دوو

275 75 220
                                    

من/سڵاو خاتوو چۆی؟

خ.چۆی/ئۆو سڵاو کچەکەم؟
چی بووە؟
برسیتە؟

من/نا هیچ نەبووە وە برسیشم نییە بەڵام هاتم تا پێت بڵێم کەمێک خواردنم بۆ ئامادەبکەی.

خ.چۆی/بۆچی کچەکەم؟

من/بۆ پێنج پیاوە بەتەمەنەکەی کە ئەمڕۆ هاتن...ئەوان هیچیان نەخواردووە.

خ.چۆی/ئەها باشە کچەکەم کەمێک چاوەڕێ بکە باشە؟

من/باشە.

خاتوو چۆی چێشتلێنەری خەڵوەتگەکەیە ژنێکی زۆرباشە
هەمیشە دەم بەخەندەیە.
دانیشتم چاوەڕێی خاتوو چۆی بووم تاوەکو خواردنەکە ئامادە بکات.

End Y/N pov

سووبین/هەمیشە خێزانەکەی خۆمم خۆشویستووە.

تایهیون/مەبەستت هاوسەرەکەتە؟

سووبین/بەڵێ...هاوسەرەکەم
بەڵام کاتێک کەوتمە ناو تەمەنەوە ئەو خۆشەویستییەی بەرامبەرم کاڵ بووەوە.

یۆنجون/ئەوە مانای ئەوەیە کە تۆی خۆشنەویستووە.

سووبین/بەڵام ئەو وانەبوو پێشتر.

کای/نەخێر ئەو وابووە...ئەگەر بەڕاستی تۆی خۆشبویستیایە وای لەتۆ نەئەکرد.

سووبین/ئای خوایە...هەرگیز چاوەڕێی ئەوەم لە ئەو نەئەکرد.

تایهیون/هەموومان واین...کەسمان چاوەڕێی ئەوانەمان لێ نەئەکردن.

لەدەرگادرا.

بیومگیو/وەرە.

(ن/ت) هاتە ژوورەوە لە کاتێکا سینییەک خواردنی پێ بوو.

(ن/ت)/بەڵێ خواردنەکان گەیشتن بەڕێزەکانم.

سووبین/سوپاس کچەکەم...بەڕاستی برسیم بوو.

(ن/ت)/سوپاسی ناوێ...وە نۆشی گیانتان بێ.

سینییەکەی بۆ دانان.

(ن/ت)/من ئێستا ئەڕۆم.

یۆنجون/تۆ برسیت نییە؟

(ن/ت)/نەخێر باپیرە برسیم نییە.

کای/باشە بەڵام لای ئێمە دانیشە حەزەکەین.

(ن/ت)/زۆر حەزم ئەکرد بەڵام کارم زۆره...با بۆ جارێکی تر بێ باشە؟

تایهیون/باشە کەواتە بڕۆ بەلای کارەکانتەوە.

(ن/ت)/باشە...خواتان لەگەڵ.

(ن/ت) ڕۆشت بەلای کارەکانیەوە.

سووبین/ئەو کچێکی باشە...زۆریش باشە.

کای/بەڵێ ئەو وایە.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(ن/ت)/ئا بەڵێ ئەم ژوورەش تەواو.

خەریکی ڕێکخستنی جێگای ژوورێک بوو.
پاشان لەژوورەکە چووە دەرەوە.

(ن/ت)/ئێ ئێستا چی ماوە بیکەم؟

هواسا/هیچ شتێک.

(ن/ت)/ئای هواسا ترسام.

هواسا/ئۆو ببوورە نەمویست بترسێنم.

هواسا هاوڕێی (ن/ت)ە لە خەڵوەتگە...زۆر کچێکی باشە.

[هەروا ئەبێ🥺].

(ن/ت)/ئاساییە...واتە کارم نەماوە؟

هواسا/نەوەللە نەتماوە...بەڵام بەڕێز یۆنجون وتی کاتێک کە لە کار تەواوبوو بابێت بۆ لامان کارمان پێی هەیە.

(ن/ت)/ئەها باشە...سوپاس کە پێت وتم.

هواسا/نایەوێ...دەی من ئەڕۆم هەندێک کارم ماوە ئەبێ تەواوی بکەم.

(ن/ت)/باشە خوات لەگەڵ.

هواسا/خوات لەگەڵ.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(ن/ت)/چی؟
بۆچی من؟

یۆنجون/لەبەر ئەوەی حەز ئەکەین تۆ یەکەم کەس چیرۆکەکانی ژیانمان بزانی.

(ن/ت)/ئەی هاوار من...من زۆر دڵخۆش بووم کە بەیەک ڕۆژ توانیم متمانەی ئێوە بەدەست بێنم.

کای/تۆ کچێکی زۆرباشی بەڕاستی.

سووبین/هەر ئەوەش وای کرد کە متمانەمان پێت هەبێ.

(ن/ت)/سوپاس زۆر سوپاس.

بیومگیو/سوپاسی ناوێ.

تایهیون/ئامادەی بۆ گوێگرتن لە چیرۆکی ژیانمان؟

(ن/ت)/بەڵێ...بەڵام کێ یەکەم کەس دەست ئەکات بە گێڕانەوەی چیرۆکەکەی؟

سووبین/من.

وەڵامی یایەوە کاتێک چاوی پڕ فرمێسک بوو.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

★تەواو★

★چۆنن؟★

★هیوادارم هەرباش بن★

★ئینجا لە بەشی داهاتووەوە شتی خۆش ڕووئەیا★

★ئینجا خواتان لەگەڵ★

(خەڵوەتگەی پیری)TXT✓Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin