Part 13

511 72 11
                                    

دوای ئەوەی كاتی زانكۆ تەواو بوو بەڕێ كەوتم بۆ ماڵی ھواسا چوومە ژوورەوە بینیم ڕەنگی پێوە نەماوە ژێر چاوی ڕەش بووە
من : ھواسا ئەوە چیتە كچێ بۆ وات لێھاتووە ؟
ھواسا : ھیچ نییە ھی كەم خەوی و گریانە
من : ئاھ بۆ وا لە خۆت ئەكەی ئەو شایەنی تۆ نییە
ھواسا : من بیری ئەكەم زۆر تێلی كرد بەڵام وەڵامم نەدایەوە ئەمەوێت لەبیری بكەم
من : ئەمەش تێئەپەڕێ ئەچم نان ئامادە ئەكەم و پێكەوە ئەیخۆین
تا دوو كاتژمێر پێكەوە بووین و دواتر ووتم ئەڕۆمەوە كە لە ڕێگا بووم بۆ ڕۆشتنەوە ھەستم كرد كەسێك دوام كەوتووە دوای كەمێك قۆڵی گرتم بەڕاستی ترسام بەڵام بینیم جونكوك ە
من : جونكوك ترسام بۆ وا ئەكەی ؟
جونكوك : ببورە
من : بۆ دوام كەوتووی ؟
جونكوك : ئاھ من لە زانكۆوە بە دواتەوەم تا ھاتی بۆ لای ھواسا ش پێم بڵێ ئەو چۆنە
من : ئمم باش نییە بەڵام بەپێی كات باش ئەبێت
جونكوك : ئاھ نەفرەتم لێبێ ھەمووی بەھۆی منەوە بوو
من : نا وامەڵێ
جونكوك : چی نازانی چیم بەرامبەر كردووە
من : ئەزانم بەڵام ئەو شایەنت نییە
جونكوك : بۆچی
من : چونكە ئەو گوێی بۆ نەگرتووی ئەو متمانەی پێت نییە بڕوا بە خۆشەویستییەكەت ناكات
جونكوك : نا وانییە بۆ وا ئەڵێی من ھەڵەم بەرامبەریكردووە ناھەقی ناگرم بەڵام تۆ بۆ ئەبێت وابڵێی لە كاتێكدا ھاوڕێی نزیكی ئەویت ھا
من : م من ت تەنھا ڕاستیەكان ئەڵێم
جونكوك : من ھەستەكەم تۆ شتێكت ھەیە و ناتەوێ بیڵێیت نازانم چیتە ئەگینا كێ بەو شێوەیە پشتی ھاوڕێكەی بەر ئەیات
من : ئێھ نا من وتم تەنھا ڕاستیەكان ئەلێم
جونكوك : بۆچی ھەركات قسەم لەگەڵ ئەكەی چاوت پڕ ئەبێت لە فرمێسك
من : چی ؟
جونكوك : ھەمووكات كە قسەم لەگەڵ ئەكەی چاوت پڕ ئەبێت لە فرمێسك وە ئەبریسكێتەوە
من : نازانم ب باسی چ چی ئەكەی
جونكوك : ئی بۆ قسەت بۆ ناكرێ واز لەمە بێنە بۆ لە تای جیابوویتەوە
من : ئەوە پەیوەندی بە تۆوە نییە من ئەو نە ئەگونجاین
جونكوك : ئۆو بەڕاست ! تۆ كچێكی ترت بۆ دۆزیبۆوە
من : ئم بەڵێ ئەو كچە شایانی ئەوە بەھەرحاڵ من ئەڕۆم
جونكوك : بوەستە تۆ زۆر سەیری یانی ھیچ یەكێك لەم شتانەت بەلاوە گرنگ نییە كە ڕوویداوە
من : بێگومان بۆم گرنگە
جونكوك : ھھھە نا وانییە ئەوەتا نە گرنگی بە ھواسا ئەدەی نە خەفەت لەوە ئەخۆی كە لە تای جیا بوویتەوە
من (بەھاوارەوە) : بەســــــــە تكایە بەسە تۆ بۆ لێپرسینەوەم لێ ئەكەی
جونكوك : واو بۆ وا پێی تورە بووی ھم
من : ھھھھھە گەمژەی نەفرەتی
ویستم بڕۆم بەلام دووبارە مەچەكی گرتم
من «بەھاوارەوە « : ئەرێ چیت ئەوێ ھا چیت ئەوێ
لەناكاو ئەو نزیك بوەوە و باوەشی پیا كردم چیییییی شۆك بووم بۆ وای كرد تەنھا ٥ چركەی خایاند و دووركەوتەوە من ھێشتا شۆكم
من : ت تۆ بۆ و وائاكەی
جونكوك : بۆ وا شۆك بووی ؟ نا با من بیڵێم تۆ منت بە دڵە
من : چ چی
جونكوك : تۆ منت بە دڵە سەیری خۆت بكە ڕووخسارت چی لێھاتووە من بەوەیا ئەزانم
من : تۆ شێت بووی شێتــــــــ  بۆ ئەبێت تۆم بە دڵ بێت
جونكوك : من دەمێكە ئەو ھەستەم بۆ دروست بووە كە تۆ شتێكت ھەیە بەڵام ویستم دڵنیا ببمەوە
من : ھھە بەڕاستی گەمژەی من ھیچ تۆم ناوێ تێئەگەی ؟ باشە بڕۆ بۆ لای ھواسا دووبارە من گرنگی پێنایەم بڕۆن ئاشت ببنەوە
بەپەلە ڕامكرد بە گریانەوە لەو ناوە دووركەوتمەوە چوومە ماڵەوە دایكمی لێنەبوو چوومە ژوورەكەم تێر گریام باشە بۆ وای كرد یانی ئەو پێی زانیم یانی ئێستا ئەزانێ ھەستم بۆی ھەیە نا نا ئەو ئەیەوێ قسەم لێدەربێنێ شتی وانییە ئاھ گەمژە گەمژە چی ئەگەر زانی من ئەوكات چی بكەم ئەگەر بە ھواسا بڵێت چی ڕووئەیات
ھێندە گریام كە چاوەكانم ماندوو بوون و خەوم لێكەوت ھەتا سبەی زوو بە خەبەرھاتم چووم خۆم شۆرد و خۆم ئامادە كرد بۆ زانكۆ ڕاستییەكەی ھیچ دڵم پێوەی نەبوو بەڵام باشتر بوو لەوەی ھەر لە ماڵەوە بمێنمەوە و خەم بخۆم خوا ئەزانێ ئەمڕۆش چی تر ڕووئەدا

Wait until next part

Because of you COMPLETED ✅Où les histoires vivent. Découvrez maintenant