شـــەش

172 60 249
                                    

ڕۆژی دوواتر...

سووبین پێش هەموویان هەڵسابوو و سەیری ئەلبوومی وێنەکانی ئەکرد.
وێنە کۆنەکانی...ئەو کاتەی کە گەنج و خوێن گەرم بوو...وە ئاشق بوو.

سەیری سۆیۆنی ئەکرد...ئەو کاتەی کە لەگەڵیا دڵخۆش بوو.

سووبین/بۆچی تا ئێستاش خۆشمەوێی؟
بۆچی دڵم هەر بۆ تۆ لێ ئەیا؟
لە کاتێکدا تۆ ئاوابووی بەرامبەرم؟

قسەی لەگەڵ وێنەکەی سۆیۆن ئەکرد.

ئەو جوان بوو...بەڵام ڕوخسار نەک دڵ.

یۆنجون خەبەری بووەوە و سووبینی بینی کە ئەگری.

لەسەر جێگاکەی هەڵسا و چووە لای سووبینەوە...کە لای پەنجەرەکەوە بوو و دانیشتبوو لەسەر کورسییەک.

یۆنجون/سووبین؟
براکەم وا لەخۆت مەکە تکایە
ئەزانم کە قورسە و ناخۆشە...بەڵام تۆ ئەبێ بەهێزبی.

سووبین/بەهێز؟
من پیربووم...هێزم بۆ چییە؟

یۆنجون/بەڵام...

سووبین/تکایە یۆنجون بەسە...من تەواوبووم،کۆتاییم پێ یەت.

کای/ئەوە چی ڕووئەیا؟

تایهیون/سووبین؟
بۆچی ئەگریت؟

بیومگیو/یۆنجون چی بووە؟

هەموویان خەبەریان بووەوە بەهۆی گفتوگۆکەی سووبین و یۆنجون.

یۆنجون/سووبین باش نییە...ئەو سەیری وێنەکانی هاوسەرەکەی ئەکات.

کای/وا لەخۆت مەکە براکەم.

تایهیون/ئەو شایەنی ئەو فرمێسکانەی تۆ نییە.

بیومگیو/تایهیون ڕاست ئەکات.

سووبین/بەڵام ناتوانم.

یۆنجون/ئەزانم...

تایهیون ویستی قسە بکات.

بەڵام سووبین گۆچانەکەی هەڵگرت و هەڵسا و ڕۆشته دەرەوە بۆ باخچەی خەڵوەتگەکە.

یۆنجون/ئەو خراپە.

کای/کاممان باشین؟
ئێمەش باش نین یۆنجون.

تایهیون/بەڵێ...کاتێک کە سووبین وا ئەکات خۆمم بیر ئەکەوێتەوە.

بیومگیو/بەڵێ.

یۆنجون/ئای خوایە...نابێ وابین.

کای/چۆن بتوانین وانەبین؟

یۆنجون/نازانم...بەڵام ئێمە هەر ئەمرین ئەوە ئەزانن؟
ئێمە ئەوەنەمان نەماوە لە ژیانا
با ئەو تەمەنەی کە ماومانە بە خۆشی بەڕێی بکەین...چی تیایە؟

(خەڵوەتگەی پیری)TXT✓Where stories live. Discover now