-(••÷[first love]÷••)-TAENNIE

By J1S00--K1M37

10.4K 1.4K 3.8K

چیرۆکی خۆشەویستی دەست پێدەکات لە ڕێکەوتنێکەوە لەنێوان خێزانی دوو گەنجەکە، دەڕوات تا دەگاتە ئەوەی ئافرەتەکە ئا... More

پێشەکی
یـەک
سێ
چوار
پێنج
شەش
حەوت
هەشت
نۆ
دە
یانزە
دوانزە
سیانزە
چواردە
پانزە
شانزە
حەڤدە
هەژدە
نۆزدە
بیست
بیست و یەک
بیست و دوو
بیست و سێ
بیست و چوار
بیست و پێنج
بیست و شەش
بیست و حەوت
بیست و هەشت
بیست و نۆ
سی
سی و یەک
سی و دوو

دوو

364 49 138
By J1S00--K1M37

2

لەبەردەم ئاوێنەکە خەریکی تەواوکردنی میکیاژەکەی بوو سەیری خۆی دەکرد دەرگای ژوورەکەی کرایەوەو کەسێک هاته ژوورەوە سەری بەرزکردەوەو خەندەیەکی جوانی بۆ کردوو هەستایەوە

"بەخێر بێیتەوە ئازیزم" یوو-ئین بەرەو هاوسەرەکەی ڕۆشت و ماچێکی بچوک و خێرایی لێوەکانی کرد "سپاس گیانەکەم" سوهـ یوک وەڵامی دایەوە دەستی خستە ئەملاو لای هاوسەرەکەی و کەمەری گرت و زیاتر ڕایکێشا بۆخـۆی "هەرەوەندە؟ تەنها ماچێک" بە وردی سەرنجی چاوەکانی هاوسەرەکەی دەدا یوو-ئینیش خەندەیەکی ناسک و جوان هاتە سەر روخساری زیاتر هاتە پێشەوەو ماچێکی دیکەی لە لێوەکانی دزی ماچێکی گەورە و خێرا بوو کە لە مێردەکەی دوورکەوتەوە سەیری روخساری کرد بینی سوهـ یوک برۆکانی بەیەکدا داوە تەنانەت وەڵامی ماچەکەشی نەدایەوە یوو-ئین ڕوخساری بەیەکدادا و لێوەکانی خڕکرد بێهیوایی لە ڕوخساری دیار بوو


"چی بوە..بۆچی بەو شێوەیە برۆت گرژکردووە" یوو-ئین پرسیاری کرد لەکاتێکدا مێردەکەی هێشتا بەو ڕوخسارەوە سەیری کرد "من بە منداڵ دەچم؟" دەنگە کز و قوڵەکانی وای کرد موچڕکە بە گیانی هاوسەرەکەیدا بێنێ لەناکاو ئەم پرسیارەی لەکوێ هێنا دڵی دەستی کرد بە خێرا لێدان "م-مەبەستت چ-چیە؟" بەڵام سوهـ یوک وەڵامی نەدایەوە لەجیاتی ئەوە تەواو هاوسەرەکەی بۆخۆی ڕاکێشاو تاکو تەواو جەستەیان بەیەکەوە نوسا هیچ کات نەبوو بۆ ڕیاکشنی یوو-ئین، ڕاستەوخۆ سوهـ یوک لێوەکانی خستەر سەر لێوە سوورەکانی هاوسەرەکەی بەتوندی ماچی دەکرد لێوی خوارەوەی دەمژی لەناکاو ددانە تیژەکانی خستەسەری و گازی لێگرت ئەمە لەناکاو بو بۆ هاوسەرەکەی وای کرد ناڵەیەکی بەکتوپڕ بکاو دەرفەتێک بوو بۆئەوەی سوهـ یوک زمانی بەرێتە ژوورەوە بەدڵی خۆی بە زمانی یاری بەزمانی هاوسەرەکەی دەکرد دەستەکانی بە پشتیا هاتوچۆی دەکرد لەکاتێک دەستەکانی هاوسەرەکەی لەملی سوهـ یوک ئاڵابوو...دەستەگەورەکانی هێنایە سەر کەمەرە باریکەکەی و دواتر بۆ خوارتر چەند جارێک دەستی پێدا هێنا بەڵام یوو-ئین دەستەکانی گرت و دواتر بەدەستێکی پاڵی بە سنگی هاوسەرەکەیەوە ناو دووری خستەوە هەناسەی پێنەماو زور بە سەختی هەناسەی دەدا سنگی لەگەڵیا بەرز و نزم دەبویەوە چاوەکانی سوهـ یوک تەنها لەسەر جەستە ناوازەکەی هاوسەرەکەی بوو ئەویش بەقورسی هەناسەی دەدا

"تۆ چی دەکەی...کەمێکی تر دەبێت بڕۆینە سەر سفرە" یوو-ئین هێشتا دەستی لەسەر سنگی مێردەکەی بوو هەر هەوڵی دەدا دووری نێوانیان بپارێزێ لەکاتێکدا سوهـ یوکیش دەستی لەسەر کەمەری ئەو بوو دەیویست زیاتر بۆخۆی ڕاکێشێ "اێ..جا چیە؟" بە مەستی سەیری ڕوخساری یوو-ئینی دەکرد چاوەکانی لەنێوان چاوی هاوسەرەکەی و لێوە سورو ئاوساوەکانی پێشبڕکێیان دەکرد یوو-ئینیش چاوەکانی لە چاوی ئەودا قفڵ کردبوو دەیبینی کە مێردەکەی خەریکە بەخێرایی سەیری چاوی دەکاو دواتر لێوەکانی هەستی بە گێژبوون دەکرد گەر کەمێکی تر بەردەوام بێ ئەوە لەوانەیە بیخەوێنێ

"ئاااهـ..دوورکەوە دەبێ بچمە خوارەوە کەمێکی تر ئەپاا دێته سەر سفرە دەبێ بڕۆم بزانم کەموکوڕی نیە" یوو-ئین بە دەسته باریک و ناسکەکانی هەوڵی دەدا زەبەلاحەکەی هاوسەری لەخۆی دووربخاتەوە هەرچەندە دەیزانی ئەوەش ئەستەمە

"بۆچی تۆ؟ دەیان خزمەتکار لەم ماڵەن ئەوان چاکی دەکەن" سوهـ یوک لەکۆتایدا روخساری هێنایە پێشەوە ماچی ڕومەتی هاوسەرەکەی دەکرد وردە وردە ماچی نەرم و هێواش تاکو بەرەو خوارەوەی ڕومەتەکانی ڕۆشت لە چەناگەی بەرەو گەردنە بۆنخۆشەکەی یوو-ئین بۆچەند ساتێک کۆنترۆڵی لەدەست داو خۆی بەدەستەوە دا چاوەکانی داخست و هەستی بە لێوە تەڕەکانی سوهـ یوک دەکرد لەسەر ملی لەناکاو ناڵەیەکی بچوکی کرد کاتێ مێردەکەی گازێکی توند و بچوکی لێگرت بەهۆش خۆی هاتەوەو مێردەکەی دوورخستەوە "سوهـ یووککک..بەسە تکایە تۆ کێشەم بۆ دروست دەکەی" یوو-ئین بە بۆڵەوە بۆڵەوە داوای لە مێردەکەی دەکرد کە بەریداو ڕێگەی بدا بڕوات سوهـ یوک قژە ڕەش و پڕەکەی هاتبویە ناوچاوەکانی و چەندجارێک چاوی تروکاند "چی بوە ناشتوانم تۆزی لای هاوسەرەکەشم بم دوای ئەوەی ڕۆژێک سەخت و پڕ لەکێشەم بەڕێکرد" لەدەنگی سوهـ یوکیش تورەیی و بێزاری بەدی دەکرا

بێگومان مافی خۆیەتی هەرچەندی بوێ لای هاوسەرەکەی بمێنێتەوە بەڵام ئێستا کاتی ئەوە نیە "بێگومان گیانەکەم بەڵام دەبێ بڕۆم و سەیربکەم بزانم چ کەم و کوریەکی هەیە دواتر ئەپاا هاتە سەر سفرە دەبێ خواردنی پێشکەش بکەم خۆت دەزانی ئەوە یاساو دەستوری ماڵەکەیە دەبێ بوکی ماڵەکە ئەوە بکات" سوهـ یوک بە نامۆیی سەیری دەکرد چاوەکانی داخست "نەفرەت..باشە بۆچی تەنها تۆ..کەسێکی تر نیە ئەوەبکا؟"

یوو-ئین چاوەکانی سوراند لەسەر ئەم هەڵسووکەوتە منداڵانەیەی مێردەکەی و وا قسەی دەکرد کە تازە هاتبێتە ئەم ماڵەوە
"ئەزیزم گەر بتوانی و کەمێک بیرکەیتەوە ئەوە من تاکە بوکی خێزانەکەم بوکی ترمان نیە بەداخەوە" یوو-ئین وتی کاتێک چاوی سوڕاند خەریک بو بێزار دەبوو لە هەوڵدان لەگەڵی "باشە..بەڵام ماچێکی ترم دەوێ" بەوتنی وشەی 'باشە' هاوسەرەکەی دڵخۆش بوو بەڵام کاتێ گوێی لەوەبو وتی ماچێکی تر راستەوخۆ ڕوخساری کەوت و وەک پەیکەرێک بێ کاردانەوە بوو "یااا واز بێنە توشی کێشەم دەکەی گەر دوا بکەوم دواتر ئۆماا سەرزەنشتم دەکا" یوو-ئین هەستی بە ترس دەکرد سەیری کاژێری ژوورەکەی کرد وا پانزە خولەکیش دواکەوتوە بەڵام سوهـ یوک گوێی پێنداو ڕوخساری هێنایە پێشەوە یوو-ئین بەدەستەکانی ڕوخساری دوورخستەوە "گیانەکەم بەڵێن بێت دواتر ماچت پێدەدەم بەڵام ئێستا دەبێ بڕۆم" سوهـ یوک هەناسەیەکی بێهیـوایی دایەوە و توند هاوسەرەکەی لەباوەش گرت "باشە...بەڵام دڵنیابە شەو خراپ دەبێ..لەوانەیە زیاتر لەماچێک بێ" یوو-ئین بەخێرایی لەو ئەو دوورکەوتەوە ڕوخساری سوربویەوە "ئ-ئێ ئ-ئەوە تۆ بڕۆ گەرماوێک بکە یان تەنها جلەکان بگۆڕەو وەرە خوارەوە"

سوهـ یوک سەیری هاوسەرەکەی دەکرد کە چۆن لەشەرما سەیری هەموو شوێنێک دەکا چاوەکانی ئەو نەبێ خەندەیەکی لالێوی کرد "دەڕۆم خۆم دەشۆم..با بۆ شەویش ئامادەبم" لەگەڵ ئەو قسەیەی یوو-ئین سەیری ڕوخساری کرد و چاوەکانی کرانەوە سوهـ یوک چاوی لێداگرت و بەرەو گەرماوەکه ڕوشت

"هەهـ...بەم تەمەنەوە بۆوای لێهاتوە..زۆر بێ ئابڕووبوە" یوو-ئین دەستەکانی خستە سەر روخساری و هەناسەی قوڵی دەدا بۆئەوەی خۆی هێوربکاتەوە "گوێم لێ بوو چیت وت...من هێشتا گەنجـم خۆشەویستم" لەودیوی دەرگاکەوە سوهـ یوک وەڵامی دایەوە یوو-ئین خێرا ڕۆشتە دەرەوە و ژوورەکەی بەجێهێشت

بە پلیکانەکاندا هاتە خوارەوە و بەرەو مێزی نانخواردن بەڕێکەوت بینی خاتوو نایون خەریکەو سەرپەرشتی خزمەتکارەکان دەکا چاوەکانی کرانەوەو خێرا ڕۆشت بەرەو مێزەکە"ئ-ئووماا؟" نایون ئاوڕی دایەوە و بینی قژو جلوبەرگەکانی تێکچوەو بەو پەڵە مۆرو کاڵەی سەر ملی دیار بوو بۆچی دواکەوتوە نایون دووبارە چاوی خستەوە سەر یوو-ئین "ئەمشەو چاوپۆشیت لێدەکەم بگەڕێوەو سەروڤژت ڕێک بکەوە وەدواتر ئەو پەڵەی سەر ملت بشارەوە هەرگیز بیرنەکەیتەوە وا بێیتە سەر سفرە"

یوو-ئین لە شەرما نەیدەزانی چی بکا دەستی خسته سەر ملی ڕێک ئەو شوێنەی کە مۆربویەوە ئاخ سوهـ یوک..دەتکوژم کوڕە لەناخیدا هاواری سوهـ یوکی دەکرد و دەیویست ئێستا کۆتایی پێبێنێ لەماوەی ئەم دووساڵەی بوکی ئەم ماڵەیە هیچ کات وای لێبەسەر نەهاتوە شەرمەزاری لای دایکی بوو

بەخێرایی گەڕایەوە ژورەکەیان و ڕۆشتە بەردەم ئاوێنەکە بینی پەڵەیەکی مۆرو کاڵ لەسەر ملی بە ئاشکرا دیارە "باشە ئەوە ئێستا گازی لێگرت چۆن وا شین بویەوە چۆۆۆن" میکیاژەکەی هەڵگرت و کەمێکی لەسەر ملی داو پەڵەکەی شاردەوە قژەناڕێکەکەی شانە کردەوەو چاکی کرد سەیرێکی جل و بەرگەکانی کرد و بینی تەواو حازرە لەناکاو سوهـ یوک لە گەرماو هاتە دەرەوە جلێکی ئاسوودەی لەبەردابوو کە هاوسەرەکەی بینی خەندە کەوتە سەر لێوەکانی "چیبوە گیانەکەم ئەی تۆ نەدەبوو ئێستا لەخوارەوەبی خواردن بدەیە خێزانەکە" سوهـ یوک لەدەنگیەوە دیار بوو کە بە تەعلیقەوە ئەو قسانە دەکا..

"بێدەنگ بە..هەمووی بەهۆی تۆوە بوو ئووما سەرزەنشتی کردم" سوهـ یوک هاته پێشەوەو دووبارە دەستی خستە سەر کەمەری هاوسەرەکەی "من بڵێم چی..تۆ هێندە جوانی من ناتوانم خۆم بگرم" یوو-ئین خۆی لە مێردەکەی دوورخستەوەو نەیدەویست دووبارە شتێکی تر ڕووبداتەوەو ئابڕووی بچێ

"قسەی بێمانا مەکە ئێستاش وەرە خوارەوەو تاکوو خوانەکە سارد نەبوەتەوە" یوو-ئین مۆڕەی لێکرد و ڕۆشتە دەرەوە بەدوایدا سوهـ یوک هەردووکیان بە پلیکانەکاندا هاتنە خوارەوە سوهـ یوک دەستی هاوسەرەکەی گرت و بە خەندەوە هاتنە خوارەوە هەستیان کرد کە جینهـون و نایون سەیریان دەکەن و قسە دەکەن بەڵام کەسیان هیچیان نەوت و بەردەوام بوون

"ئێـوارە باش" هەردووکیان ئێوارە باشیان کردو لەسەر کورسیەکان لە تەنیشت یەکتر دانیشتن بەڵام دەستیان بەخواردن نەکرد چاوەڕێی نامجون بون ئەوەیەکێکە لە یاساکانی تری ماڵەکە دەبێ هەموو ئەندامی خێزانەکە لەسەر سفرەبن ئەوکات گەورەکەیان دەست بەنان خواردن ئەکات و ئەوانی دیکەش بەدوایدا

"ئەو کوڕە لەکوێیە..مردم لەبرسان"ٚ سوهـ یوک سەیری خواردنەکانی دەکرد خۆی پێنەدەگیرا چونکە ئەمڕۆ زۆر کاری هەبوو ژەمی نیوەڕۆی لە کۆمپانیا لەدەست دا

لەلایەکی تریش خاتوو نایۆن بەس سەیری یوو-ئینی دەکرد یوو-ئین هەستی پێکردبوو بۆیە لەشەرما سەری داخستبوو

"ببـورن دواکەوتـم" لەناکاو دەنگی کوڕەکەیان سەرنجی ئەوانی تری بۆلای خۆی ڕاکێشاو دوو هاوسەرەکە دڵیان زۆر خۆش بوو یەکیان لەبەر سکی و ئەوی دیکەشیان لەبەر ئەوەی لە سەیرکردنەکانی دایکی ڕزگاری ئەبێ

نامجون سەری وەک ڕێز نزم کردەوەو لە تەنیشت دایکی دانیشت لەبەرامبەری براکەی و براژنی هەبون باوکیشیان لەسەرەوە خزمەتکارەکان دەستیان کرد بە دانانی خواردنەکان "لەکۆتایدا" سوهـ یوک دەستەکانی لەیەک دەخشاند کاتێ زانی لە دوو خولەکی داهاتو خواردنەکانی سەر قاپەکەی لەناو گەدەی ئەو دەبن

جینهـون دەستی کرد بەنان خواردن و بەدوایدا ئەوانی دیکـە "نامجون" گەورەکە بانگی کوڕەکەی کردوو نامجون سەری بەرزکردەوەو کەوچک و چەتاڵەکەی داناو هەموو سەرنجی خستە سەر باوکی "پەیوەندیت بە تایهیۆنگەوە کرد" "بەڵێ،کردم" نامجون وتی و پەرداخە ئاوەکەی هەڵگرت و قومێکی گەورەی لێدا "چی وت؟" دووبارە باوکی پرسیاری کردەوە "وتی پێی بڵێ کە نایەوەتەوە بۆ کۆریا...ئەو لەوێ زۆر باشە..وە پەیوەندیەکەی بەسەرما داخستەوە" دووبارە دەستی کردەوە بە خواردن بۆماوەیەک سەر خوانەکە بێدەنگ بوو تەنها دەنگ قاپ و کەوچکەکان نەبێ هیچی تر نەدەبیسرا "گەر بڵێم دەنگی تایم بیرچۆتەوە..مەڵێن ڕاست ناکات" سوهـ یوک کەمێک پێکەنی کاتێ بیری لە قسەکەی دەکردەوە بەڵام ئازارێکی کەمیش تێکەڵ بە پێکەنینەکەی بوو وە بەردەوام بوو لەخواردن

"بێگومان..گەر بۆ یەکجاریش هەوڵدەی پەیوەندی پێوەبکەی و هەواڵی بپرسی ئەوکات دەتوانی گوێت لەدەنگی بێ" سوهـ یوک لەوکاتەدا کەوچکەکەی خستە دەمیەوە کە گوێی لە قسەکانی نامجون بوو کەمێک وەستا..لەڕاستیدا نەک ئەو هەموویان وەستان تەنها ئەو نەبێ بەردەوام بوو لە خواردنەکەی وەک بڵێی هیچی نەوتبێ سوهـ یوک خواردنەکەی بەهێواشی دەجـوی سەیری نامجونی دەکرد دوای چەند خولەکێک لە بێدەنگی کەوچک و چەتاڵەکە دانا بە ڕوخساریدا توڕەیی و بێزاری دیار بوو

"ڕاستەکەی..گەر برا نازدارەکەم وەڵامی پەیوەندیەکانی منی بدایەتەوەو وە بلۆکی نەکردمایە لە هەموو شوێنێک..! ئەوە چانسی ئەوەم هەبوو کە گوێم لەدەنگی بێ" لەگەڵ ئەوەدا ئەمجارەیان نامجون وەستا سەری بەرزکردەوەو سەیری چاوی براکەی دەکرد بەڵام بێدەنگ بوو "مەبەستت چیە ئەو بلۆکی کردووی" دوای ماوەیەکی زۆر و بێدەنگی لە هەموو قسەکان خاتوو نایۆن دەستی بە قسە کرد بە قسەکانی کورە گەورەکەی سەریسورما

"بەڵێ دایکه گیان..کوڕە نازدارە بچوکەکەت برا گەورەکەی خۆی سریوەتەوە لەهەموو شوێنێک...بەچەندان ڕێگا هەوڵمدا پەیوەندی پێوە بکەم بەڵام ناتوانـم پێی بگەم چونکە منی لە هەموو شوێنێک سریوەتەوە" سوهـ یوک پاڵی بە کورسیەکەوە داو دەستی لە نانخواردن هەڵگرت هەرچەندە تێریش نەبوو بەڵام جەوی نەماو دوای کەمێک ڕوخسەتی لەباوکی وەرگرت و سفرەکەی بەجێهێشت

 

࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙

(تەق تەق×2)

چەند جارێک لەدەرگا درا "وەرە" جێنی هیدفۆنەکانی لەگوێی لابرد و خۆی ڕێکخستەوە لەسەر جێگاکەی "خاتوون جێنی ب.کیم بانگت دەکا" "ئێستا دێم" خزمەتکارەکە ژوورەکەی بەجێهێشت و جێنی بەخێرایی هەستایەوە بیجامەیەکی پەمەیی لەپێکرد و قژی بە ئاسایی بەست
ژورەکەی بەجێهێشت و هاتە خوارەوە بینی باوک و دایکی لە هۆڵەکە دانیشتون بەبێدەنگی هات و لەسەر قەنەفە تاکە کەسیەکە دانیشت بەرامبەر بە خێزانەکەی

"لە سبەینێـوە دەچیتە کۆمپانیا لەوێ خشتەی کارت هەیە..وە هەروەها چەند چاوپێکەوتن و بەرنامەی زنجیرەیی..بەڵام من لەوێ نابم کارم هەیە لە پاریس جەی بی لەگەڵت دەبێ لەماوەی درێژی خشتەی کارەکەت" جێنی بەبێ دەنگی دانیشتبوو گوێی لەقسەکانی باوکی دەگرت دڵخۆش بوو بەبیستنی ئەمە لەهەمان کات بێتاقەت بوو باشە بەهۆی کارەوە دەتوانێ برواتە دەرەوەو کەمێک تێکەڵی خەڵک بکا و خۆی سەرقاڵ بکا بە کارەوە..بەڵام لەلایەکی تریش ناویەوێ برواتە دەرەوە

ئاخر ئەو زۆر تێکەڵ نیە چی گەر لە چاوپێکەوتنەکان نەتوانێ بە کراوەیی قسە بکاو خەڵک زیاتر ڕقی لێی بێتەوە بەهۆی شێوازی قسەو ڕەفتاری..؟ دووبارە دەبێتەوە سەردێڕی هەواڵەکان دووبارە کۆمێنتە ناشرین و پڕ لە ڕقەکانی فانەکانی دەخوێنێتەوە

"باشە" ئەوە هەموو ئەوەبوو کە جێنی وتی لە وەڵامدا بێگومان 'نەخێر' بۆ قسەکانی باوکی بونی نیە گەر داوای ڕۆحیشی بکات دەڵێت 'باشە' هەستایەوەو بەرەو ژورەکەی ڕۆشت






بەیانی دەنگی ئەلەرمی موبایلەکەی بەخەبەری هێنا هەستایەوە و کەمێک لەسەر جێگاکەی دانیشت و موبایلەکەی هێناو کوژاندیەوە تاکوو بوەستێ لە زەنگ لێدان و سەیری کاتژمێرەکەی کرد "شەش و نیوو..؟" بە چاوی خەوەوە سەیری دەکرد ئەو لە شەش داینابوو چۆن خەبەری نەبۆتەوە؟

تەزگی گیانی دەرکردوو ڕۆشت بەرەو گەرماوەکەی بۆ ڕۆتینەکەی جلەکانی لەبەرکردەوەو ڕۆشتە ژێر ڕەشاشەکە کە ئاوی ساردی لێدەهات کەمێک لەرزی بەڵام دواتر لەگەڵی ڕاهات بێ ئەوەی شامپوو یان سابون بەکار بێنێ تەنها لەژێر ئاوەکەبوو بۆماوەی دە خولەک دواتر خوی وشک کردەوەو قژی بە خاولیە سورەکەی پێچا تاکوو نەیەتە ناو چاوی

دەستی کرد بە بەکارهێنانی کرێمەکانی پێستی بۆ ڕوخسار و دەست و جەستەی دواتر ددانەکانی شوشت پاشان قژوشکەرەوەکەی هێناو قژی وشک کردەوە بە جۆرێک کەمێک شێی هەبوو شانەی کردوو هاتە دەرەوە

بە جەستە ڕووتەکەیەوە بەناو کەنتۆری جلەکانی دەگەڕا بۆ دۆزینەوەی جلی ژێرەوەی ئەوە بۆئەو ئاساییە بەو شێوەیە لە ژوورەکەیدا بمێنێتەوە چونکە کەس نایەتە ژورەکەی باوکی تەنها یەکجار هاتوە ئەویش ئەوکات بوو کە منداڵ بوو سەرزەنشتی کرد و لێی دا

دایکی بۆماوەی زیاتر لە چوار ساڵ دەبێ وەک جاران پەیوەندی لەگەڵ جێنیدا نەماوە..هەواڵی ناپرسێ گرینگی پێنادا هەرگیز بە هاوسەرەکەی نەوتوە وا لەو کچە مەکە یان بەو شێوەیە هەڵسووکەوتی لەگەڵ مەکە...ئەوە کێشەکە نیە بەڵکو تەنانەت کاتێ نەخۆش دەکەوێ و شەو تا بەیانی پلەی گەرمی جەستەی بەرزە تەنها خزمەتکارەکە ئاگاداری دەبێ یانیش خۆی لەناو ئاوی ساردی بانیۆکەی نقوم دەکا تاکوو بەیانی
بۆیە ئەوە شتێکی ئاساییە

تاقمی جلی ژێرەوەی لەبەر کرد دواتر نەی ویست زۆر دەرکەوێ بۆیە جلێکی ئاسایی و جوانی هەڵبژارد....

قژی کرد بە پەلکـە(پرچ)و تۆقەی لەملاو لای قژی دا سوراوێکی سوری کاڵ و سەر رومەتی پەمەیی بۆکۆتا جار سەیری ئاوێنەکەی کرد و هاتە دەرەوە لە ژوورەکەی

"بەیانیت باش پورە هان" جێنی هاتە مەدبەخەکەو سلاوی لە خزمەتکارەکەیان کرد "بەیانی تۆش باش خاتونەکەم" خ.هان بە خەندەوە وەڵام دایەوە "ئاهـ تکایە من پێم وتی کە تەنها بە جێنی بانگم کە" بەنوزەوە بە خ.هانی وت لەدواوە باوەشی لێدا لەکاتێک خ.هان خەریکی دروستکردنی پانکەیک بوو

"هههه..ئاخر ئەو شێوەیە نابێ دەترسم دواتر خێزانەکەت توڕەبن" "باشە ئەوکاتانەی ئەوان لێرە نین بە جێنی بانگم بکە" خ.هان پێکەنی و سەری لەقاند جێنیش هەر لە دواوەوە باوەشی لێدابوو سەیری دەستی ئەوی دەکرد
"ئەمشەو باش خەوتی" خ.هان پرسیاری کرد جێنی کەمێک بێدەنگ بوو "ئهـم باش بوو"

"هــان...سفرەی بەیانی حازرکە" لەپڕ دایکی جێنی هاتە مەدبەخەکە ئەو دیمەنەی بینی کەمێک شۆکک بوو جێنی خێرا لە خاتوو هان دورکەوتەوە شڵەژان و ترسیش لە ڕوخساری خاتو هان دەبینرا
"ئاهـ.هههه بەیانی باش دایکە" جێنی بەخەندە سەرنجڕاکێشەکەیەوە بەیانی باشی لە دایکی کرد "بەیانی باش" بەڵام ئەوە هەموو ئەوەبوو کە دایکی وەڵامی دایەوە ئەو هەر بەو شێوەیە بوە لەدوای ئەوەی بووبە بیست ساڵ دایکی زۆر گۆڕا لەگەڵی وردە وردە گرینگی پێدانەکانی کەم دەکردەوە بێ ئەوەی هۆکارێکی هەبێ

"هەر ئێستا خاتونەکەم.." هان خواردنەکەی جێنی لەسەر مێزە بچوکەکەی مەدبەخەکە داناو ڕۆشت بۆ ئامادەکردنی مێزەگەورەکەی هۆڵەکە کە دایک و باوکی جێنی ژەمەکانی لەسەر دەخۆن

جێنی لەسەر مێزە سپیەکە دانیشت و دەستی کرد بە نانخواردن دایکی وەستابوو سەیری دەکرد "ئەمڕۆ کاری زۆرت هەیە؟" لەناکاو دایکی پرسیاری کرد جێنی سەری بەرزکردەوەو سەیری دایکی کرد "نازانم تاکوو جەی بی خشتەی کارەکانم پێنەڵێت..بەڵام هەستەکەم ئەمڕۆ درەنگتر دێمەوە" جێنی بەخەندەوە وەڵامی دایکی دایەوە وەک بڵێی هیچ نەبوبێ یان هیچ کێشەیەکیان نەبێ دایکی بەهێواشی سەری لەقاند بەمانای ئەوەی تێگەشت  "ئەمڕۆ زۆر سادەیی بەڵام وەک هەمیشە جوان دەرەکەوی" دایکی بە جوانی جێنیدا هەڵیدەدا جێنی پارچەیەکی گەورەی  پانکەیکەکەی لە دەمدا بوو کە گوپە خڕەکانی زیاتر خڕکردبوو بە قسەکانی دایکی سەری سوڕما بەڵام هەرزوو خەندەیەکی گەورەو دڵئامێزی لەسەر لێوانی نەخشا 

دایکی بەخێرایی ئەوێی بەجێهێشت و ڕۆشتە هۆڵەکە جێنی هێشتا خەندە لەسەر لێوانی بوو ئەو قسەیەی دایکی زۆر بەخراپی دڵی گەرم کرد هەستی کرد ئەمە خۆشترین ڕۆژی ژیانێتی لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو

هاتە دەرەوە لەماڵەوە و بەرەو ئۆتۆمبێلە گەورەکە بەڕێکەوت کە لەپێش دەرگاکەیان چاوەڕوانێتی پیاوێکی باڵابەرز و کەشخە بوو مانەیجەر و هاوڕێی جێنی بوو

"morning miss jennie"
جەی بی دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە کاتێ بینی جێنی بەرەو ڕووی دێ

"morning jay"
جێنی وەڵامی دایەوە و ڕۆشتە ئۆتۆمبێلەکەوە جەیش ڕۆشتە پێشەوە لەلای شۆفێرەوە دانیشت ئۆتۆمبێلەکە بەڕێکەوت بەرەو کۆمپانیا

"خشتەی کارەکەت بەم شێوەیە خاتوو جێنی..لە کاتژمێر نۆوە تاکوو یانزە کۆبونەوەیە لەگەڵ ستافی بەرنامەکە و ئەوان خشتەو چۆنێتی بەڕێوەچونی بەرنامەکەت پێدەڵێن دواتر لە یانزەو نیوەوە تاکوو یەک پشووە ودەتوانی کاتی خۆت وەرگری لە یەکەوە دەست بە هەندێک وێنەگرتن دەکەین بۆ بەرنامەکە تاکوو سێ دواتر چاوپێکەوتنێکی چل خولەکی لەگەڵ ڕاگەیاندنەکان...گەر خشتەی ڕۆژی دواتر ئامادەبێ ئەوەت پێڕادەگەیەنم لەکاتی گەڕانەوەمان خاتوون
هیچ پرسیارێکت هەیە؟" جەی بی خشتەی کاری ئەمڕۆی بە جێنی وت جێنی بەباشی گوێی گرتبوو دەیویست لە مێشکیدا بیهێڵێتەوە  بیری کردەوە کە ئەو ماوەیەی پشووی هەیە لە نیوەڕۆدا بروات و سەردانی کتێبخانەیەک بکا و چەند کتێبێکی نوێ بهێنێ

"تەواو هیچ کێشەیەک نیە جەی..سپاس" جێنی بەخەندەوە وەڵامی دایەوە "ئەوە ئەرکی خۆمە خاتوون" جەیش بەهەمان شێوە وەڵامی دایەوە

"هیچ بیرۆکەیەکت هەیە بۆ کاتی پشووت لە نیوەڕۆدا؟" جەی پرسیاری کرد لە ئاوێنەکە سەیری جێنی کرد کە چۆن کەوتبویە خەیاڵەوە پێی وابوو کە شتێکی لە مێشکدایە "ئاااهـ..،" جێنی لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەی دەکرد لێوی خواری بە هێواشی دەگەست وەک بڵێی بیر بکاتەوە لەکاتێک چاوەکانی جەی هەر لەسەری بوو چاوەڕێی وەڵامی ئەو بوو "پێموایە حەزدەکەم لە دەرەوە بەرگر بخۆم بۆ نیوەڕۆ..ئەممم وەدواتر لەوانەیە سەردانی کتێبخانەیەک بکەم بەخێرایی"

جێنی سەیری پێشەوەی کرد وایزانی مەنەیجەرەکەی ئاوڕی داوەتەوە سەیری دەکا بەڵام دوای دوو چاوی تیژی بینی کە لە ئاوێنە بچوکەکەوە سەیری دەکا جێنی کەمێک شڵەژا بەڵام بەخێرایی ئەو هەستەی لابرد چاوەڕێی وەڵامی ئەو بوو بزانێ ئایا پلانەکەی لەگەڵ کاتی پشووەکەی دەگونجێ "زۆر باشە من ئەوە دەگونجێنم خەمت نەبێ" جێنی خەندەیەکی گەورەی کرد دڵی خۆش بوو هیچ نەبێ لە ستافی کۆمپانیاکەی خۆیان کەسێک هەیە بەباشی هەڵسووکەوتی لەگەڵدا بکا جەی بی بۆماوەی دووساڵ دەبێ مەنەیجەری جێنیە جێنی زۆر داخراو بوو لەگەڵ خەڵک تاکوو کەسێک قسەی لەگەڵدا نەکات ئەو هیچ قسەیەکی نەدەکرد بەتایبەت مەنەیجەرەکەی پێشووی کە ئەویش کەسێک بوو گوێی بە جێنی نەدەدا تەنها کارەکەی دەکرد و هەرەوەندە جێنی زۆر نامورتاح بوو لەگەڵ ئەودا بەڵام ئێستا جەی بی کەسێکی کراوەو پڕۆفیشناڵە گاڵتەو گەپ لەگەڵ جێنیدا دەکاو دەیهێنێتە پێکەنین وەک هاوڕێ قسەی لەگەڵ دەکا کاتێ بەتەنهان بەڵام هەرگیز سنور نابەزێنێ زۆر ئاگای لە جەوی جێنیە گەر بزانێ لەو جەوەدا نیە کە گاڵتە بکا یان وەک هاوڕێ قسە بکا ئەویش راستەوخۆ وەک بێگانە هەڵسووکەوت دەکا واتە وەک مۆدێلێک و مەنەیجەرێک

بەکورتی تاکوو ئێستا نێوانیان زۆر باشە هیچ هەست بە نامۆیی ناکەن لەگەڵ یەکدا ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ پڕۆفیشناڵی جەی لە کارەکەیدا

࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙

هەمووان لە باخچە گەورەکەدا لەسەر مێزی نانخواردن دانیشتبوون لەکاتێکدا خزمەتکارەکان خواردنیان بۆ دێننە سەر سفرە کوڕە قژقاوەییەکە کراسێکی کاکاویی و کەمێک گەورەی لەبەردا بوو لەگەڵ کابۆیەکی قاوەیی عەینەکێکی ڕەش لەچاوی لەسەرەوە مێزەکەدا دانیشتبوو چاوەڕێ بوو سفرەکە بەتەواوی ئامادەبێ

سەیری هاوڕێکانی دەکرد دانەیەکیان هەرچاوی دەگێڕا بە باخچەکەدا سەری لە گەورەیی و جوانی سورمابوو دانەیەکی دیکەش خەریکی موبایلەکەی بوو  ئەوی دیکەیان بەزۆر چاوەکانی بەکراوەیی دەهێلایەوە

"واهـ،کوڕە تۆبۆچی بەم بەیانیە ئێمەت کۆکردۆتەوە" کوڕە خەواڵووەکە وتی سەیری تایهیۆنگی کرد "گەمژە کارت چیە هەر دەخەوی..دوای نان دەڕۆین بۆگەشت"

"بۆکوێ؟" دەیڤد لەکۆتایدا سەری لەسەر موبایلەکەی بەرزکردەوە کاتێ گوێی لە تای بوو وتی دەڕۆین بۆ گەشت "نازانـم..ایتر من بۆ گەشت هاتومە ئێرە کەچی پێنج مانگە من تەنها لەماڵەوە دەڕۆمە باڕ لەباڕەوە بۆماڵ بێزار بووم"

"باشە..،خراپ نیە تۆزێک بگەڕێین و خواردنی جۆراو جۆر تاقیبکەینەوە وەدواتر کۆمەڵێک وێنە بگرین ئێمە چەنێکە هاوڕێین کەچی وێنەیەکی مەعقولیشمان نیە" جاک وتی کاتێ دەستی کرد بە پڕکردنی قاپەکەی تای خەندەیەکی ئاسوودەیی هاتە سەر لێوانی بیری کردەوە کەمێک دوور کەوێتەوە لەو ڕۆتینە نەفرەتیەی ژیانی تاکوو کەمێک هەناسەی ئاسوودەیی هەڵمژێ

دوای نانخواردن هەریەکەو گەڕایەوە ماڵی خۆی بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ گەشتە بچوکەکەیان تای لەهۆڵەکە دانیشتبوو بێگومان فەرمانی بە جۆناثان کرد کە جانتایەکی گەشتی بۆ ئامادەبکەن دواتر بیری کردەوە کە وێنەی زۆر دەگرێ بۆیە موبایلەکەی بەتەنها شتێکی باش نیە بۆیە بەناو ئینتەرنێتا دەگەڕا بۆ کڕینی کامێرایەک تاکوو دانەیەکی مۆدێرن و باشی دەسکەوت بە ئۆنڵاین کڕی و زۆری نەبرد بە دلیڤەری هاتەپێش دەرگاکەی












"ئۆهۆۆۆۆ دەی هاوڕێیان بەرەو چیاکانی نیوزیلاند" جاک هاواری کرد پڕ بەدڵی کاتێ کۆتا جانتایان خستە ناو ئۆتۆمبێلی گەشتەکەیانەوە و هەمووان ئامادەبوون جاک شۆفێر بوو  میشێل و تای لەدواوە دەیڤد لە سەکن دانیشتبوو  لەسەر گۆرانیەکی ئارام و ڕۆمانسی لەگەڵ دەسپێکی گۆرانیەکە دەیڤد و تای دەستیان کرد بە وتنەوەی

When marimba rhythms start to play

Dance with me,make me sway

Like a lazy ocean hugs the shore

Hold me close,sway me more

Like a flower bending in the breeze

Bend with me,sway with ease

When we dance,you have a way with me

Stay with me,sway with me

(ئەمە تێکستی گۆرانیەکەی سەرەوەیە کەمێک گوێی لێگرن تاکوو ڕیتم و موزیکەکەی بزانی)

شاخی تاراناکی-نیوزیلاند

࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙࿙

"خاتوو جێنی ئۆتۆمبێلەکە ئامادەیە" جەی لەدەرگای ژورەکەی جێنیدا ئەو ژوورەیەی کە تێیدا پشووی دەدا تاکوو کاتژمێر یەک
ئێستا یانزەو بیست خولەک بوو جێنی بە چاکەتێکەوە کەبەسەر جلە سادەکانیەوە بوو لەگەڵ ماسکێک بۆئەوەی ڕوخساری دیار نەبێ لە بینا گەورەکە هاتە دەرەوە هەرچەندە لەگەڵ هاتنە دەرەوەی کامێراو ڕۆژنامەنوسەکان دەستیان کرد بە وێنەو پرسیار کردن لێی بەڵام ئەوان پشتگوێیان خستوو جێنیان بەسەلامەتی بەرەو ئۆتۆمبیلەکە برد

کە گەشتنە ڕێستۆرانتە بچوکەکە جێنی لە مێزێکی دوور و چۆڵ دانیشت هەرچەندە نزیکی پەنجەرەکە نەبوو چونکە هەموویان گیرابوون بەڵام هەر دەیتوانی لە پەنجەرە گەورەکەوە دەرەوە ببینی

"بەخێربێی خاتوون" گارسۆنەکە بەخێرهاتنی کرد بەڵام کاتێ بەجوانی جێنی بینی ڕاستەوخۆ گەشایەوە "ئۆهـ مای گاد..ئەوە بەراستی تۆی جێنی!" بەدەنگێکی کەمێک بەرز و جۆش و خرۆشەوە جێنی خەندەیەکی شڵەژاوی بۆکرد و سەیری دەوروبەری دەکرد تاکو بزانێ کەس تێبینی نەکردووە "ئاهـ..تکایە دەنگت نزم کە نامەوێ ئاشکرا بم" جێنی زۆر بەڕێزەوە هەوڵی دەدا کە گارسۆنەکە هێور بکاتەوە چونکە گەر ئاشکرا بێ ئەوە هەموو وێنەگر و ڕۆژنامە نوسەکان دێنە بەردەم چێشتخانەکە وەدواتر لەبەر باری خراپی کۆمپانیاکەیان باوکی تائێستا هیچ لێدوانێکی نەداوە گەر بێتو ئەوان بێن دڵنیایە ئەو پرسیارەی لێدەکەن

سوێند دەخۆم باوکـم دەمکوژێ

"ئۆهـ داوای لێبوردن دەکەم بەڵام من زۆر دڵخۆشم بە بینینی کەسێکی ناودار لەنزیکەوە بەتایبەت ئەو کەسەی کە فانیـم!" هەر بە قسەکانی گارسۆنەکە دیار بوو ئەو تەنها لەبەر ناوداری جێنی دڵخۆشە بەبینینی نەک فانی بێت وەک بڵێی من کەسێکی بەبەختم کە ناودارێکم لەنزیکەوە بینیوە "ئاهـ ئەتوانین وێنەیەک بگرین؟" کەسەکە بەردەوام بوو لە قسەکردن و دەنگی بەرز دەکردەوە جێنیش هەر هەوڵی دەدا بێدەنگی بکات ئەو تەنانەت لەبیریشی کردبوو کە بۆچی هاتوە بۆ لای جێنی..واتە ئەو هات بۆ وەرگرتنی داواکانی نەک بێزار کردنی

"ئ-" جێنی ویستی وەڵامی بداتەوە بەڵام  گارسۆنەکە قسەکانی پێبڕی "تکایە تکایە من زۆربەبەختم کە تۆم بینی باوێنەیەکمان هەبێ پێکەوە دەی هێندە خراپ مەبە" جێنی کەمێک وەستا سەری لە هەڵسووکەوتی ئەو سورما واتە ئەو تەنانەت نەشیوت نەخێر ناتوانین کەچی ئەو واقسەدەکا کەجێنی ڕەتی کردبێتەوە

"باشە...بەڵ-" دووبارە قسەکانی بڕدران و کەسەکە ڕاستەوخۆ موبایلەکەی دەرهێناو چوە نزیک جێنی دەستی کرد بە گرتنی وێنە جێنیش ناچار بوو خەندەی بۆبکا ئەوە وایکرد سەرنجی زۆر لە موشتەریەکان ڕاکێشێ بۆیە چێشتخانەکە پڕبوو لە دەنگە دەنگ و قسەکردن و هەمووشیان سەیری جێنیان دەکرد جێنی زۆر هەستی بە نائاسوودەیی دەکرد کە سەرنجی ئەم هەمووەی بۆلای خۆی ڕاکێشاوە

یەکێک لە تاڵیەکانی بەناوبانگ بوون ئەوەیە کە ناتوانی بەدڵی خۆت چێژ لە ساتەکانت وەرگری "ئحـم...زۆر سپاس ئێستاش پێم بڵێ چیت دەوێ بۆتی بێنم" جێنی سەیری گارسۆنەکەی کرد کە چۆن وا بەساردی قسە دەکا وەک بڵێی ئەم هەموە خۆکوشتن و بەقوربان بونە تەنها بۆ وێنەیەک بێ!

"ئمم بەرگرێک لەگەڵ فینگەر و کۆلایەکیش بێزەحمەت" جێنی بەدەنگی نزمەوە وەڵامی دایەوە هێشتا هەستی بە ئەو چاوانە دەکرد لەسەری بەڵام بێئاگابوو کە ڤیدیۆ و وێنەی دەگیرا

کە خواردنەکانی گەشت جێنی تەنها توانی بەرگرەکە بخوات لەبەر ئەوەی کە خەریک بوو دەخنکا لەسەر ئەم هەمووە چاوەی کە لەسەری بوو وەدواتر کات زۆر درەنگی کردبوو گەر وابروا ناتوانێ برواتە کتێبخانە
هەستاو بەخێرایی ئەوێی جێهێشت دوای پارەدان ڕایکردە ناو ئۆتۆمبێلەکەی کە جەی لەوێ چاوەڕێی بوو "خێرا بڕۆ بۆ کتێبخانە باوەرناکەم بتوانم فریای بکەوم" زۆر بەخەمباری دەیوت لێوەکانی شۆرکردەوە دواتر هەناسەیەکی ئاسوودەیی دایەوە

هیوادارم هەموو شتێک باش بێ زۆر نەبمە جێگای باس گەرنا باوکم دەمکوژی

ئۆتۆمبێلەکە دەستی بەڕۆشتن کرد بەرەو نزیکترین کتێبخانە "خەم مەخۆ هێشتا چل خولەکت ماوە"جەی بی لە ئاوێنەکەوە دووبارە بە چاوە تیژەکانی سەیری جێنی دەکرد جێنی هەرکات ئەم چاوانە دەبینی هەستێکی سەیر جەستەی دەگرێتەوە وەک بڵێی ئەو چاوانە زاڵ دەبێ بەسەریا یان موچڕکە بەگیانیا دێت بەڵام ئەوە تەنها سەیرکردنێکی ئاسایی بوو تەنها لای جێنی وابوو

"شتێک ڕوویدا لەوێ؟" چاوەکانی جەی گۆڕا بۆ خەمباری و بەبێدەنگ بوونی جێنی هەستی کرد شتێک هەیە،جێنی خێرا لە بیرکردنەوەکانی هاتە دەرەوە لەخۆیەوە هەستی بە شەرم کرد ڕوومەتەکانی ئاشکرا دیار بوو کە ڕەنگیان گۆڕاوە بۆ پەمەییەکی تۆخ  جێنی شەرمی کرد لەم بیرکردنەوانەی

"ئ-خاتوو جێنی گەر هەست بەباشی ناکەی دەتوانین وێنەگرتنەکە بوەستێنین" جەی ئاگاداری کردەوە بە ڕوخساریدا دیاربوو کە شتێک هەیە بەڵام جێنی بەخێرایی دەستی جوڵاند و وتی کەوا نایەوێ بیوەستێنێ دوای ئەوە بەبێدەنگی لەناو ئۆتۆمبێلەکە دانیشتـبوو تەواوی ڕێگاکە کەسیان قسەیان نەکرد هەرخۆی شتێکی وانەبوو قسەی لەسەر بکەن

دوای گەشتن بە کتێبخانەکە جێنی لە ئۆتۆمبێلەکە هاتە خوارەوە و جەی بەدوایدا بەیەکەوە چونەناو کتێبخانەکە دوای ئەوەی جێنی بە جەی وت کە ئەتوانێ  لەلای مێزێکەوە چاوەڕێ بکا تاکوو ئەو دەگەڕێتەوە لە هێنانی کتێبەکان

"گەڕان بەدوای خودی خۆم..،چۆلەکەی باڵ شکاو..،سەیرانی بەهار.،خەونەکان..خەیاڵی من..." جێنی بەناو کتێبەکاندا دەگەرا لەبەر خۆیەوە ناوی هەر کتێبێکی دەوتەوە کە دەستی بەری دەکەوت تاکوو دانەیەک سەرنجی ڕاکێشێ و بیهێنێ بەڵام لەناکاو خۆی بە کەسێکدا کێشا "ئااهــ" جێنی خۆی بەشتێکی  سەختدا کێشا هەموو ئەوانەی لای ڕەفەی کتێبەکان بوون کە کتێبیان لەدەست بوو دەیان خوێندەوە سەرنجیان کەوتە سەر ئەو کچەی کە لەسەر زەویەکە بوو "ئـ- خاتوون تۆ باشی؟" دەنگێکی پیاوانە لە دواوە هات جێنی بەخێرایی هەستایەوە و چەند جارێک سەری نەوی کرد بۆ داوای لێبووردن "زۆر داوای لێبوردن دەکەم..زۆر داوای لێبوردن دەکەم" پیاوەکە کەمێک وەستا سەری سورما لە هەڵسوکەوتی کچەکە واته زۆر بەڕێزەوە بوو

"ئهـهـهـ...ئاساییە ئایا تۆ باشی..ئازارت پێنەگەشت؟" سەیری جەستەی جێنی کرد تاکو بزانێ لەهیچ شوێنێک ئازاری پێنەگەشتوە چونکە دەنگی کەوتنی زۆر بەرز بوو "ئااهـ..بەڵێ بەڵێ من باشم..ئەوە بەناو ڕەفەکاندا دەگەڕام تاکوو کتێبێک بدۆزمەوە ئاگاداری خۆم نەبووم دووبارە ببورە" پیاوەکە خەندەیەکی زۆر جوان هاتە سەر ڕوخساری بەجۆرێک کە چاڵەکانی ڕوومەتی دەردەخست "دیارە تۆ خوێنەرێکی نوێیت؟" جێنی لە ڕوخساری ئەو پیاوە واقی ورمابوو

چیم لێبەسەر هاتوە ئەم ماوەیە..تۆبڵێی بەهۆی کتێبی مارریەوە بێ؟ بۆچی هەموو سەیردکردنێکی پیاو فیزیایانە سەرنجم ڕادەکێشێ

لە خەیاڵەکانی هاتە دەرەوەو دووبارە گوپە خرەکانی تەمێکی پەمەیی لەسەر دروست بوو "ئ-م-مەبەستت چیە؟" جێنی بەنەزانینەوە پرسیاری کرد واتە ئەو بۆماوەیەک دەبێ کتێب دەخوێنێتەوە کەواتە بۆچی ئەو وادەڵێ؟

"گەر کەسێ بی و زۆر کتێب بخوێنیتەوە ئەوا پێویست ناکا بگەڕێی بەدوایدا ڕاستەوخۆ ئەو کتێبەی کە دەتەوێ دەتوانی لە کەسی بەردەم مێزەکە داوا بکەی ڕاستەوخۆ شوێنەکەیت پێدەڵێ" پیاوە ڕوومەت چاڵەکە لەگەڵ تەواوبونی قسەکانی دەستی بۆ ڕەفەکان درێژ کرد کە ژمارە و کۆدی لەسەر بوو جێنییش چاوەکانی لەگەڵ دەستی ئەودا بەرەو ڕەفەکان ڕۆشتن کە زانی مەبەستی چیە دووبارە شەرمەزار بوو لە ڕوخساریدا دیار بوو "ههههه دڵنیام نوێیت..لەوانەیە زۆر نەهاتبیە کتێبخانە، وایە؟" جێنی لە شەرما دەستی بۆ قژی دەبرد سەیری ئەملاو لای دەکرد لەکاتێک پیاوەکە خەندەیەکی گەورەی لەسەر ڕوخسارە کە چاڵەکانی ڕوومەتی زیاتر دەرخستوە "پێویستیت بەیارمەتی هەیە؟ من دەتوانم یارمەتیت بدەم گەر دەتەوێ چونکە من خوێنەرێکی گەورەی کتێبم وە ئەزمونی زیاترم هەیە بێگومان ئەوە وەسفی خۆم نیە تەنها دەمەوێ یارمەتیت بدەم" جێنی خەندەیەکی بۆی کرد "ئاهـ...تێدەگەم سپاست دەکەم ئێ-لە ڕاستیدا من تەنها چەند کتێبێکم خوێندۆتەوە تائێستا وە ویستم زیاتر بخوێنمەوە بۆیە هاتم دانەیەک بهێنم" پیاوەکە سەری بۆی لەقاند بەمانای تێگەشتنەوە "همم کەواتە چ جۆرێکت دەوێ" جێنی بۆماوەیەک بێدەنگ بوو

چ جۆرێکی دەوێ؟ خۆیشی نازانێ لەوانەیە هۆکاری سەردانی بۆ ئێرە زیاتر بەهۆی ئەوەوە بێ کە ویستبێتی کتێبێکی دیکەی وەک ماچی ژێر سێبەر بهێنێ بیرکردنەوە لەوە موچرکەی بە لەشیدا هێنا

"ئێ جۆری کتێبەکان زۆرن" پیاوەکە کە سەرنجی ڕوخساوە تاساوەکەی جێنیدا بیریکردەوە کەبەشێوەیەکی دیکە بۆی ئاسان بکە بۆیە سەیری کتێبەکانی سەر ڕەفەکانی دەکرد "کتێبەکان جۆریان زۆرە..بەسوود و بێسوودیش هەن" جێنی بە قسەکانی هاتەوە هۆش خۆی سەیری پیاوەکەی دەکرد کە کەمێک لەو دوورکەوتەوە و بەناو کتێبەکاندا دەگەڕا زۆر بەهێمنی

ئەو پیاوێکی سەرنجڕاکێش بوو بە جلێکی سادەوە کە جەستە پیاوانەییەکەی دەردەخست لەگەل چاویلکەی خوێندنەوە کە لەچاوی بوو بەڕاستی کەسێکی ڕۆشنبیر و عاقڵ دیار بوو ئاهـ قۆزیەکەی بخەرە ئەولاوە

"خەیاڵی...ڕاستەقینە...دەروونی..فەلسەفە..وتەی ناوداران..چیرۆکی خۆشەویستی..ئەفسانە..ڕەخنەو دژایەتی..زۆری تریش" جێنی زۆر بەجوانی گوێی لەو دەگرت هەوڵی دەدا لەگەڵ هەرناوێک ژانەرەکەی لەمێشکیدا لێک بداتەوە بەڵام کە گەشتە چیرۆکی خۆشەویستی هەستێکی لا درووست بوو

چی گەر ئەوە بهێنم..دەبێ ئەزمونم زیاتر بکا دەربارەی خۆشەویستی؟ جێنی کەوتە پرسیارکردن لەخۆی بەڵام شەرمی دەکرد بیڵێ "تەنها پێم بڵێ دەتەوێ چۆن بێ دڵنیابە گاڵتەت پێناکەم..تەنها دەمەوێ یارمەتیت بدەم" پیاوەکە بەخەندەیەکی جوان و ڕێزەوە دووبارە جێنی ئاگادار کردەوە "ئێهـ- ش-شتێک بێ زیاتر دەربارەی خۆشەویستی...ی-یان دەربارەی گەنج و هەرزەکار بێ..نازانم چیرۆکی ڕاستەقینە بێ کە بتوانم سوودێکی لێ ببینم" جێنی هەستی دەکرد لە شەرما جەستەی گری گرتوە بۆ ماوەی ئەم نیوکاژێرە لەگەل ئەم پیاوەیە لەبیری کرد کە کەسێکی بەناوبانگە داوا کردنی شتێکی وا لەوانەیە توشی کێشەی بکاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو ببێتەوە بەڵام ئەم پیاوە لەو جۆرە کەسانە نیە بە ڕوخساریا دیارە کە کاری وا منداڵانە ناکا

پیاوەکە سەری لەقاند و بۆماوەیەک کەوتە بیرکردنەوە زۆر جدی دیار بوو جێنی پێی وایە ئەوە مانای ئەوەیە لە مەبەستەکەی تێگەشتوە بە ئۆقرەوە وەستابوو چاوەڕێی وەڵامی پیاوەکە بوو "ئەوە شتێکی باشە من زۆرم لەو جۆرە کتێبانە خوێندۆتەوە لە چەند ساڵی ڕابردوو بەراستی سوودم لێی بینیوە هەڵبژاردەیەکی باشە" دووبارە خەندەیەکی قوڵی بە جێنی نیشان دا جێنی تێنەگەشت بەڵام هەموو هەڵسووکەوتەکانی ئەم پیاوە وای دەکرد ئەو زۆر ئاسوودەبێ بۆیەکەمجارە لای کەسێکی بێگانە هێندە ئاسوودەیەو دەتوانی بیروڕاکانی و داواکاریەکانی بە دڵی خۆی بڵێ بێ ئەوەی دادگایی بکرێ

تب/دادگایی..لێرەدا مەبەستم ئەوەیە کە دەتوانێ بیرورای خۆی بڵێ بێ ئەوەی کەسی بەرامبەر گاڵتەی پێبکا یان ناڕەزایی دەربڕێ بەرامبەر بیروبۆچونەکانی

پیاوەکە دوورکەوتەوە ڕۆشتە لایەکی دیکەی ڕەفەکان بەدوای کتێبدا دەگەڕا پاش کەمێک دوو کتێبی هێناو دایە دەستی جێنی "ئەمانە لەو تایپانەن کە تۆ داوات کرد هیوادارم سوودی لێببینی چونکە ۆم سوودم لێیان بینیوە" جێنی دڵخۆش بوو ئەو کتێبانەی دەسکەوت کە دەیویست
"زۆر سپاس بەڕێز-"

"نامجون..کیم نامجون" دەستی بۆ درێژ کرد بۆ تەوقە کردن جێنی دەستەکانی هێنایە پێشەوە بۆ وەڵامدانەوەی"منیش جێن--" بەڵام هەڵسووکەوتی نامجون شۆکی کرد و نەیتوانی قسەکانی تەواوبکا....چونکە لەجیانی تەوقەکردن دەستی گرت و ماچێکی بچوکی سەر دەستی کرد

"دەزانـم خاتوون جێنی..جێنی کیـم! خۆشحاڵ بووم بە بینیـنت" جێنی بەمە زۆر شۆکک بوو کە نامجون بەهێواشی دەستەکانی هێنایە خوارەوە خێرا لە پشتی شاردیەوە بەدەستەکەی تری کتێبەکانی لەباوەش گرتبوو ڕوومەتەکانی سوورێکی کاڵیان پۆشی چاوە پشیلەییەکانی کرانەوە دڵی زۆر بەخێرایی لێیدەدا

واتە ئەو هەر لەسەرەتاوە منی دەناسی..؟ کەواتە بۆچی جیاواز ڕەفتاری لەگەڵ دەکردم ....وەک بڵێی بێگانەیەک بم یان کەسێکی ئاسایی 

جێنی لەمێشکیدا ئەمانەی لێک دەدایەوە بەڵام دڵخۆشیش بوو چونکە بۆیەکەمجار وەک کەسێکی ئاسایی ڕەفتاری لەگەڵدا کرا نەک وەک مۆدێلێک یان کەسێکی ناودار

"ئێ-ئەوە...منیش خۆشحاڵبووم بەڕێزم دووبارە سپاس بۆ یارمەتیەکەت..ئێستاش دەبێ بڕۆم گەرنا دوادەکەوم بۆ وێنەگرتنەکەم" جێنی بە شەرم و خێراییەوە سەری نەوی کردوو ئەوێی بەجێهێشت گرینگی نەدا کە چەندێک عەیبەیە کە بەو شێوەیە ماڵئاوایی کرد بەڵام نەیتوانی لەوە زیاتر لە نزیکی ئەم پیاوەوە بێ




























ویستم دوێنی پۆستی کەم بەڵام هاوڕێکانـم هاتنە لام(بەختی ئێوە😂) مەجالم نەبوو تا درەنگێک لێرە بوون

دواتریش تاقەتم نەبوو🙄









ئەمڕۆش ئیشی زۆرم هەبوو🙂





شێوەی ئێوە👇👇

"ئێ خاتون چیتر ڕوویدا🤨🤡"








من‌👇
"اێ ئەوە هیچی تر ڕووی نەدا😁"

بەڵام هەر دڵم لاتان بوو چونکە ئەزانم زۆر چاوەڕێ بوون سپاستان دەکەم🥺💖بۆیە بریارم دا ئەمشەو پۆستی بکەم

ئیتر ئێوەش ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن‌😊🥥چاوەڕێی ڕیاکشنی ئێوەم لەنێوان دێڕەکان دڵخۆشم کە سەرنج و تێبینەکانتان دەنوسن یان کاردانەوەتان بەرامبەر روداوەکان😌🥰

love u all‌‌🎁💚

Continue Reading

You'll Also Like

110K 5.8K 43
فتاه تجبرها الظروف على اتاخذ قرار صعب ! تنكرها بولد ودخولها لمدرسة عيال . القصه جداً غير عن القصص الي تشبها من العنوان اتمنى تنال اعجابكم . الكتابه:...
55.3K 8.3K 33
بۆم دەرکەوت کە تۆ بەڕاستی فریشتەی ژیانم بووی!
654K 12.1K 43
لينك جروب الفيس . https://www.facebook.com/groups/1010825243032716/?ref=share رواية رومانسية. هو بارد مثل الجليد تركته أمه وحيدا وبعدها خانته زوجته ل...
76.1K 1.4K 25
قصة مختلفة ومتنوعة.. تحكي عن الواقع المُر والجميل.. تحكي عن فتاة ماتوا اهلها بطريقة مفجعة يترتب عليها عقد نفسية.. ولكن؟ هل ستبقى وحيدة بعد وفاة اهله...