پـــێـــنـــج

227 65 165
                                    

سۆیۆن/چ چی؟

سووبین/ببوورە ئەزانم زۆر لەناکاو بوو بەڵام نەمتوانی لەوە زیاتر بیشارمەوە.

سۆیۆن شۆک ببوو...قسەی بۆ نەئەکرا.

سووبین/من خۆشمەوێی...ئاشقتم
زۆر زۆر زیاتر لەوەی کە بیری لێ ئەکەیتەوە...تۆ خۆت باش ئەزانی من لەو کوڕانە نیم کە کچ بەکار ئەهێنن بۆ بەرژەوەندی و حەز.

سۆیۆن/ب بەڵام...بۆچی من؟
تۆ کوڕێکی باشی شایەنی من نیت...من کچێکی دڵڕەق و بێ هەستم.

سووبین/تۆ پێت وایە خۆشەویستی ئەو شتانە ئەزانێ؟
نەخێر...ئەگەر ئێمە یەکمان خۆشبوێت ئەوانە گرنگ نییە،ئێستا وەڵامەکەت چییە؟

سۆیۆن/و وەڵامی من؟

سووبین/بەڵێ...ڕازیت ببیت بە خۆشەویستم؟

بە زەردەخەنەوە داوای لێکرد.

سۆیۆن/نازانم...واتە ئەمەوێ بیری لێ بکەمەوە،پێویستم بە کاتە.

سووبین/باشە هەر چەند کاتت ئەوێ بیر بکەرەوە...من تا کۆتایی تەمەنم چاوەڕێت ئەکەم.

سۆیۆن/سوپاس.

سەری داخست...بوێری ئەوەی نەبوو سەیری بکات.

ئەو کوڕێکی باشە...شەرم لەخۆی ئەکات کە بەکاری ئەهێنێ.

بەڵام لەوە پەشیمان نابێتەوە.

سووبین/بۆ ئەمڕۆ ئەوەنە بەس بێت یان وانەی ترت پێ بڵێم؟

سۆیۆن/با بەس بێت...ناتوانم وانەی تر بخوێنم.

سووبین/ببوورە...بەهۆی منەوە بوو وات لێهات.

سۆیۆن/چیم لێ هاتووە؟
من هیچم نییە...باشم،تەنها کەمێک شۆک بووم و هیچی تر.

سووبین/هیوادارم وابێت.

سۆیۆن/وایە.

سووبین/باشە ئێستا من ئەڕۆم
ئاگاداری خۆت بە.

سۆیۆن/تۆش هەروەها...خوات لەگەڵ.

سووبین ڕۆشت.

سۆیۆن/ئەی هاوار من چی بکەم؟
چی پێ بڵێم؟
بڵێم بەڵێ یان نەخێر؟
نازانم...بەڵام من ئەوم خۆشناوێ تەنانەت بەباشیش نایناسم...
بەڵام ئەو کوڕێکی باشە،یاری پێکەر نییە وەک کوڕەکانی تر...
باشە تەواو سۆیۆن جارێ کەمێک پشووبە و بخەوە دواتر بڕیار بە.

ئەو شۆک بووە...ئەو چاوەڕێی ئەو وشەیەی لە سووبینەوە نەئەکرد.

بەردەوام ئەو وشەیە لە مێشکیا ئەهات و ئەچوو (خۆشمەوێی!!).

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سووبین چووەوە ماڵەوە.

(خەڵوەتگەی پیری)TXT✓Where stories live. Discover now