•6•

267 46 187
                                    

•🖤•

•🖤•

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

•🖤•






...







کاتێک لەگەڵ کەیت گەیشتینە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەکانی قوتابخانە، هەر یەکەمان سەرکەوتینە نێو ئۆتۆمبێلەکانی خۆمان.

وەک هەمیشە کەیت بە خێرایی پێش من ڕۆشتە دەرەوە لە قوتابخانەکە تا بتوانێت بە هێواشی لە بەردەمم لێبخوڕێت و بە شێوەیەکی هەڕەمەکی برێک بگرێت و ئۆتۆمبێلەکەی بوەستێنێت لە پێشمەوە بۆ ئەوەی بێزارم بکات.

هەمیشە وەسوەسەم بۆ دروست دەبوو کە پێشبڕکێی لەگەڵ بکەم، هەردەم زۆر دەترسام کە بە هەڵە خۆمی پێدا بکێشم و توشی ڕووداوی نەخوازراو بین.

تەنانەت پێنج خولەکیش تێنەپەڕی بوو لەو کاتەوەی دەستمان کردبوو بە ڕۆیشتن بەسەر ڕێگاکەدا کە ئەو هەر زوو دەستی کرد بە کارە هەمیشەییەکەی.

بە بێزارییەوە بڕیارمدا ڕێگاکەم بگۆڕم وە ڕێگایەکی دوور و درێژ ببڕم بۆ ئەوەی بچمە پارکەکە لە شوێنی ئەوەی لە دوای ئەم کچە شێتەوە بڕۆم، بەڕاستی حەزم لە مامەڵەکردن نەبوو لەگەڵ یارییە خراپەکانی.

ئەوە شتێکی باش بوو کە ڕێگایەکی جێگرەوەم هەڵبژارد، چونکە کاتێک بەوێدا تێدەپەڕیم کەسێک لەوێ وەستا بوو لە لایەکی ڕێگاکە بە دەربڕینێکی بێزارەوە لەسەر سیماکانی کە ڕووخسارێکی قۆز و ئاشنای هەبوو.

پەنجە گەورەی لە هەوادا بوو وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کەسێک ئۆتۆمبێلەکەی بۆ بوەستێنێت، چاوە ڕەشەکانی بە بێزاریەوە سەرنجیان لەسەر ئۆتۆمبێلەکان بوو کاتێک بەلای ئەودا تێدەپەڕین، ئەو وەک ئەوە وابوو پێویستی بە یارمەتی کەسێک هەبێت.

قژە قاوەییەکەی تێک ئاڵا بوو، وەک ئەوە وابوو چەند جارێک دەستی بە نێو قژیدا هێنابێت.

بە زەردەخەنە و زانخوازیەوە ئۆتۆمبێلەکەم هێواش کردەوە کاتێک لێی نزیک دەبوومەوە، وە لە کۆتاییدا لە لای ئەو وەستام.

"𝗟𝗮𝘀𝘁 𝗦𝗶𝗴𝗵𝘁" 𝗝.𝗝𝗞Where stories live. Discover now