•14•

297 51 69
                                    

•🖤🔗

•🖤🔗•

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

•🖤🔗•





...





"تـ-تۆ هەر بەڕاستی بـ-بەناوبانگیت"
بە دەنگێکی لەرزیوەوە وتم، ددانەکانم بە توندی بەیەک دەکەوتنەوە بەهۆی ئەو هەوایە ساردەی کە بەر جەستەم دەکەوت. هاتن بۆ سەربان بە تەواوی بیرۆکەیەکی زیرەکانە نەبوو.



لە تەنیشتمەوە جۆنگکوک سەری لەقاند بۆم کە ئەویش لە من باشتر نەبوو هەموو گیانی لە سەرمان دەلەرزی.
"بـ-بەڵێ، لە چاوی ئەوان من باشترین کوڕم.
نیوەی کچەکان دەیانەوێت خۆیان لێم نزیک بکەنەوە و هاوسەرگیریم لەگەڵ بکەن بەهۆی پارەکانمەوە"



"وابزانم ئەمشەو ئەوەندە نیگای بکوژانەی ئەو کچانەم وەرگرتووە کە بەسە بۆ سێ ژیانی داهاتووم"
بە دوو دڵیەوە پێکەنیم کاتێک وەڵامم دایەوە.



جۆنگکوک سەیرێکی لای دەرگاکەی کرد.
"دەزانیت، وـوابزانم چاکەتێکی خوریم بینی کە هەڵواسرابوو لە لای دەرگای خوارەوە، دەڕۆم و دەیهێنم"



سەری خۆم لەقاند، بینیم کە جۆنگکوک دیار نەما کاتێک بەسەر پەیژەکاندا ڕۆشتە خوارەوە.

هەرچەندە کەشەکەی زۆر سارد بوو، بەڵام دیمەنی شارەکە زۆر جوان بوو.

بەهۆی ئەوەی کە ئێمە لەسەر بەرزترین بینای ناو شارەکە بووین، ئێستا جیهان هەمووی لەبەردەمم بە زۆر باشی دیارە.

گڵۆپە جوانەکان تاریکی شەویان ڕووناک کردبووەوە لەناو ئەو شارە جەنجاڵەدا بەڵام هێشتا لە پێش چاوم هەموو شتێک زۆر بچووک دەردەکەوت.

"𝗟𝗮𝘀𝘁 𝗦𝗶𝗴𝗵𝘁" 𝗝.𝗝𝗞Where stories live. Discover now