~EPISODE 3~ ئاهەنگ

199 44 0
                                    


لایەنی سێری
لە شوێنی خۆم وەستام کاتێک بەڕێوبەر و سێ کوڕەکە هاتنە ژوورەوە بەڕێوبەر سێریکردم و برۆیەکی بەرزکردەوە

بەڕێوبەر:نوێنەر خێرە بۆ کوێ ئەم ڕوخسارە توڕەیە چیە؟

تیاچووم من تەواو بووم سوێند دەخۆم ئەمڕۆ من ئەمرم

سێری:هـ..هیچ شوێنێک بەڕێوبەر وە ڕوخساریشم زۆر باشە

ئەبێ ئۆسکار بەن بە من چوونکە زۆر باشم لە ڕۆڵ گێران لە ڕاستیا قوتابخانەکەی ئێمە قوتابخانەیەکی ئاسای نیە هەموو مناڵە دەوڵەمەندەکان دێن بۆ ئێرە یاسای سەیرو سەمەرەی هەیە نوێنەرەکانیشیان هەر وەک مامۆستا بەر پرسیاریەتیان هەیە تەنها بەڕێوبەر دەزانێت کە من لێرە هەتیووم و بەهۆی نمرەکانمەوە وەرگیراوم چوونکە خۆم ئەوەم نەویست کە هیچ کەسێک بەو بابەتە بزانێت

بەڕێوبەر:من هیوادارم وابێت وە ئێستا ئەتوانی دانیشی

سەرم جوڵاند و ڕۆشتمە شوێنەکەم دانیشتم و ئەویش چووە شوێنی مامۆستا لە کاتێکا سێ کوڕەکەی تر بە شوێنیەوە بوون لە تەنیشتی ڕاوەستان لای من چۆڵ بوو لیلی بە یەک جوڵە خۆی گەیاندە لام

لیلی:هیچ کەسێک بێلە من بۆی نیە لە تەنیشت بێستەکەم دانیشێ

سێری:بێگومان خاتوو لیلی

وتم و زەدەخەنەم کرد سەرنجم خستە سەر ئەو کوڕانە دانی پێدا دەنێم کە زۆر قۆز و جوانن دانەیەکیان قژی زەرد بوو چاوێکی قاوەی تۆخی هەبوو ئەویتریشیان قژێکی ڕەشی درێژی هەبوو چاوەێکی ڕەشی تۆخ ئەوەی کۆتایش بەهەمان شێوە قژی ڕەشبوو بەڵام چەند تاڵێکی لوول بوون خاوەن چاوێکی قاوەی کاڵ بوو کە زۆر جوان ڕەنگی چاوی دیار بوو وە ڕێک پۆشبوون هەر سێکیان ڕوخسارێکی ساردیان هەبوو

بەڕێوبەر:سڵاو قوتابیان وابزانم هەمووتان ئەزانن کە ئەمڕۆ مامۆستا هانجوو نەهاتەوە بۆیە لەسەر من بوو هاوپۆلە نوێیەکانتان پێ بناسێنم
سێری ئەوانی کرد و کوڕە قژ زەدەکە دەستی کرد بە قسە

جیمین:سڵاو من ناوم پاڕک جیمین،ە هیوادارم ببینە هاوپۆلێکی باش

بۆستە چی هاوپۆل ئەو نەیوت هاوڕێ واتە پەیوەستی بە هاوڕێ نابێت وە ناویشی جیمین،ە همم ناوەکەشی جوانە ئەویتر دەستی کرد بە قسەکردن

شەوی تاریک {P.JM} Onde histórias criam vida. Descubra agora