Part^3^

966 125 30
                                    

Vote & comment

كچەكە:سڵاو
من:سڵاو لە تۆش
كچەكە:تۆ كەس ناناسیت لێرە؟
من : نەخێر
كچەكە(زەردەخەنەی كرد):منیش ھەروا، من ھواسا م
من:منیش لیسا
ھواسا : خۆشحاڵم بە ناسینت
من:ھەروەھا منیش

(ھواسا)

دوایی كەمێك مامۆستا ھات

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

دوایی كەمێك مامۆستا ھات.

مامۆستا :سڵاو خوێندكارەكان ئەمساڵ یەكەم ساڵی ئێوەیە ھەربۆیە پێویستە جدی بن و بە باشی گوێبگرن چونكە ئەگەر وانەكەن ئەوا دەرناچن.

مامۆستاكە دەستی كرد بە دەرس شەرح كردن و دواتر كاتی پشوو بوو،ھەستم بە برسیەتی ئەكرد بۆیە بە ھواسا م ووت با بچین نان بخۆین ئەویش ڕازی بوو،چوینە كافتریاكە ئۆوو بەڕاستی گەورەیە وە پڕە لە تەلەبە ،تەلەبەی بەشەكانی تریش ھەمووی یەن بۆ ئێرە
ئێمە مێزێكی چۆڵمان بینی و لەوێ دانیشتین و دەستمان كرد بە نان خواردن، ھواسا دەستی كرد بە گێڕانەوەی ژیانی خۆی ئەو ووتی كە من دایك و باوكم نییە و لەگەڵ پوورم ئەژیم ، منیش وتم كە منیش لەگەڵ دایكم ئەژیم،ئەو بەڕاستی كچێكی زۆر شیرینە،لەگەڵ ئەوەشدا جەستەیەكی جوانی ھەیە كە گرەو ئەكەم ھەموو كوڕەكان سەرسامی ئەبن.
بەھەرحاڵ ئەو ڕۆژەمان تێپەڕاند و چوومە ماڵەوە
(ئێوارە)

دایكم :ئێھ پێم بڵێ یەكەم ڕۆژی زانكۆ چۆن بوو؟
من:خراپ نەبوو لەگەڵ ئەوەشدا كچێكم ناسی ئەو كچێكی زۆر باش دیارە ناوی ھواسا یە.
دایكم:واو ئەوە زۆر باش ئەبێت،پێویستە زۆر جدی بیت بۆ ئەوەی دەرچیت.
من:بێگومان دایكە.

ھەفتەیەك تێپەڕی بەسەر یەكەم ڕۆژ من ئیتر بە پاس ئەچم بۆ زانكۆ ئەمەوێت دایكم خەریكی ئیشەكەی بێت،بەڵام ئەمڕۆ ھەست ئەكەم ڕۆژێكی جیاوازە،ئەمڕۆ ھواسا نەخۆش بوو بۆیە نەھاتەوە ئەبوایە ئەمڕۆ تەنیا بم ئای خوایە چەن بێزاركەرە،كاتی پشووی نیوەڕۆ چوومە كافتریا بۆ ئەوەی نان بخۆم ، ھواسا م لەگەل نییە بە تەنھا نان خواردن زۆر ناخۆشە بەس دەی چی بكەم كافتریا زۆر قەرەباڵخ بوو، لە كاتی نان خواردندا سەیری كەسانی چواردەوریشمم ئەكرد لەپڕ چاوم كەوتە سەر كۆمەڵێك كوڕ وابزانم ٦ كەس یان ٧ كەس ئەبوون،لە ناویانا كوڕێكی تیا بوو بەڕاستی زۆر قۆز دەرەكەوت،ئای خوایە ئەوە چییە بۆ پێشتر نەمبینیوە ئەبێ لە چ بەشێك بێت بەڵام ئەو ئاگای لە من نەبوو كە سەیری ئەكەم ئایی ئەبێت ناوی چی بێت.
ئێھ كاتی زانكۆ تەواو بوو منیش ڕۆشتمەوە بۆ ماڵەوە وە تەلەفونم بۆ ھواسا كرد.

ھواسا:ھێی
من:ھێی،چۆنی
ھواسا :ئاھ باشترم بەڵام دكتۆر ووتی ئەبێت سبەینێش پشوو بدەی و ناتوانم بێمەوە بۆ دەوام
من:كێشە نییە گرنگ ئەوەیە باش ببیتەوە بۆ خۆت پشوو بدە.
من: ھواسا
ھواسا : بەڵێ
من: ھیچ دەی
ھواسا:ئەوە چییە زوو پێم بڵێ
(ویستم پێی بڵێم ئەمڕۆ ئەو كوڕە سەرنج ڕاكێشەم بینیوە بەڵام نەمووت)
من: تەنھا ویستم پێت بڵێم ئەمڕۆ بێ تۆ ناخۆش بوو.
ھواسا :ھھھھھھھھە،ئایی من بمرم بۆت تەنھا سبەی نایەمەوە دوو سبەی یەمەوە بۆ لات.
من:باشە گیانەكەم،دەی من ئەبێت بڕۆم.
ھواسا :باشە كاتێكی خۆش.

نازانم بۆ نەمتوانی بە ھواسا بڵێم،ئەترسم گاڵتەم پێبكات یان خۆشم نازانم بۆ ئەبێت بیڵێم خۆ ئەو كوڕە ھەر منی نەبینیوە.
(بەیانی)
ئەمڕۆش بێ ھواسا بە ڕێ ئەكەم،ئاھ ھیوادارم ئەو كوڕە ببینمەوە،وانەكان زۆر خۆشن بەلامەوە و زۆر زیرەكم چونكە خۆم حەزم لێیە مامۆستا پێی ووتم ئەگەر ئاوھا بەردەوام بیت ئەبیتە یەكەم،ئای خوایە چەند خۆشە ھەم دایكم شانازیم پێوە ئەكات.
ئەمڕۆ چوومە باخچەیەكی زانكۆ بۆ پشوو،زۆر سەرنج ڕاكێشە وە ھەست بە ئارامی ئەكەم،لە پڕ گوێم لە دەنگێك بوو ،دەنگی گیتار وە كۆمەڵێك كەس كە گۆرانییان ئەوت ھەستام ویستم بزانم كە ئەوە چییە،كە نزیك بوومەوە كۆمەڵێك خوێندكار كۆبووبوونەوە و گۆرانیان ئەوت نزیكتر بوومەوە لەپڕ حەپەسام ئای خوایە گیان ئەوە چییە،ئەوە ھەمان كوڕە كە ئەو ڕۆژە بینیم لە نزیكەوە چەند قۆزە،ئەو گیتاری ئەژەنی و گۆرانی ئەوت و ئەوانی چواردەوری ئەیانووتەوە لەگەڵی،لەوە زیاتر نەمتوانی بمێنمەوە چونكە دەرسم ھەبوو،بەھەرحاڵ من شتێكم بۆ دەركەوت ئەو لەبەشی ھونەرە،كەواتە ھەنگاوی دواتر ئەبێت بزانم ناوی چییە.تەواوی وانەكە ھەر خەیاڵم لای ئەو بوو،نا نا تەواوی ڕۆژەكە.

Because of you COMPLETED ✅Where stories live. Discover now