هــەشــت

173 57 195
                                    

!Flashback!

هەفتەیەک ڕۆی...سۆیۆن هیچ خۆی پیشانی سووبین نەیاوە لە قوتابخانە.
وە هیچ ژوانێکی قبوڵ نەکردووە لە هیچ کام لە کوڕەکان.
هەموو قوتابییەکان ئەوەیان پێ سەیرە.

سووبین باش نییە...ئەو بیری سۆیۆن ئەکات.

ئەیەوێ بیبینێ و لێی بپرسێ کە ڕازییە ببێتە خۆشەویستی؟

هەرچەنە ئەو نەیەویست هەراسانی بکات...بەڵام ناتوانێ لەوە زیاتر چاوەڕێ بکات...هەفتەیەک زۆربوو بۆ ئەو لە دووری سۆیۆن.
بۆیە بڕیاری یا لێی بپرسێتەوە!!.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سووبین لە بەردەم پۆلەکەی سۆیۆنا وەستاوە و چاوەڕێی ئەکات.

سۆیۆن خەریکی کۆکردنەوەی کتێبەکانییەتی.

دەوام تەواوبووە...

سۆیۆن هاتە دەرەوە و شۆک بوو بە بینینی سووبین لەبەردەمیا.

سۆیۆن/س سووبین؟
تۆ چیەکەی لێرە؟

سووبین/بیرم ئەکردی ئەزانی؟
دەمێکە تۆم نەبینیوە...بۆچی لەو ڕۆژەوەی کە پێم وتی خۆشمەوێی خۆت لە من بەدوور ئەگری؟

سۆیۆن/و وەک پێم وتی پ پێویستم بە تەنیایی و بیرکردنەوە بوو.

سووبین/بەڵام هەفتەیەک؟
ئەزانی ئەو هەفتەیەم وەک ساڵێک ڕێ ڕۆی؟

سۆیۆن/س سووبین تکایە بێدەنگ بە.

سووبین/باشە تۆ هەرچیەک بڵێی ئەوەیە...ئێستاش پێم بڵێ بڕیاری چیت یا؟

سۆیۆن/لێرە پێت ناڵێم...با بڕۆینە دەرەوەی قوتابخانە.

سووبین/باشە.

ڕۆشتنە دەرەوەی قوتابخانە و دەستیان کرد بە ڕۆشتنێکی هێواش.

سووبین/بۆچی بێدەنگی؟

سۆیۆن/ڕازیم!!!

سووبین وەستا.

سووبین/چ چی؟

سۆیۆن/من ڕازیم ببم بە خۆشەویستی تۆ...ببوورە ئەزانم لەناکاوبوو.

سووبین زۆر دڵخۆش بوو.

بەتوندی سۆیۆنی لەباوەش گرت و ئەیخولاندەوە و هاواری ئەکرد.

(خەڵوەتگەی پیری)TXT✓Where stories live. Discover now