Part 10

512 72 0
                                    


(دوو ڕۆژ دواتر)
ئەمشەو چونكە دایكم لە ماڵ نەبوو ھواسا بانگی كردم بۆ ماڵی خۆیان وە منیش قبووڵم كرد بۆ ئەوەی پلانەكەم دابنێێم تا درەنگانی شەو پێكەوە قسەمان ئەكرد وە سبەی دەواممان نەبوو
ھواسا : لیسا ئەمەوێ بڕۆم خۆم بشۆم
من : باشە منیش سەیری تەلەفزیۆن ئەكەم تا یەیتە دەرەوە دواتر پێكەوە سەیری فلیم ئەكەین
ھواسا : زۆر باشە

ئەو ڕۆشت وە كە دیارنەما چوومە لای موبایلەكەی لەبەرئەوەی ئێمە نزیكین پاسۆردی موبایلی یەكتر ئەزانین چوومە بەشی نامەكان و نامەیەكم بۆ جونكووك نووسی : (سبەی شەو لە ڕێستۆرانتی*** ئەبم بۆیە كاتژمێر ٨ لەوێ ئامادە بە)
دواتر نامەكەم سڕیەوە

(سبەی)

تەلەفونم كرد بۆ جێنی
من : گوێگرە ئەمە پلانەكەیە كاتژمێر ٨ ئەچیتە ئەو ڕێستۆرانتە وای لێبكە سەرخۆش بێت دواتر بیبە ئوتێلەكە من لەوێ چاوەڕوانتم
جێنی : باشە من ھەموو ھەوڵێك ئەدەم
من : باشە بای

كاتێك بوو بە شەو من چوومە ئوتێلەكە لەوێ ژوورێكم گرتبوو وە چاوەڕێم ئەكرد جێنی بێت زۆر قەلەق بووم ئەترسام پلانەكە سەرنەگرێت
كاتژمێر بوو بە ٩:٣٠ خەریكبوو ئەمردم لە ترسا تا گوێم لە دەنگی دەرگاكە بوو ئاھ ئەوە خۆیەتی جێنی ھاتر ژوورەوە وە جوونكوك یشی لەگەڵ بوو بەڵام سەرخۆش بوو ئاگای لەوە نەبوو كە منیشی لێم، جێنی ئەوی كردە سەر سیسەمەكە وە منیش لە دوورەوە وەستام تا ڕیكۆردی بكەم پاش كەمێك جونكووك ھەستا و دانیشت وە جێنی بەرامبەری بوو
جوونكوك پێكەنی وە ڕووخسار ی جێنی لە خۆی نزیك كردەوە و ماچی كرد وەختەبوو شێت بم بەڵام پێویست بوو دان بە خۆمدا بگرم پاشان جێنی خۆی لێدوورخستەوە وە جلەكانی سەرەوەی داكەند بە جدی زۆر وورووژێنەر بوو بەڵام جونكووك ھیچی نە ئەكرد وە پانتۆلەكەشی داكەند و لە جونكووك نزیك بوەوە تا جونكووك ھەردوو دەستی لە كەمەری ئاڵاند بەڵام دەستی شل بوو كەوتە سەر سیسەمەكە و خەوی لێكەوت من تا ئێرەم ڕیكۆرد كرد بە ھێواشی بە جێنی م ووت جلەكانی لەبەركاتەوە بڕۆین
جوونكوك مان لەوێ جێھێشت و بە پەلە ڕۆشتین وە سەیری گرتەكەمان ئەكردەوە تەنھا ڕووخسار ی جوونكوك دیار بوو

سبەی بە دڵێكی خۆشە چوومە زانكۆ بەڵام ئەبوایە قسە لەگەل تای بكەم بینیم بەتەنھا دانیشتووە چوومە لای

من : سڵاو
تای : سڵاو شاژنەكەم
من : تای ئەمەوێ كەمێك قسە بكەین
تای : بێگومان
من : ئەگەر ڕۆژێك من نەمام چی ئەكەی
تای : ششششش ئەوە كەی قسەیە تكایە وا مەڵێرەوە
من : باشە ، ئەی ئەگەر كەسێك ھەبێ ئاشقت بێت ئەچیت بۆ لای و واز لە من بھێنی
تای : ئەڵێی چی بێگومان نەخێر
من : بەڵام تای
تای : بەڵام چی بەم بەیانیە ئەم قسانە چییە ئەیكەی
من : من ئەمەوێ ئەو كەسە ھەڵبژێری
تای : بۆچی وا ئەڵێی ئەی تۆ منت خۆشناوێت
من : ب.با بێگومان بەڵام ڕەنگە كەسێكی دیكە ھەبێت ئاشقت بێت
تای : یانی تۆ ئاشقی من نیت ؟
من : ئاھ سەیركە تای من بیرم كردەوە كە بەڵێنم نە دایكم دابوو یەكەم بم بەڵام ھەستئەكەم سارد بومەتەوە من ئەمەوێت ببمەوە كچەكەی جاران
تای : یانی من وام لێكردووی یانی من لە كاتم گرتووی
من : سەیركە تۆ كەسێكی ھەڵەت ھەڵبژاردووە
تای : ئەرێ تۆ چیتە ئەتەوێ شێتم بكەی ھا ئەو كەسە كێیە كە ئاشقە ھم

دەستم درێژ كرد وە ئیشارەتی جێنی م بۆ كرد كە سەرقاڵی خوێندنەوە بوو
من : من ھەستئەكەم ئەو كەسێكی گونجاوە بۆ تۆ تكایە تێبگە
تای : ھھھھھھھھھھھە باوەڕناكەم تۆ لەسەرخۆت نیت باسی چی ئەكەی
من : بمبوورە ئەبێت بڕۆم
تای : ئەگەر بڕۆیت ھەمووشت كۆتایی یەت
من : بمبوورە بەڵام چیتر نامەوێ فێڵ لە خۆم بكەم و خەفەت بدەم بە تۆ سەیركە كەسێكی تر ھەیە كە شایەنی تۆیە

چاوەڕێی وەڵامم نەكرد وە یەكسەر ڕۆشتم نایشارمەوە كە بێتاقەت بووم ئەو كەسێكی زۆرباشە ھیوادارم بڕواتە لای جێنی چوومە دەستشۆرەكان وە ئێستا كاتی كارە گەورەكەیە بێ ھیچ دوودڵییەك ڤیدیۆكەم نارد بۆ ھواسا بێگومان بە ژمارەیەكی تر ئێھ بزانین كاردانەوەت چۆن ئەبێت ، دوایی كاتژمێرێك تەلەفونتكم بۆ ھات بینیم ھواسا یە

Because of you COMPLETED ✅Where stories live. Discover now