دوانــزە

137 50 125
                                    

ن/ت:ئەی دواتر چی ڕووی دا؟
کوڕەکەت چی کرد؟

یۆنجون/منیش بە پەرۆشم ئەوە بزانم.

تایهیون/ئاهـ...ئەو؟
حاشا لەو کوڕەبێ باشە؟
ئەو کوڕی من نییە و ناشبێ.
ئەو هۆکاری مردنی دایکی بوو و هۆکاری ئەوەیە کە من لێرەم.

سووبین/ئارام بەرەوە براکەم...

بیومگیو/تازە زەمەن ناگەڕێتەوە.

تایهیون/ڕاستە ئەزانم...هەر خۆی هەموو ئەمانە چارەنوسە.

ن/ت:بەڵێ وایە...چارەنوس یاریمان پێ ئەکات...بەدڵی خۆی...تا ئەو کاتەی ئەمانخاتە چاڵەوە...واتە گۆڕ.

تایهیون/بەڵێ...هەر خۆی ئەوە ماڵە ڕاستەقینەکەی ئێمەیە...گۆڕ.

ئەو ڕاست ئەکات.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هەموومان ژیانێکی کاتی ئەبەینە سەر...ئەوەی کە ماڵ و جێگای ڕاستەقینەی ئێمەیە گۆڕە...بۆیە تا لە ژیانا بین گوناحە دڵی یەکتر بشکێنین و یەکتری لەناو بەرین...
ئێمە ئەبێ بیری مردن و لێپرسینەوەکانی خودامان هەبێ.

ئەبێ باوەڕمان بە ئەو دنیا هەبێ و بیر لە چاکە بکەینەوە.

بۆچی خراپە بکەین؟

لە کاتێکا کە هەر ئەمرین؟

ئایا چی لەوە بەدەست ئەهێنین؟

ئایا ئەوە خۆشی تیایە؟

چێژی تیایە؟

بێگومان نەخێر...کەواتە تا ئەو کاتەی لە ژیانداین با چاکە بکەین تا خودا لە خۆمان ڕازی بکەین.

{تۆ چاکە بکە و بیدە بە ئاوا...با کەس نەزانێ لای خوا نوسراوە}.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

فرمێسکەکانی سڕی.

تایهیون/کوڕەکەم لەو کەسانە بوو کە حەزی لەپارە بوو...
ئێمە هەمیشە کێشەمان لەگەڵ ئەوەیا هەبوو.
پارەی زۆری لە بانک ڕا ئەکێشا و ئەچوو لە شتی بێ مانایا بەفیڕۆی ئەیا...باڕ و کچ و ئەم جۆرە شتانە.
دایکی زۆری پێ ئەوت...ئێمە زۆر ئامۆژگاریمان کرد...بەڵام هیچ...هیچ کاری تێ نەئەکرد و بە پێچەوانەوە خراپتر ئەبوو.
تا ڕۆژێک کەسێک لە بانکەوە هاتبوو بۆ کۆشک...
من لەماڵ نەبووم بەڵام چۆهی لەماڵ بوو.
پارەیەکی زۆر لە بانک ڕاکێشرابوو.

کای/بە کورتی ئیفلاست کرد وایە؟

تایهیون/بەڵێ ڕێک ئاوا...ئەویش بەرگەی ئەوەی نەگرت و جەڵدە لێی دا و...مرد.

گریا.

سووبین/مەگری تایهیون...مەگری
ژیان دادپەروەر نییە بەرامبەر هیچ کەسێک.

دەستی لەسەر شانی تایهیون و دانا و هەوڵی ئەوەی ئەیا ئارامی بکاتەوە.

ن/ت:ئەو ڕاست ئەکا بەڕێز کانگ.

تایهیون/باشە...تەواو من ئارامم سوپاستان ئەکەم.

کای/کەواتە باشە.

یۆنجون/بەڵام ئەگەر ناتوانی تەواوی بکەی تەواوی مەکە.

تایهیون/نا من باشم...ئەمەوێ تەواوی بکەم.

یۆنجون/باشە.

تایهیون/بابەتەکە ئاشکرایە...کوڕەکەم ئەوەنە دڵگران نەبوو بە کۆچی دوای دایکی...هەر زوو هاتەوە سەر ژیانی خۆی و ئاسایی بووەوە.
پاشان چی کرد؟
منی خستە خەڵوەتگە ههههــ...ئای ژیان چەند سەیرە...مناڵ بەخێوکە  تا کاتێک پیربووی بەکەڵکت بێ
کەچی ئاوات لێ بکا و تۆی نەوێ.
بەهەرحاڵ...من تازە حاشام لەو کردووە و ئەوم ناوێ...وە گەردنیشی ئازاد ناکەم...
ئێهــ...ئیتر ئەوەش چیرۆکی ژیانی منی بەتەمەن بوو کچەکەم.

ن/ت:چیرۆکێکی دڵتەزێنی تر بەڕێز کانگ...ئەوەیان گونجاوترە بەڕای من.

تایهیون/تۆ ڕاست ئەکەی.

یۆنجون/سوپاست ئەکەین تایهیون.

کای/بەڵێ سوپاست ئەکەین.

سووبین/هیوادارم ژیان دادپەروەربێ بەرامبەرمان...ئەگەر لە ڕابردوو وا نەبوو با لە ئێستایا وابێ.

بیومگیو/بەڵام ئێمە ئیتر دادپەروەریمان بۆ چییە لەم تەمەنە؟

ن/ت:وامەڵێ تکایە...هەموو کەس ئەبێ دادپەروەری بەدەست بێنێ...ئیتر لە چ تەمەنێک بێ.

تایهیون/بەڵێ وایە...بەیارمەتیتان من کەمێک ئەڕۆمە دەرەوە پێویستم بە هەوای پاکە.

ن/ت:لەگەڵت بێم؟

تایهیون/نا نەخێر پێویست ناکات.

شەوێکی درێژ ئەبێ بۆ کانگ تایهیون!!!!!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

تەواو...

هیوادارم بەدڵتان بووبێ

مەڵێن کەمە خۆ ئێوە ڤۆت ناکەن کاکە🌚.

دەی خواتان لەگەڵ.


(خەڵوەتگەی پیری)TXT✓Onde as histórias ganham vida. Descobre agora