❄︎❄︎بەڕێز . پزیشک ❄︎❄︎[PSJ]

By seri_kdrama6

3.3K 462 315

ئەو کوڕە هەڵبژێرم کە خۆشمدەوێت یان ئەو کوڕەی خۆشی دەوێم؟؟؟ More

پێشەکی
part1
part2 ڕابردوو
part3(سیۆ جۆن)
part4(یەکەم نەخۆش)
part5(ڕاستی ڕووداوەکە)
part6[ووجین]
part 7 (خوانێک لەگەڵ کەسانی نەخۆشخانە)
part 8 (بە تەنها لەگەڵ ئەو؟)
part 9(ئەو کچە ؟)
part 10 (fact)
part 11(ئەوم خۆش دەوێت)
part 12
part 13 [ئەرکێکی نوێ]
part14 [دانپیانان]
part 15 [دڵنیایت؟]
❄︎کەسایەتیەکان❄︎
part 17 [تۆ بەڕاستی بێزارکەریت]

part 16 [دەتوانیت بگریت]

91 14 0
By seri_kdrama6

پێش خوێندنەوە ڤۆت بکەن

(پاڵەوان ئەو کەسە نیە کە هەرگیز ناکەوێت
بەڵکو ئەو کەسەیە کە کۆڵنادات )

[ڕۆک لی ].........{naruto}

بەهیوای خوێندنەوەیەکی خۆش

𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍

ara´s pov :

دوای هەفتەیەک بەسەر ئەو ڕووداوە گەڕاینەوە سیئۆل

دەستبەجێ ئێمەیان گەڕاندەوە نەخۆشخانە ڕۆیشتینە ژوورەوە

هیچ یەکێک لە ئێمە توانای کارکردنی نەبوو دوای ئەوەی بەسەر یوونا هات

گوێم لەیەکێکی نەناسراو بوو دەیوت پێویستە پشوو وەربگرین

-سیۆجۆن ئەو کێیە ؟
پرسیارم لێی کرد

سیۆجۆن : ئەو مامۆستاکەمە (یونجی یۆنگ )

باوەڕناکەم ئەو گەڕاوەتەوە

لە شێوەیدا زۆر گەنج دیارە بەڵام دەڵێن 40 ساڵە هەروەها خاوەن دوو بۆردی پزیشکیە

(بۆرد : تاوەکو ژمارەی بۆردەکە زیاتر بێت ئەزموون و باشی دکتۆرەکە زیاترە
بێگومان دەبێت خۆیان ئامادە بکەن بۆ تاقیکردنەوەی بە دەستهێنانی بۆرد هەمووان لە نەخۆشخانە تەنانەت سیۆجۆن و ووجین خاوەنی یەک بۆردن بەڵام تەنهاجی یۆنگ خاوەنی دووانە )

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی میۆنگ سی لێربوو هەروەها دای هیۆنیش

مامۆستا یون : وەکو وتم ئێوە چی دەکەن لێرە پێویستە بڕۆنە ماڵەوە و پشوو بدەن

(م. یون =جی یۆنگ )

ب . میونگ سی : بەڵام ئەوان پزیشکن پێویستە بەردەوام کار بکەن هەروەها ئەگەر ئەوان لێرە نەبن کێ لێرە دەبێت ؟

م . یون : ئەی بەڕێزتان پزیشکی نەخۆشخانەی خۆتان نەهێناوە بۆ ئێره هەر ئەوانیش گرنگی بە باروودۆخەکە دەدەن .

دای هیۆن : بەڵام ئەی نەخۆشخانەی خۆمان؟

م . یون: کە ئەوانتان نارد بۆ ئەو شوێنە مەترسیدارە بیرتان لێیان نەکردەوە بەڵام ئێستا بیر لە کارکردنیان دەکەنەوە تۆ کوڕە

پەنجەی بۆ دای هیۆن درێژ کرد

م . یون : نەخۆشخانەیەکی گەورەی وەکو ئێوە بەسەدان پزیشکیان هەیە بەڵام ناردنی 4 دکتۆریان پێ ئەستمە ،هەروەها لەبیرمان نەچێت یەکێک لە پەرستارەکانمان گیانی لەدەستدا ئەوان هێشتا بەهۆی مردنی هاوڕێکەیان دڵتەنگن دەبێت قەربوو بۆ خێزانی یووناش بکەنەوە ، هێی ئێوە هێشتا بۆچی لێرە دەی بڕۆن مانگێک پشوتانە .

مەبەستی ئێمە بوو

دای هیۆن : مانگێک ؟

م .یون : تۆ ئەگەر یەک وشەی تر بڵێیت لە ناوت دەبەم خەریکە دەمارم دەگریت

سیۆجۆن : سوپاس مامۆستا ئێمە دەڕۆین

me ra ´s pov:

دای هیۆن : هێشتا ناتەوێت بگەڕێیتەوە نەخۆشخانەی میۆنگ سی ؟

-ئووپا تکایە ڕێگەبدە لای سیۆجۆن بمێنمەوە

دای هیۆن : نەک تەنیا نەخۆشخانە لەوانەیە تەواوی ژیانت لەگەڵ ئەو بیت کچی بچوک

-مەبەستت چیە ؟

دای هیۆن: بەمزووانە دەزانیت

ara´s pov:

ئێمە گەڕاینە ماڵەوە تەنها بۆ ئەوەی جل و بەرگی پرسە لەبەر بکەین

جلەکانم گۆڕی و سیۆجۆن لە دەرگای دا

سیۆجۆنئامادەیت ؟

-بەڵێ

سیۆجۆن : تۆ باشیت ؟

-بەڵێ

سیۆجۆن : دەزانم بەهۆی مردنی یووناوە زۆر دڵتەنگیت هەمووان وان دڵتەنگ مەبە باشە ؟

-بەڵێ

سیۆجۆن : هێی ، تۆ گوێ بۆ قسەکانم دەگریت  ڕاستە ؟

هاا

سیۆجۆن : من ڕاستم تۆ گوێ ناگریت ، بەهەرحاڵ گەیشتین

ڕۆیشتینە ژوورەوە هەموو ئەوانەی نەخۆشخانەی لێبوو
بینیم دایک و باوکی یوونا دەگرین ڕۆیشتمە لایان

ب. یونا : بەخێربێن ئێوەش هاوڕێی یوونا بوون ڕاستە ؟

- ئەوە پێویست بوو

ب .یوونا : ببورە ؟

-پێویست بوو ژیانی کچەکەت تێک بدەیت تەنها لەبەر ئەوەی خۆت وات دەویست ؟
پێویست بوو لێبدەیت ؟ پێویست بوو ناچاری بکەیت ببێیت بە پەرستار بینیت ژیانی چۆن کۆتای هات ؟

ب . یوونا : ئێوە ڕاستن من زۆر خراپم ، من باوکێکی زۆر خراپم سەڕەڕای ئەوەی دەمزانی ترسی

-سەڕەڕای ئەوەی دەتزانی ترسی لە خوێن هەیە ناچارت کرد ببێت بە پەرستار تۆ نازانیت دوای کردنی هەر نەشتەرگەریەک چەند دەگریا ، بە بیرکردنەوە لەوە ئەو ترسی ڕاستەقینەی لە خوێن نەبوو بەڵکو دەترسا دایک و باوکی بێهیوا بن لێی ، بەداخەوە ئەو ئێوەی زۆر خۆشدەویست .

دایک و باوکی زیاتر دەگریان .

- هەموو ئەو ڕەخنانەی باوان لە منداڵەکانیان دەگرن بە پەشیمانی بەسەر خۆیاندا دەشکێتەوە

منیش زیاتر بەرگەم نەگرت و ڕۆیشتمە دەرەوە
ووجین بە دوامدا هات

ووجین : ئارا تکایە بەو شێوەیە خۆت ئازار مەدە ، تۆ منیش ئازار دەدەیت نازانیت چەند بیری زەردەخەنەکەت دەکەم ، هەرچەند دەتەوێت بگری من لە لاتم .

-من زۆر باشم تێگەیشتیت

ئەوم تێپەڕاندوو گەیشتمە ماڵەوە
کاتی نانی ئێوارە هات بەڵام زۆر ماندووم توانای کردنی ڕامیۆنێکیشم نیە . 

کەسێک لە دەرگای دا ڕۆیشتم کردمە سیۆجۆن بوو

-چی ڕوویداوە ؟

سیۆجۆن : هیچ شتێک ، بە تەنها زۆر بێزاربووم بۆیە هاتم بۆ ئێرە ڕێگەبدە بێمە ژوورەوە

-بوەستە ناتوانیت

سیۆجۆن : چیە ماڵەکەت پەرشوبڵاوە ؟ باشە چاوەڕێ دەکەم تاکو کۆیدەکەیتە ئینجا دێمە ژوورەوە

-هێی من وەکو تۆ پیس نیم من کەسێکی زۆر پاک و خاوێنم

تەنها نەمدەویست ماڵە بچوکەکەم ببینێت کە تەنها دوو ژوورە نامەوێت بەزەیی پێمدا بێتەوە

سیۆجۆن : ڕێگە بدە دەی

بە زۆر هاتە ژوورەوە نەخێر تاکو ئێستا هیچ کەسێک نەهاتووەتە ماڵەکەم

سیۆجۆن : شتێکی پێکەنیناوی لێرەیە ؟

-نەخێر

سیۆجۆن : کەواتە بۆچی ڕێگەت نەدەدا بێمە ژوورەوە

-تەنها خانوەکەم بەراورد بەوەی تۆ زۆر بچووکە .

سیۆجۆن : چی لە ماڵی بچوکدایە ؟ تۆ دەزانیت من بە ناچاری ئەو خانووە گەورەیەم کڕی چونکە هیچ خانویەکی بچوک نەمابوو ، بۆ کەسێکی وەکو من ئەو خانووە زۆر گەورەیە

-بەڕاستی ؟

سیۆجۆن : ئمم ، هەروەها خواردنت خواردووە ؟

-نەخێر ، زۆر ماندوو بووم توانای دروستکردنی ڕامیۆنم نەبوو

سیۆجۆن : منیش نەمخواردووە ، دەتەوێت من ڕامیۆنت بۆ ئامادە بکەم ؟

-باشە ، بەڵام ئەی خۆت تۆ هەستیاریت بە تیژی هەیە

سیۆجۆن : ئەوەی خۆم بیبەری تێناکەم ، تەنها خاتوون تۆ بڕۆ دانیشە و چاوەڕێی خۆشترین ڕامیۆن بە لە ژیانت

-باشە
زەردەخەنەیەکی بچوکم کرد

پێکەوە ڕامیۆنمان خوارد بەڕاستی ڕامیۆنەکەی زۆر خۆشە هەروەها سەیری دراما دڵخوازەکەی سیۆجۆنم کرد هەموو چرکەیەک سپۆیڵی لێم دەکرد

سپۆیڵ : باسکردنی ڕووداوی درامایەک یان ئەنیمیەک بۆ کەسێک کە نەیبینیبێت

سیۆجۆن : سەیرکە ئێستا کچەکە دەمرێت

-هێی ، بەسە
هاوارم کرد

-بەردەوام پێش ڕوودانی شتێک هەموو ڕووداوەکانم پێدەڵێیت ناهێڵیت چێژ ببینم

سیۆجۆن: دەی من نەمزانی بەو شێوەیە بەوە بێزار دەبیت

سیۆجۆن : دەتەوێت بڕۆینە دەرەوە پیاسە بکەین

-ئاھ پێم وابێت باشدەبێت هەرخۆی زۆر بێزاربووم لە ماڵەوە

ڕۆیشتینە دەرەوە و ئایسکرێممان خوارد و قسەمان دەکرد بەردەوام نوکتەی بێتامی دەوت

سیۆجۆن : ئەگەر هێلکەیەک بکەیتە ناو ئاوەوە چی لێدێت ؟

-نازانم ، دەشکێت؟

سیۆجۆن : نەخێر ، تەڕدەبێت 😂

هەردووکمان پێکەنین

چوینە سەر بەرزاییەک و دانیشتین

سیۆجۆن : ئارا تۆ باشیت ؟

-دەربارەی چی ؟

سیۆجۆن : لە دوای مردنی یووناوە هەستناکەم باشبیت ، نەمدەزانی هێندە لەیەکتر نزیکن

-بەهۆی من بوو !!

سیۆجۆن : چی؟

-بەهۆی من مرد

سیۆجۆن: بۆچی شتێکی وا دەڵێیت ؟

-ئەگەر ڕێم پێنەدابا بڕواتە ماڵەوە بۆ هێنانی پێداویستیەکانی بەو شێوەیە نەدەبوو

سیۆجۆن : ئارا ئەمە هەڵەی تۆ نەبوو تۆ چۆن بزانیت ئەمانە ڕوودەدەن ؟

-هەڵەی من نەبوو ڕاستە ؟ منیش دەمەوێت بڕوا بە خۆم بهێنم کە هەڵەی من نەبووە من زۆر بیری دەکەم

بۆ دووەمین جار ڕێگەم دا فرمێسکەکانم بکەون لە کاتێکدا هەرگیز لە بەردەم ئەوانی تردا نایڕێژم تەنانەت ووجینیش بەڵام چی سیۆجۆن تایبەت دەکات ؟

سیۆجۆن : کێشە نییە دەتوانیت بگریت ڕێگە مەدە ئەو ئازارە لە ناوەوە تۆ بخواتەوە

زیاتر دەگریام و ئەویش دەستی بە شانمدا دەهێنا .

سیۆجۆن : هەرگیز نەمدەزانی بەو شێوەیە بە سۆزیت ، لە قسە و کردارتدا کەسێکی ڕەق و ساردیت بەڵام لە ناوەوە کەسێکی نەرم و نیانیت

-یەکەم کەسیت ئەوانەم پێ بڵێیت ، سوپاست دەکەم

سیۆجۆن : پێویست ناکات سوپاسی من بکەیت لە کاتێکدا خۆت کەسایەتیەکی بە هێزت هەیە

𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍

چۆنن ؟

لە پارتەکانی داهاتوو لەدەرەوەی نەخۆشخانە دەبێت و چالاکی نایاب دەبێت

ئینجا ببورن ناتوانم باسی دراما یان ئەنیمیەکی خۆشتان بۆ بکەم چونکە زۆر خێرا بووم


دەی خواتان لەگەڵ

1074 words

Continue Reading

You'll Also Like

510K 24.1K 35
احبك مو محبه ناس للناس ❤ ولا عشگي مثل باقي اليعشگون✋ احبك من ضمير وگلب واحساس👈💞 واليوم الما اشوفك تعمه العيون👀 وحق من كفل زينب ذاك عباس ✌ اخذ روحي...
1.4M 25K 64
نتحدث هنا يا سادة عن ملحمة أمبراطورية المغازي تلك العائلة العريقة" الذي يدير اعمالها الحفيد الأكبر «جبران المغازي» المعروف بقساوة القلب وصلابة العقل...
15.7M 340K 55
باردة حياتها معه ....لا تعلم سبباً واحداً يبرر بروده معها أو عدم اهتمامه بها...فقد تزوجها و لا تدرى لما اختارها هى تحديداً..؟! سارت كالعمياء فى طريقه...
629K 21.1K 35
فتيـات جميلات وليالــي حمـراء وموسيقـى صاخبة يتبعهـا آثار في الجسـد والـروح واجسـاد متهالكـة في النهـار! عـن رجـال تركوا خلفهم مبادئهم وكراماتهم وأنس...