پــانــزه{کۆتایی}

195 53 120
                                    

ڕۆژێکی تر...

ن/ت لەخەو هەستا و ڕۆتینی بەیانیانی کرد..پاشان جلێکی سادەی لەبەر کرد و لەماڵەکەی چووە دەرەوە...بەرەو خەڵوەتگە بەڕێ کەوت.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هەمووان هەستاون و نانی بەیانی ئەخۆن لە هۆڵە گەورەکەی خەڵوەتگە.

بومگیو/ئەمڕۆ ئەبێتە کۆتا ڕۆژ وایە؟

سووبین/بۆچی کۆتا ڕۆژ؟
تۆ و یۆنجون ماون...ئەمڕۆ یەکێکتان بەیانیش یەکێکی ترتان.

یۆنجون/نا...هەر ئەمڕۆ تەواوی ئەکەین...بەیەکەوه.

تێهیون/چۆن؟

بومگیو/دواتر ئەزانن...

کای/باشە...ن/ت دیار نییه.

سووبین/ئێستا یەت...لەوانەیە کەمێک درەنگتر خەبەری بووبێتەوە.

کای/وایە.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ن/ت بەیانی باشی لەهەموو ئەوانەی خەڵوەتگە کرد.

پاشان گەیشت بە پیاوەکانی تر.

ن/ت:بەیانیتان باش.

یۆنجون/بەیانی خۆت باشتر.

کای/بەخێربێی.

ن/ت:سوپاستان ئەکەم.

سووبین/نانت نەخواردووە...وەرە دانیشە و لەگەڵمان بیخۆ.

ن/ت:نا سوپاست ئەکەم دواتر ئەیخۆم.

تێهیون/نا نا ئەبێ بێیت و دابنیشی و لەگەڵمان بیخۆی.

سووربوو لەسەر قسەکەی.

ن/ت دڵی نەشکاندن و لەگەڵیان دانیشت و نانی خوارد.

یۆنجون:ن/ت؟

ن/ت:بەڵێ بەڕێز چۆی؟

یۆنجون/ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژە...ئەمڕۆ چیرۆکەکانمان تەواو ئەبێ کچەکەم...وە من دوای ئەوەی کە چیرۆکەکانمان تەواوبوو...داوایەکم لێت هەیە.

ن/ت:بەڕێز چۆی...بۆچی کۆتا ڕۆژ؟

یۆنجون/من و بومگیو بەیەکەوە تەواوی ئەکەین.

ن/ت:ئمم...باشە بەڕاستی نەم ئەویست ئەوە تەواو ببێ.
من ڕاهاتووم هەموو ڕۆژێک گوێتان لێ بگرم و لێتان تێ بگەم.

سووبین/وایە...ئەوە وەک ڕۆتینێکی لێ هاتووە بۆ تۆ.

کای/بەڵام ئێمە هەر ئەتوانین بەیەکەوە قسە بکەین...ئەتوانین باسی ڕۆژەکانمان بۆ یەکتر بکەین.

تێهیون/تا ئەو کاتەی ئێمە لێرە نامێنین و ئەڕۆین.

بومگیو/بەڵێ...ڕۆشتن.

(خەڵوەتگەی پیری)TXT✓Where stories live. Discover now