سڵاو چۆنن هاوڕێیان دەزانم دەرنگە بۆ پارتی کەسایەتییەکان ، بە پێچەوانەی نوسەرەکانی تر حەزم کرد شێوەیەک لە مێشکی خۆتان بۆ ئەوان دابنێن ، ئەو کات شێوەیانتان پێبڵێم.
وێنەی کەسایەتی دیار و بەناوبانگتان بۆ ناهێنم بەڵکو دروستکراوی خۆمە
ئۆک ، بادەست پێبکەین ❤
کیم ئارا ، ئەو کچێکی ئاساییە ، هەرچەندە ڕابردوویەکی ناخۆشی هەبووە بەڵام هەمووکات دەڵێت کەسانێک هەن کێشەیان لە من زیاترە ، بە گشتی لەسەرەتای ژیانیەوە کێشەی هەبووە لە چۆنیەتی دەربڕینی هەستەکانی ، بۆ ئەو می را تایبەتە چونکە یەکەم هاوڕێی بووە ، ڕاستگۆیانە دەیەوێت بزانێت پەیوەندی خۆی و ووجین دەگات بە کوێ ؟ ئەو بە جۆرێک نایەوێت کەس لە ژیانی هەبێت بۆیە دەیەوێت لێی جیابێتەوە
تەنها دەیەوێت بێ کێشە بژیت ، کەسێکی توڕەیە بێ هۆکار ! شێوەیەکی هۆتی هەیە پزیشکی نیشتەجێیە لەبەشی گشتی بەڵام زیاتر بەشی مێشک .
خۆتان دەزانن لە ڕاستیدا چۆنە 😁 ڕاستە ؟
پاڕک سیۆجۆن کوڕی خێزانێکی دەوڵەمەندە پڕۆفیسۆرێکی زیرەکە بەجۆرێک یەکەم بوە لەسەر ئاستی کۆریای باشوور تەنانەت لە زیرەکیدا لە ئاراش زیرەکترە ! دەتوانێت چارەسەر بۆ هەموو باروودۆخێک بدۆزێتەوە
لە ژیانی پێشویدا وەکو ئارا بووه بەڵام م . یوون توانیویەتی باشتری بکات، هەستیاری بە خواردنی تیژ هەیە ، کەسێکی هێمن و کۆمیدی دیارە بەڵام کاتێک بابەتەکە پەیوەندی بە نەخۆشەوە هەبێت زیاد لە پێویست توڕە دەبێت ، زۆربەی کات لەگەڵ ووجین شەڕدەکات لەسەر ئەوەی کامیان نەشتەرگەری دەکەن یانیش کامیان دەبێتە یاریدەدەر . پڕۆفیسۆرە لەبەشی گشتی بەڵام زیاترە لەبەشی مێشک .
جون جی هیون کچێکی خۆبەزلزان دیارە بەڵام ئەویش لە کۆتایدا بە سەختی زۆردا تێپەڕیوە ، خێزانێکی خراپی هەیە جگە لە باوکی کە گرنگی پێدەدات ئێستا لە ماڵی ووجین دەمێنێتەوە تا ماوەیەکی کاتی . پزیشکی نیشتەجێیە لە بەشی منداڵبوون .
کیم ووجین کەسێکی سارد و جدیە بەڵام لەبەرامبەر ئارا جیاوازە ، حەزی لە ڕامیۆنە هاوشێوەی ئارا ، باوکی جی هیون ناچاری کردووە بۆ دەستگیرانی لەگەڵ کچەکەی . لە چەند ساڵی پێشوودا توشی خەمۆکی بووە بەڵام ئێستا باشە ، ئارا لە سیۆجۆن دووردەخاتەوە چونکە دەزانێت خەریکە سیۆجۆنی بەدڵ دەبێت . پڕۆفیسۆرە لەبەشی دڵ و سییەکان .
چۆی می را ، خوشکی دای هیۆنە ، لەمنداڵیەوە سیۆجۆنی خۆشدەوێت ، لەسەرتادا بەڕاستی دەیویست هاوڕێی ئارا بێت ، بەڵام کاتێک سەرنجی ئارای بینی بۆ ئەو کەسەی خۆشیدەوێت ، دەیویست لەناویبەرێت لەکۆتایدا هیچ کەس هێندەی سیۆجۆن بۆی گرنگ نیە تەنانەت دایک و باوکی و دای هیۆنیش ، دەترسێت بەڕاستی گومانەکانی ببنە ڕاستی و ئارا و سیۆجۆن پێکەوە بن . پزیشکی نیشتەجێیە لەبەشی دڵ و سییەکان .
چۆی دای هیۆن ، تەنها ئەوەی گرینگە پێی بەزاندنی سیۆجۆنە ، کەسێکی ڕق لە دڵە . ئەو نەخۆش چارەسەر ناکات تەنها بەڕێوبەرە . لە ناخەوە گرنگی بە سیۆجۆن دەدات وەکو هاوڕێیەک . کاتێک منداڵ بوون ئیرەیی لە پەیوەندی نێوان سیۆجۆن و ووجین دەکرد چونکە ئەوان باشترین سێ هاوڕێی یەک بوون بەڵام سیۆجۆن زیاتر گرنگی بە ووجین دەدا .
لی تای هوا ئەو بە گشتی کەسێکی گەمژەیە بەڵام زیرەکە لە چارەسەرکردنی نەخۆشدا ، جووری خۆش دەوێ، ئەو ووجینی بە هیۆنگی خۆی داناوە لە هەموو بابەتێکدا ڕاوێژ بەو دەکات ، زۆرکاردەکات و شیفتی شەوانی زۆرە هەر بۆیەش کاتی نیە تاکو لەگەڵ جووری بچێتە ژووان . پزیشکی گشتیە .
ئان جووری ئەو کچێکی شەرمنە ، لە سەرەتای بینینی تای هوای خۆش ویستووە ، ئەو هەستیارە بەرامبەر هەموو جوڵەیەک هەرکاتێک یەک دەست لە هەر شوێنێکی جەستەی بدات ختوکەی دێت هەربۆیەش تا ئێستا تای هوا نەیتوانیوە ماچی بکات !
سەرۆکی پەرستارەکان کیم جی وون ، لەدوای خیانەتکردنی لە هاوسەرەکەی و لەدەستدانی منداڵەکانی بڕیاریدا هەموو ژیانی بۆ نەخۆشخانە تەرخان بکات ، سەرۆکی پەرستاری هەموو نەخۆشخانەکەیه
یون جی یۆنگ (م . یون ) خاوەنی دوو بۆردی پزیشکیە ، کەسێکی کۆمیدیە لە هەمان کاتدا ترسناکە ! . پڕۆفیسۆرە لەبەشی گشتی .
پێم وابێت یەکەم کەسم کەسایەتییەکانم بەم شێوەیە دروستکردبێت پێم باشتر بوو خۆم ستایل و ڕووخساریان دروست بکەم لە جیاتی ئەوەی وێنەی کەسێک بێنم کە بەو کەسایەتییە ناچێت !
دەی هیوادارم بەدڵتان بووبێت و هەندێک زانیاریشی تێدا بوو بۆ بەرچاوڕوونی
هەروەها ئەکتیڤ نەبوون بەڵام دەمەوێت زوو تەواوی بکەم
دەی خواتان لەگەڵ
ئاھ ، بیرم چوو ئەو چاکەتە سپیانە وەکو جلی پزیشکەکان تێیبگەن ok
570 words