Part 14

505 69 0
                                    

دوای ئەوەی چوومە زانكۆ و ویستم بچمە بەشەكەی خۆم لە ناكاو كەسێك خۆی پیادا كێشام كە سەرم بەرز كردەوە بینیم جونكوك ە ، ئۆی خوایە دووبارە ئەمە چی ئەكات ئەیەوێت چی تر بڵێت !
من : ج جونكوك چیت ئەوێت ؟
جونكوك : سڵاو
وە زەردەخەنەی كرد وەك بڵێی دوێنێ ھیچ ڕووی نەدابێت
من : ووتم چیت ئەوێت ؟
جونكوك : ئمـــ ڕاستییەكەی تەواوی ئەمشەو بیرم لەوەی دوێنێ ئەكردەوە كە ڕووی دا وە تۆ ڕاستت كرد من مافی ئەوەم نەبوو لێپرسینەوەت لەگەڵ بكەم ھاتم پێت بڵێم داوای لێبووردن ئەكەم
من (بە ساردییەوە ) : ئەھا باشە
ویستم بڕۆم بەڵام مەچەكی گرتم و وەستاندمی
من : چی ترت ئەوێت ؟
جونكوك : پێم ووتی كە تۆ ڕاست بوویت ێانی تەواوی ئەو شتانری كە وتت ڕاست بوو
من : مەبەستت چییە ؟!
جونكوك : مەبەستم ئەوەی دەربارەی ھواسا وتت تۆ ڕاست ئەكەی ئەو متمانەی پێم نییە ئەگینا سەرەتا گوێی لێئەگرتم و كاتێك كە من وتومە وام نەكردووە باوەڕی پێم ئەكرد ، ئێستا بۆم دەركەوت كەسێكی ھەڵەم ھەڵبژاردبوو لە كاتێكا كەسە دروستەكە تەواوی كاتەكان لە تەنیشتم بوو
من : م مەبەستت كێیە ؟
جونكوك : تۆ لیــسا تۆ من مەبەستم تۆیە ،تۆ ئەو كەسە بووی كە ئەبوایە لەسەرەتاوە دڵی خۆمی بۆ بكەمەوە و خۆشم بوێت

حەپەسابووم ئەرێ ئەم كوڕە بە جدیەتی یا تەنھا ڕۆڵ ئەگێڕێت بۆ ئەوەی قسەم لێدەربكات !! بۆچیوا گۆڕاوە بەڵام ئەی منیش ھەر ئەوەم نەئەویست ئەی نەمئەویست لەگەڵی بم ئێستا پێویستە قبوڵی بكەم لە كۆتاییدا ئەو كەسەی كە خەونم بوو تەواوی ژیانمی لەگەڵ بەرمە سەر ئێستا لەبەردەممدایە و ئەڵێت تۆم خۆشەوێ
جونكوك : لیسا شتێك بڵێ ، من تۆم ئەوێت تێئەگەی من ئیتر تۆم خۆشەوێ ئەمەوێت تا مردن لەگەڵم بیت
من : من ناتوانم باوەڕ بكەم نازانم چی بڵێم چۆن ئەكرێ شتێكی وا ڕووبدات یان تۆ گاڵتەم پێ ئەكەیت
جونكوك : ئەوە ئەڵێی چی چۆن ئەتوانم گاڵتە بكەم
نەمتوانی وەڵام بدەمەوە نزیك بوەوە ماچی كردم ، چیــــــــــ من خەون ئەبینم؟؟ لە خۆمم دوور خستەوە
من : جونكوك ئەوە چی ئەكەی چی ئەگەر كەسێك بمان بینێت
جونكوك : ھھھھە ئێ با بمان بینن من لەگەڵ خۆشەویستەكەمم ئەمەوێت ھەموو دنیا بزانێت كە تۆ ھی منیت
من : ت تۆ شێت بوویت تكایە لێم گەڕێ
جونكوك : نا تكایە من نامەوێ وازت لێبێنم

لیسا واز لە كەللە ڕەقی بھێنە گەمژە ئەگەر بڕوات چی ئەكەی پێویستە خۆشەویستیەكەی قبوڵ بكەیت
من : ڕاستییەكەی م من خەونم بەم ڕۆژەوە ئەبینی كە لەگەڵ تۆ بم نازانی چەندم خۆش ئەویستی ئاشقت بووم
جونكوك : بمبوورە كە پێم نەزانی بەڵام ئیتر پێكەوە ئەبین وە ھەقی ئەو ڕۆژانە ئەكەینەوە كە پێكەوە نەبووین

تووند باوەشم پیا كرد تووندتر و تووندتر ئەمگوشی ئەویش ھەروا
جونكوك : خۆشمەوێی لیــسا
من : منیش ، زیاتر لەوەی كە بیری لێئەكەیتەوە

لە پڕ ھاوارێك ھات ئۆی خوایە ئەوە دەنگی ھواسا یە
ھواسا : لیسای گەمژە ئەوە تۆ چی ئەكەی ھااا پێت وایە تۆ كێی
من : ھوا...
نەیھێشت قسەكەم تەواو بكەم و بە ھەموو ھێزی زلەیەكی لێدام
ڕاچڵەكیم
ئەوە چی ڕوویدا..
لەشم ئارەقی كردووە
ئەمە ھەمووی خەون بوو
ئای خوایە ئەو خەونە سەیرە چی بوو ، بەڕاست ھەستم بە باوەشە گەرمەكەی كرد ھواسا ی گەمژە ھەمووی تێكدا، تۆ بڵێی ئەوە ببێتە ڕاستی؟ ئۆھـــ مەگەر ئەو گەمژەیە بمرێت ئینجا

بەتەواوی ڕۆژ بوو بوەوە ھەستام خۆم شۆرد و خۆم ئامادە كرد بۆ زانكۆ

Wait until next part
Thank you for 1K view

Because of you COMPLETED ✅Donde viven las historias. Descúbrelo ahora