یــانــزە

127 50 101
                                    

تێبینی//ڕاستە ڕیا و چۆهی هاوڕێین...بەڵام لە شوێنی کار یەکیان ناسیوە و ڕیا پێنج ساڵ لە چۆهی گەورەترە.

ڕیا ڕۆشت تاوەکو هەواڵ بە هاوڕێکەی (چۆهی) بات.

تایهیون/ئۆف...خراپ تووش بووم
باشە بۆ ڕازی بووم؟
دەی تایهیون بیری لێمەکەرەوە
لەوانەیە ئەم بڕیارە سەقەتەت ژیانت بگۆڕێ.

دەستی کردەوە بەکارکردن.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ڕیا/بەڵێ ڕازی بوو...ئەمشەو ئامادەبە باشە؟
دڵنیابە کە ئەوت بەدڵ ئەبێ.

چۆهی/باشە...بەڵام کەمێک دوودڵم سەبارەت بەم بابەتە..ڕیا؟
چی بکەم؟

ڕیا/ئای چۆهی؟
ئەوە چیتە؟
دڵنیابە سەبارەت بەم بابەتە
من دڵنیام ئێوە ڕێک ئەکەون...خۆت مەترسێنە باشە؟

چۆهی/باشە...هەوڵ ئەیەم وابم...سوپاست ئەکەم ڕیا...سوپاس بۆ ئەوەف کە منت هەڵبژارد.

ڕیا/سوپاسی ناوێ گیانەکەم
دڵنیام هەڵبژاردنەکەم ڕاستە...دەی بڕۆ و خۆت ئامادەبکە...بای...
خۆشمەوێی.

چۆهی/باشە بای...منیش خۆشمەوێی.

کۆتاییان بە پەیوەندییەکە هێنا.

ڕیا چووە خوارەوە تا هەواڵە خۆشەکە بە دایکی بڵێ.

ڕیا/دایکە؟ تۆ لێرەی؟

چووە باخچەکە و بەدوای دایکیدا ئەگەڕا.

خ.کانگ/بەڵێ کچەکەم لێرەم چی بووە؟

وەڵامی یایەوە کاتێک خەریکی ئاودانی درەختەکان بوو.

ڕیا/ئای زۆرباشە کە لێرەی...وامزانی لەماڵەوە نیت.

خ.کانگ/نا ئەوەتا لێرەم...چی ڕووی یاوە؟ دڵخۆش دیاری.

ڕیا/بەڵێ دایکە زۆر دڵخۆشم...
تایهیونم ڕازی کرد بۆ ئەوەی بچێتە ژووان لەگەڵ چۆهی هاوڕێما.

خاتوو کانگ وەستا لەکردنی کارەکەی و بە شۆکەوە سەیری ڕیای کرد.

خ.کانگ/چیت کرد؟

ڕیا/تایهیون بۆ یەکەمجار ڕازی بوو دایکە...ئەوم ڕازی کرد.

خ.کانگ/ئای خوایە...ئەوە هەواڵێکی زۆر خۆشه...بژیت کچەکەم...باوکت زۆر دڵخۆش ئەبێ ئەزانی؟

ڕیا/بەڵێ ئەزانم دایکە...کەواتە پێی بڵێ باشە؟

خ.کانگ/وا ئەکەم کچەکەم...سوپاس...تۆ خێزانەکەمانت پاراست.

ڕیا/ئای دایکە سوپاسم مەکە...من هیچم نەکردووە.

!End flashback!

(خەڵوەتگەی پیری)TXT✓Where stories live. Discover now