•1•

623 83 230
                                    

•🖤•

•🖤•

К сожалению, это изображение не соответствует нашим правилам. Чтобы продолжить публикацию, пожалуйста, удалите изображение или загрузите другое.

•🖤•

Just enjoy baby♥️!

...








"لیلیان، داوای لێبوردن دەکەم.
بەڵام تۆ بینایی چاوەکانت لەدەست دەدەیت لە کۆتایی ئەم ساڵدا"



دکتۆر ڤاسکێز بەردەوام بوو لە قسەکردن، بەڵام دەنگدانەوەی کۆتا وشەکانی ئەو گوێیەکانمی پڕ کرد، دوای ئەوە هەموو شتێک بێدەنگ دەردەکەوت لە لام.

بینایی چاوەکانت لەدەست دەدەیت لە کۆتایی ئەم ساڵدا..

ئەوە ناکرێت ڕووبدات، ئەو دەبێت گاڵتەم لەگەڵ بکات، بینایی چاوەکانم بە نزیکەیی نایابە.

ئەو چۆن دەتوانێت ئەوەم پێ بڵێت لە کاتێکدا دەتوانم زۆر بە باشی ئەو ببینم؟

قژە ڕەشەکەی کە بە شێوەیەک شەپۆڵدارە، وە لە ناوەڕاستەکەی کەمێک جیابوونەوە هەیە، چاوە تیژە قاوەییە کاڵەکانی، ئەو هێڵانەی کە لەسەر ڕوخساری درووست بوو بوون بەهۆی پێکەنین و تەمەنەوە.

من دەمتوانی هەموو وردەکاریەکان ببینم زۆر بە ڕوونی.

بیناییم باش بوو، من تەنانەت هەرگیز خاوەنی جوتێک چاویلکە نەبووم لە ژیانمدا.

تەنها ئەم ماوەیە کەمێک چاوەکانم دەلەرزین، بەڵام
ئایە ئەوە شتێکی ئاسایی نیە؟



"دانەیەکی باش بوو، دکتۆر"
لە کۆتاییدا وەڵامم دایەوە، ئەوم پچڕاند کاتێک لە نیوەی قسەکانی دابوو.
"بەهەرحاڵ، ئێستا بەڕاستی کاتێکی باش نیە بۆ ئەوەی گاڵتە بکەیت"



"𝗟𝗮𝘀𝘁 𝗦𝗶𝗴𝗵𝘁" 𝗝.𝗝𝗞Место, где живут истории. Откройте их для себя