Part 7

672 96 0
                                    

من:ھێی چۆنی
ھواسا:ھێی تۆ چۆنی بۆ درەنگ ھاتی
من:تەنھا درەنگ خەبەرم بوەوە
ھواسا:دوێنێ شەوت چۆن بوو (بەگاڵتەپێكردنەوە)
من:ھھھە ئەوە باسی چی ئەكەی
ھواسا:دەی خۆت گێژ مەكە لەگەڵ تای بوویت
من:خراپ نەبوو نامەوێ باسی بكەم
ھواسا:ھھھھە شەرم ئەكەی ھا دەی قەینا بەڵام با من پێت بڵێم دوێنێ شەو خۆشترین شەوی من بوو
من:بۆ چی ڕوویدا دوایی من
ھواسا:كچێ باوەڕ ناكەی جونكووك ھات بۆ لام ئەو ھاوڕێی تای ە وە كە ئێوە ڕۆشتن دەستمان كرد بە قسەكردن پاشان ئەوەندەمان خواردەوە تەواو سەرخۆش بووین پاشان چووینە ماڵەكەی من پوورم لە ماڵ نەبوو وە ئێمە كردمان ئاییی چەندە خۆش بوو بەڕاستی ئەو زۆر سێكسییە من ئەمەوێ ھەموو كات لەگەڵی بم

كە گوێم لەم قسانە بوو سەرم قورس بوو بە قورسی ھەناسەم بۆ ئەدرا ناكرێ ئەمە ڕوویدابێت چەند بە بێشەرمی باسی ئەكات نا ئەمە خەونە،بەرچاوم ڕەشبوو ئیتر ئاگام لە ھیچ نەما

دواتر كە ھۆشم ھاتەوە سەیر ئەكەم ھواسا لەتەنیشتم دانیشتووە
من:ھواسا من لە كوێم
ھواسا:گیانەكەم تۆ بورایتەوە وە ئێستا لە نەخۆشخانەی خەمت نەبێت تەندرووستیت باشە دوایی كەمێكی تر ئەڕۆینەوە
من:ڕەنگە بەھۆی خواردنەوەكەی دوێنێ شەوەوە بووبێت

دواتر چووینەوە ماڵەوە دایكم لە ماڵ نەبوو،ووتم ھواسا بچۆ ماڵەوە پشوو بە من باشم
ھواسا:دڵنیای كە پێویستت بە من نییە
من:بەڵێ،ھەر خۆی كەمێكی تر دایكم یەتەوە
ھواسا:باشە ھەرچیت پێویست بوو تەلەفوونم بۆ بكە
دوایی ئەوەی كە ھواسا ڕۆیشت دەستم كرد بە گریان ھەموو شتەكان تێك چوون نە ئەبوو ئەمانە ڕووبدات باشترین ھاوڕێم بووە خۆشەویستی ئەو كوڕەی كە من ئاشقیم،من ئەبێ ئەمە چاك بكەمەوە ئەبێ جونكووك ببێتە خۆشەویستی من ، دوایی كەمێك دایكم ھاتەوە

دایكم:سڵاو كچە جوانەكەم ببورە كارم زۆر بوو نەمتوانی زوو بێمەوە
من:كێشە نییە دایكە گیان من باشم
دایكم:نا بۆستە ئەوە چییە تۆ گریاوی پێم بڵێ چی بووە
من:ڕاستیەكەی ڕۆژی ئاھەنگەكە زۆرم خواردەوە بۆیە حاڵی تێك یام وە سەرم زۆر ئەیەشێ زۆر بێتاقەتی كردووم
دایكم:ھھھھھھھە ئۆی كچە جوانەكەم یەكەمجارتە بۆیە ئەوە ئاساییە ھەستە حەبێك بدەمێ باش ببی

بە ناچاری حەبەكەم خوارد ھەرچۆنێك بێت ئەمڕۆ تێپەڕی بەڵام تەواوی شەو بیرم لای ئەوە بوو چۆن جونكووك ببەم بۆ خۆم تا خەو بردمیەوە

بەیانی ھەستام خۆم حازر كرد وە چوومە زانكۆ ھواسا م بینی بەڵام ئەو لەگەڵ كەسێك بوو ئاھ ئەوە جونكووك ە ویستم خۆم وا پیشان بدەم كە نەمبینیوون و بڕۆم بەڵام ھواسا بانگی كردم
ھواسا: ھێی،لیسا
من:ھێی چۆنی
ھواسا:من باشم پێم بڵێ باشتر بوویت
من:ئاا بەڵێ زۆرباشم
ھواسا: باشە ئاھ با بیرم نەچێ ئەمە جونكووك ە، جونكووك ئەمەش لیسا یە باشترین ھاوڕێی من
جونكووك :سڵاو خۆشحاڵبووم بە ناسینت
من: ممیش ھەروەھا

خەریبوو دەستبكەم بە گریان بەڵام بەزۆر خۆم گرت

(دوای ھەفتەیەك)

من چیتر تەحەمولی ئەمە ناكەم پێویست پلانێك دابنێم،تای بەردەوام لە دەورمە بەڵام من خۆشم ناوێ ،وە ھواسا بە بێ شەرمی دەستی جونكووك ئەگرێ و ماچی ئەكا من پێویستە شتێك بكەم
باشە بە نامە دەست پێ ئەكەم نامەی ھەڕەشە بۆ ھواسا ئەنووسم وای لێئەكەم واز بھێنێ
(ڕۆژی دواتر)
چوومە زانكۆ نامەیەكم لەسەر وەرەقەیەك نووسی بوو وە بە دوایی ھەلێكدا ئەگەڕام كە بیكەمە جانتاكەی ھواسا تا ئەوە بوو چووینە دەستشۆر ئەبوایە جانتاكانمان لەسەر مێزەكە دابنایە ئەو پێش من چووە تەوالێت بۆیە سوودم لەو ھەلە وەرگرت و یەكسەر نامەكەم كردە جانتاكەی وە بە خێرایی چوومە توالێتەكە،دواتر كە ھاتینە دەرەوە و چووینە بەردەم ئاوێنەكە ھواسا دەستی كردە جانتاكەی بە مەبەستی دەرھێنانی سووراوەكەی بەڵام دەستی بەرشتێكی تر كەوت وە كە دەریھێنا خوێندیەوە و كەمێك بێدەنگ بوو

من:ئەوە چییە بۆ وا ڕەنگت گۆڕا
ھواسا : ئێھ نازانم كەسێك ئەم نامەیەی كردووەتە ناو جانتاكەم
من : باشە پێم بڵێ چی نووسراوە
ھواسا : پێم وابێت ئەوە ھەڕەشەیە نووسراوە(لە جوونكوك دوور بكەوەرەوە بۆ خۆت باشترە) نازانم ئەبێ كێ داینابێ
من(پلانی یەكەمم سەری گرت) : ئاھھ ھیچ نییە گوێی مەیەرێ
ھواسا : ڕاستەكەی ھەر كەسێك بێت ماوەیە تر ئاشكرا ئەبێت
نامەكەی دەستی وورد كرد و فڕێی دا، زۆر باشە ھواسا بزانم تا كەی ئاوھا چاونەترس ئەبی چاوەڕێبە بزانە چی ئەكەم

Because of you COMPLETED ✅Where stories live. Discover now