چــواردە

115 42 122
                                    

کات زوو ڕۆشت...

بوو بە ئێوارە...نزیکی کاتژمێر شەشی ئێواره بوو.

هەمووان لە ژوورەکانی خۆیان بوون.

جگە له خزمەتکار و چێشتلێنەرەکان.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هواسا/تۆ ناڕۆی؟
کات خەریکە درەنگ ئەبێ،کەی گوێیان لێ ئەگری و کەی ئەڕۆیتەوە؟
بڕۆی باشترە...وە خەمت نەبێ من کارەکانی تر تەواو ئەکەم.

ن/ت:پێم بڵێ چی بەتۆ بڵێم؟
هەمیشە کارەکانی منیش تۆ ئەیکەی و ماندووتر ئەبی.

هواسا/جیاوازی من و تۆ چییە هم؟
گرنگ ئەوەیە کارەکە بە باشی تێپەڕێ ئیتر گرنگ نییە کە کێ ئەیکات.

ن/ت:سوپاست ئەکەم هواسا
بەڕاستی نازانم چۆن پاداشتی ئەو چاکانەت بەمەوە کە لەگەڵ من کردووتن.

هواسا/سوپاسی ناوێ...پاداشت؟
من لەو کاتەوە ئەڵێم چی؟
دەی خاوە خاو مەکە و بڕۆ لایان
ئێستا ئەوان چاوەڕێی تۆ ئەکەن.

ن/ت:باشە...خوات لەگەڵ.

هواسا/خوات لەگەڵ.

گفتوگۆکەیان کۆتایی پێ هێنا...

ن/ت بەڕێکەوت بۆ ژووری پیاوەکان.

هواساش دەستی کردەوە بە کارکردن.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــ

یۆنجون/لەکۆتاییدا هاتیت.

دوای لەدەرگادان ن/ت چووبووە ژوورەوە.

بە پێوە وەستابوو.

کای/بۆچی دانانیشی؟

تێهیون/ڕاستەکا دانیشە هەر خۆی ماندووی...ئای من وتم با ئەمشەو بێزاری نەکەین.

بە بۆڵەوە بەوانی تری وت.

سووبین/بەڵام خۆی ئەوەی ئەوێ.

ن/ت:ئەوە من بێزار ناکات بەڕێز کانگ...وە بەڵێ من خۆم ئەوەم ئەوێ...ئەگەر ئەوەم نەویستایە ئەوا له یەکەم ڕۆژەوە ئەوەم قبوڵ نەئەکرد ئەی وانییە؟

یۆنجون/تۆ ڕاست ئەکەی.

بومگیو/بەڵێ وایە.

تێهیون/زۆرباشە کەواتە دانیشە.

ن/ت لە تەنیشت سووبینەوە دانیشت...بەرامبەر بە یۆنجون.

ن/ت:کەواتە...ئەمشەو من گوێم لە چیرۆکی ژیانی کێی تر ئەبێ؟

کای/من!!

ن/ت:باشە...تکایە فەرموو دەست پێ بکە.

کای هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی.

کای/من هاوسەرگیریم نەکردووە.

(خەڵوەتگەی پیری)TXT✓Donde viven las historias. Descúbrelo ahora