها جاک و دەیڤدی لێیە

"ئەو کوڕە بۆکوێ ڕۆشتوە؟" بەبەری خۆیەوە ورتە ورتی دەکرد لەوێش هاتە دەرەوەو بەرەو لای گۆماوەکە کەوتە ڕێ لەوێش ئەوی نەبینی جگە لە جلەکانی
هەستێکی نامۆ دڵی داگیرکرد "تۆ بڵێی ڕۆشتبێتە قوڵایی؟ یان دوورتر کەوتبێتەوە" گومانی سەیر سەیری لا دروست بووچونکە گۆمەکە تاکوو دوور کەوتبایتەوە قوڵتر دەبوو ئەوانیش دوێنێ لەو بەشە بون کە قوڵیەکەی کەم بوو

لەلایەکی تر دەنگی مەلەو دەنگی ئاو لە دارستانە بێدەنگەکە نەدەهات تەنها دەنگی باڵندەکان نەبێ میشێل بەتەواوی ترساو گەڕایەوە بۆلای ئەوانی تر

"جاک..جاک..دەیڤد نەفرەت هەستن" ئەوانی بەتوندی ڕاوەشاند و بەزۆر هەڵیساندن "ئاااهـ بۆخاتری خوا میشێل بهێڵە بخەوم" جاک دووبارە پاڵکەوتەوە و باوەشی بە دەیڤدا کرد

"ئەڵێم هەستە تایهیۆنگ دیار نیە..ون بوە"

"چیییی؟"
















بەڕاستی کەمێکی تر بنوسم دەبێتە پێنج هەزار وشە🙂 ئنجا ببورن خۆم لە ئێوە توڕەترم سێ ڕۆژ دەبێ نیوەی ئەم پارتەم نوسیوە مەجالم نیە نیوەکەی تری تەواوبکەم ئێستا تەواوم کرد

مێشکم وەستاوە
گەدەم زەنگی برسێتی لێدەدا
چاوم هاواری خەو دەکا 😂😭
نازانم چی بکەم وا 2:17 دەقەی شەوە ئیستا دایکم بمبینی نەخەوتووم تەڵ بەسەرمەوە ناهێڵی🤓💔

بەس قەینا لەبەر ئێوە ئامادەم کەچەڵیش بم🤍🥺 سپاسی چاوەڕوانیتان دەکەم لەهەڵەش ببورن چونکە پێداچونەوەم نەکردووە

Continue Reading

You'll Also Like

11.7M 443K 38
تصبح جارية لملك عرف عنه قسوته وجبروته ملك لا يرحم وليس لديه قلب يخاف منه الجميع ، وينحني له الملوك كيف ستكون مع وحش مثله ؟!!
386K 17.2K 54
(عزيزي القارئ / عزيزتي القارئة ..... انا ليسى كاتب روائي انا مجرد كاتب يشكل صراعه الداخلي على هيئة حروف ان كنت تبحث عن رواية اسطورية ذات احداث عميقة...
114K 24K 26
کۆتای ئەم ھەنگاوەم بە کوێ دەگات؟ ✔️
1.3M 61.4K 81
تدور الاحداث في العالم الجديد..تحت حكم جيش وحكومة واحدة..قصة تحدث في الارض بعد حوالي مئة عام، الارض لم تتطور بل دمرت بالكامل بسبب الحروب بين البشر، ا...