پێش خوێندنەوە ڤۆت بکەن
(شەرم مەکە پێش ئەوەی دڵت بشکێنن ......تۆ دەمیان بشکێنە چونکە دڵی تۆ هیچی کەمتر نیە لە دەمی ئەوان )
[مین یونگی ]
بە هیوای خوێندنەوەیەکی خۆش☀
𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍
𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍
no one pov :
ئارا ئێستا ژیانێکی نوێی هەیە ، ترسەکەی چیتر ئەو لاواز ناکات بەڵکو لە دژی دەجەنگێت ، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر زیاتر لە پێشتر ڕێز لە سیۆجۆن دەگرێت و سەرسامەپێی .
چیتر ڕووخسارە ماندوو و چاوە ئاوساوەکانی نەماوە ئەو ئێستا زۆر دڵخۆشە .
لە دەرگای نەخۆشخانە ڕۆیشتە ژوورەوە هەر زوو سەرنجی هەموو کەسێکی ڕاکێشا بەو جوانیە شاراوەیەی . هەموان شۆک بوون بە تایبەت ووجین .
ئارا هەرگیز هێندە سەرنجی لەسەر نەبووە بۆیە زۆر دەشڵەژا ، بێگومان می را یەکسەر خۆی گەیاندەوە پێی .
می را : ئارا ئەوە نەشتەرگەری جوانکاریت کردووە ؟؟
ئارا : بێگومان نەخێر .
می را : کەواتە چ جۆرە مەیکئەپێکت کردووە ؟
ئارا : مەیکئەپم نەکردووە !!
می را : ئەی کەواتە ڕووخسارت چۆن وای لێهاتووە ؟
ئارا : ئاھ . لەوانەیە هی ئەوە بێت ماوەیەکە بە باشی خەوتووم .
می را : واھ ئارا تۆ زۆر جوانیت !بەڵام هەموو سەرنجەکان لەسەر من لادەبەیت و خۆت دەبیت بە پزیشکە جوانەکە چیتر من پزیشکە جوانەکە نیم !
ڕووخسارێکی ساختەی خەمباری دروست کرد و لێوی شۆڕکردەوە .
ئارا : بێگومان تۆ هێشتا زۆر جوانیت!
وتی لە کاتێکدا دەستی بە ڕووخساری می رادا هێنا .
س . جی وون : ئارا ئەمڕۆ جوان دەردەکەویت ، بەڵام لە بەدبەختی نەخۆشی زۆر هەیە .
ئارا : سوپاس ، کەواتە من دەڕۆم بۆ لای نەخۆشەکان .
ووجین بەردەوام سەیری ئارای دەکرد تاوەکو ئارا تێبینی کرد و ووجین سەرنجی لادا لەسەری .
هەمووان خەریکی کاری خۆیان بوون تاوەکو هەندێک سەرباز و پزیشکەکانی نەخۆشخانەی میۆنگ سی هاتنە نەخۆشخانە .
بەڕێوبەری نەخۆشخانەکە هاتە ژوورەوە و هەمووان ڕێزیان بۆ نواد
بانگی بەڕێوبەری نەخۆشخانەکەیان کرد و هاتنە سەر هۆکاری هاتنیان .
بەڕێوبەر : زۆر بەخێربێن .
ara's pov :
پزیشکەکانی نەخۆشخانەی میۆنگ سی لێرەن ئەوان پزیشکی سەرکەوتوون دەبێت بۆچی هاتبن بۆ ئێرە ؟
بەڕێوبەر هات ، هەر زوو دەستی کرد بە مەرایی کردن . ئاھ زۆر ڕقم لێیەتی هەمووکات بە دوای کچانەوەیە .
بەڵام ئەوان بۆچی هاتوون ؟
(بەڕێوبەری نەخۆشخانەی میۆنگ سی = ب. میۆنگ سی )
ب. میونگ سی : پێویستمان بە تیمێک لە نەخۆشخانەکەی ئێوە هەیە . چونکە بارگەی سەربازی کۆریا بریندارن و پێویستیان بە پزیشکە .
بەڕێوبەر : بێگومان
سیۆجۆن هات و دەستی بە قسە کرد.
سیۆجۆن : کەواتە بۆچی هاتوون بۆ ئێرە وەکو هەمووان دەزانن خۆتان پزیشکتان هەیە .
پزیشکێک لەبەرەی ئەوان هات
:ڕاستە ، بۆیە ئەم پزیشکانە لێرەن تاوەکو شوێنی پزیشکەکانی ئێوە بگرنەوە .
سیۆجۆن : کەواتە ئەوە تۆی دای هیۆن ؟
دای هیۆن :ماوەیەکی زۆر نەمبینیویت ! بەهەرحاڵ ئێمە پزیشکەکانمان دیاریکردووە
پڕۆفیسۆر کیم (ووجین )
پڕۆفیسۆر پاڕک (سیۆجۆن )
پەرستار جی وون
پزیشکی نیشتەجێ کیم ئارا
پزیشک لی تای هوا
پەرستار جووری وە یونا
پزیشکی نیشتەجێ سۆنگ کانگ
سیۆجۆن : تۆ خۆت دەڵێیت ئەوێ مەترسیدارە سەڕەڕای ئەوەش دەتەوێت گیانی پزیشکەکان بکەوێتە مەترسیەوە ؟!مەگەر گیانی پزیشکەکانی ئێوە گرنگترن لە ئێمە ؟
دای هیۆن: ئەوە ڕاستیە سیۆجۆن ، نەخۆشخانەی ئێمە گەورەتر و باشتر لە ئێوە هەروەها مافی ناڕەزایتان نیە !
ماڵێکتان بۆ دابین کراوە هەروەها خواردن و هەموو پێداویستیەکان . لەوە زیاتر چیتان دەوێت ؟
سیۆجۆن :ٚ قبوڵ کردنی ئەوە لەبەر ترسان لە ئێوە نیە بەڵکو ئەرکی خۆمان وەکو پزیشکێک جێبەجێدەکەین ! ماوەی چەندێک لەوێ دەمێنینەوە ؟
دای هیۆن : دوو مانگ !!
هەمووان دەستیان کرد بە ناڕەزایی دەربڕین
جی هیون : منیش دێم !
دای هیۆن: بەڵام خاتوو جون باوکت چی ؟؟
جی هیون : کێشەم نیە تکایە ناوی منیش بنوسە !
TB: جی هیون لەبەر ووجین دەچێت
لەلایەک یونا دەگریا چونکە نەیدەویست بچێت و جورییش دڵنەوایی دەکرد .
بۆ من شتەکە ئاساییە چونکە خێزانێکم نیە نیگەرانم بن .
بەڵام جیاواز لە هەموومان می را ناڕەزایی دەردەبڕی چونکە دەیویست بچێت نازانم چی لە مێشکی دەگوزەرێت .
می را : ئارا زۆر ناداتپەروەرانەیە من دەمەوێت بێم بەڵام ئەو دای هیۆنە دەڵێت کە دەبێت لە نەخۆشخانە بمێنمەوە ، تەنانەت ناتوانم بیری لێبکەمەوە دوو مانگ بێ تۆ !
-می را پێویستە بڕۆم .
ڕۆشتمە لای سیۆجۆن کە خەریکی قسەکردن بوو بۆ ئەو پزیشکانەی دەچن .
سیۆجۆن : وەکو وتم ، تەنانەت ئەگەر گیانی سەربازێکیش لە مەترسیدا بوو ، ئێوە پێویستە ئاگەداری خۆتان بن و دورکەونەوە لەو شوێنانە ، وە تکایە ئێستا بگەڕێنەوە ماڵەکانتان و کەلوپەلەکانتان کۆبکەنەوە !
تای هوا : کەواتە ئەمڕۆ دەڕۆین ؟
سیۆجۆن : بەڵێ تاوەکو زووتر بڕۆین گیانی کەسانی زیاتر ڕزگار دەکەین .
ووجین : مایەی بێزارییە ، هێشتا دڵنیا نیم کە نەخۆشەکان بۆ ئەو پزیشکانە بەجێبهێڵین ، هیچ متمانەیان پێناکەم !
-بەڵام هیچ هەڵبژاردەیەکمان نیە .
جوری : بەڵام دڵنیانین کە بەسەلامەتی دەگەڕینەوە یانیش نا .
تای هوا : تۆ منت لەگەڵدایە لە هەموو شتێک دەتپارێزم .
جوری : دەزانم .
بەشەرمێکەوە وای وت .
ووجین : ئێمە بۆ دڵداریکردن ناچین بۆ ئەوێ !
هەمووان بە نزمی پێکەنین و چونەوە سەر کاری خۆیان .
-جوری ؟
جوری : بەڵێ
-تۆ و پزیشک لی (تای هوا ) ژووان دەبەستن ؟
جوری : ئاھ ، هەفتەیەک لەمەوبەر داوای ژوانی لێکردم
-دڵخۆشم بۆ تۆ
جوری : سوپاس ئونی .
وتی و ئەوێی جێهێشت
ئونی ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سیۆجۆن : ئارا بابڕۆین .
بانگی کردم بێگومان چونکە دراوسێین پێکەوە دەڕۆینەوە بۆ کۆکردنەوەی کەلوپەلەکانمان .
لە ڕێگادا بوین و منیش فزوڵی پرسیارێکم .
-دەڵێم تۆ و دای هیۆن چۆن یەکتردەناسن؟
سیۆجۆن : ئمم ، لە ڕێگەی خێزانەکانمانەوە
-پرسیارێکی هەڵەم نەکردووە ؟
سیۆجۆن : بێگومان نەخێر ، خێزانەکانمان ڕکابەری یەکتریبون لە هەموو ڕویەکەوە کار یان هاوسەرەکانیان یان دەوڵەمەندیان لە هەموو ڕویەکەوە یەکسان بوین تاوەکو دای هیۆن هاتە بەشی پزیشکی ، وە خێزانەکەم منیان ناچارکرد پزیشکی هەڵبژێرم ، لەو ڕۆژەوە دای هیۆن منی کردۆتە ڕکابەری خۆی بەڵام من نەمدەویست بەڵام ئەو سووربوو لەسەر بڕیارەکەی و پەیوەندی هاوڕێیەتیەکەمان گۆڕا بۆ ڕکابەرێکی توند .
تەنانەت نمرەکانیشمان یەکسان بوو ، بۆیە ڕێگەمان جیابۆیەوە و ئەو ڕۆیشتە میۆنگ سی و منیش نەخۆشخانەی پاڕک .
-واھ من کەمێک سەرسام بووم .
سیۆجۆن : ئەوە گەیشتین ، پشوبدە و دوای کاتژمێرێکی تر دەتبینمەوە .
-باشە ، سوپاس بۆ گەیاندنم
هاتمە ماڵەوە و گەرماوێکم کرد و بۆ ماوەی 15 خولەک پشویەکم بە مێشکم دا و دەستم کرد بە کۆکردنەوەی جلەکانم .
ڕۆیشتینەوە نەخۆشخانە و دوای ماڵئاوایی کردن چوینەوە ناو فڕۆکەیەکی تایبەتەوە لەگەڵ سەربازەکان .
گەیشتینە شوێنی مەبەست هەموومان شۆک بوین کە چۆن دەتوانین بۆ ماوەی دوو مانگ لێرەدا بژین
ماڵێک کە دوو ژووری تێدا بوو کە کوڕان و کچانی لەیەکتری جیادەکردەوە وە هۆڵێکی بچوکیش .
خواردنێکی زۆری لێنەبوو تەنها 3 ڕامیۆن و 6 هێلکەی تێدا بوو خۆشبەختانە من و جوری خواردن و پسکیتێکی زۆرمان هێنابوو لەوانەیە تاوەکو مانگێک بەشمان بکات .
وە ئەو پێداویستیانەی کە باسیان دەکرد بە گوێرەی پێویست نین بەڵام س. پەرستارەکان جی وون پێداویستی گرنگی پزیشکی هێناوە
دوای نان خواردن چوینە ژوورەکانمان و خەوتین تەنها سیسەمی دووقاتی لێبوو کە شوێنی چوار کەسی دەکردەوە من لە قاتی خوارەوە خەوتم
بەڵام پێشبینی هاتنی جی هیونیان نەکردبوو بۆیە ئەو جێگای خەوتنی نەبوو ، بەلام جوری جێگەی خۆی پێدا و لەگەڵ تای هوا لە هۆڵەکەدا خەوتن .
هیوادارم زوو بگەڕێینەوە ماڵەوە !!!
𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍
𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍
سڵاو چۆنن ؟؟
کەسایەتی نوێ دەرکەوت (دای هیۆن)
ڤۆت و کۆمێنت بکەن
تاوەکو پارتێکی تر خواتان لەگەڵ
1036 words