Part 8

573 81 6
                                    

ڕۆژی دواتر
ئەمڕۆش دووبارە لەگەڵ جوونكوك ە ئاھ چەن بێزارم بەوە چەندە دڵیان خۆشە پێكەوە بەڵام ئەمە بەردەوام نابێ ھھھە ئەمڕۆش نامەیەكی دیكەم حازر كردبوو بە دوایی ھەلێكدا ئەگەڕام بیدەم بە ھواسا

چوومە لایان
من : سڵاو چۆنن
ھواسا و جوونكوك : سڵاو لە تۆش
من : ئێوە چەند جوانن پێكەوە من چەن دڵم خۆشە لە كۆتایدا باشترین ھاوڕێم كوڕێكی باشی دۆزیەوە
جوونكوك : سووپاس ، لەڕاستیدا تۆ و تای یش زۆر جوانن پێكەوە ئەو تۆی زۆر خۆشئەوێت بەردەوام باسی تۆ ئەكات
من : ھھھە وایە منیش ئەوم خۆش ئەوێ(ڕاستییەكەی من تۆم ئەوێ جوونكوك بۆ ھەستی پێناكەی)
جوونكوك : دەی ھواسا با بچین خواردن بھێنین ئێوە دەعوەتی منن
ھواسا : زۆرباشە لیسا تۆ ئاگات لە شتەكانم بێت زۆرمان پێناچێت
من : باشە بێگوومان

ئەوان ڕۆشتن وە من ھەلەكەم دەست كەوت ئەمجارە ئەیكەمە ناو دەفتەرەكەی، بەڕاستی ھەستێكی ناخۆشم ھەیە زۆرر،كەی ئەم كابووسە تەواو ئەبێت،لەم بیركردنەوانەیا بووم تای ھاتە لام

تای : سڵاو جوانترین كچی دنیا ، بۆچی بەتەنھا دانیشتوویت
من : ئاھ ھواسا و جوونكوك لێرە بوون وە چوون خواردن بھێنن
تای : ئەی بۆچی بێتاقەتی
من : نا بێتاقەت نیم تەنھا ماندووم خۆت ئەزانی وانەكانم قورسن
تای : ھەرخۆی چۆن ئەبێت بێتاقەت بیت چونكە تۆ منت ھەیە قۆزترین كوڕی زانكۆ(زەردەخەنەیەكی كرد)
منیش پێكەنیم ڕاستیەكەی ئەو بێوێنەیە بەڵام من كەسێكی ترم خۆشئەوێ، ھواسا و جوونكوك ھاتنەوە
پێكەوە نانمان خوارد وە جار جار لە ژێرەوە سەیری كووك م ئەكرد بەڵام ئەو سەیری ھواسا ی ئەكرد وە پێئەكەنین ئاخ گەمژە تۆ نابینی من وەختە ئەمرم بۆت،ئاھھھھ ئەو پێكەنینەی من ئەكوژێ

تای : ھاوڕێیان ڕاتان چۆنە سبەی ئێوارە بچینە دەرەوە؟
جوونكوك : ئەوە بیرۆكەیەكی نایابە
ھواسا : وایە منیش حەزم لێیەتی
من(بەناچاری) : باشە زۆر خۆش ئەبێت
تای: كەواتە سبەی ئەچینە ڕێستۆرانتێكی شاھانە بۆیە ھەمووتان خۆتان جوان بگۆڕن چونكە شوێنەكە زۆر تایبەتە

سبەی

ئەوەندەی نەماوە بۆ ئێوارە منیش خەریكم خۆم حازر ئەكەم دایكم ھاتە ژوورەكەم

دایكم : كچە جوانەكەی من ئەچێت بۆ كوێ
من : تەنھا لەگەڵ ھاوڕێكانم ئەچین نانێك ئەخۆین
دایكم : ھاوڕێكانت كێن
من : باشە،ڕاستیەكەی من و ھواسا و دوو كوڕ (كەمێك شەرمم كرد چونكە بە دایكمم نەوتبوو ھاوڕێی كوڕم ھەیە)
دایكم : ئەھا خۆشەویستت ھەیە و لێم ئەشاریتەوە
من : نا نا داییكە باوەڕم پێبكە ئەو تەنھا ھاوڕێیەكە
دایكم : ھھھھھھە باشە ئەوە ئاساییە ویستم پێت بڵێم ئەمشەو ناتوانم لە ماڵەوە بم بۆیە تۆش كاتی خۆت وەرگرە
من : باشە دایكە كاتێكی خۆش بۆ تۆ
زۆرباشە ئێستا ھەموومان لەبەردەم ڕێستۆرانتەكەین بەڕاستی جێگایەكی زۆر خۆشە

Because of you COMPLETED ✅Where stories live. Discover now