"نا نا نا تکایە ئەوە مەڵێ... باش دەبیت... "
تایهیۆنگ دەیزانی قسەکانی ناتوانن بێتە دی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وتی.

"دەیکەم... هەمیشە دەیکەم... ئەو فریشتەی منە. برا بچووکەکەم. ئیتر ناهێڵم کەس ئازاری بدات..."
تایهیۆنگ بە ئیرادەیەکەوە وتی.

"بەڵێ پێویستم بە هەموو شتەکانە. لە بچووکترینەوە تا گەورەترین وردەکاری دەربارەی.....من ھەموو ئەو پارچە کاغەزەم دەوێت کە ناوی ئەوی لێ نووسراوە. "
تایهیۆنگ هەوڵیدا بە دەنگێکی زۆر جددی ڕوونی بکاتەوە.

" کای سەردانی بوسان دەکات. هەموو ئەو وردەکاریانەی کە هەتە بیدە دەستەکانی، پێویستە بە خێرایی ئەم کارە بکەین. زۆر خێرا."
تایهیۆنگ دەمارگیر بوو

"ئێستا لەگەڵ جونگکوکە..."
تایهیۆنگ کەمێک بە دوودڵی وەڵامی پرسیارەکەی ئەوی دیکەی دایەوە.

"ئه-ئەو باش دەبێت.دەبێ ئێستا بڕۆم. تکایە ئاگادارى خۆتبە. بەم زووانە هەموو شتێک باش دەبێت. به‌لێنت پێ ده‌ده‌م."
تایهیۆنگ وتی و پاشان تەلەفۆنەکەی داخست.

"هەموو شتێک یەکلایی بوویەوە تای؟ وە چۆنە؟"
نامجون پرسی

"بەڵێ... بەڵام باش نییە... نازانم.. نازانم چەند ڕۆژ...."
تایهیۆنگ نەیتوانی قسەکانی تەواو بکات.

"تای...دەزانی پێویستە بەهێز بین. تکایە،.. من لێرەم، ئێمە لێرەین"
یۆنگی وتی و تایهیۆنگ ڕای کێشایە باوەشێکەوە،

"کاتی ڕۆشتنە، پێویستە بچمە سەر کارەکەم"
کای وتی

.

.

.

.

.

جیمین ئیتر نەیدەزانی چۆن هەستەکانی ناو خۆی لەخۆبگرێت. ئایە دەکرێت ڕۆژەکەی باشتر بێت؟ سەرەتا نمایشەکەی،، هاتنی جونگکوکی، سەرکەوتنەکەی، قسەکردن لەگەڵ خۆشەویستەکەی، هەموو ساتەکان و ئێستا.... ڕەنگە جیمین لەم ساتەدا ون بووبێت.

" ئازار؟گریان ؟شتێکی بەزەییدارە"
جونگکوک گاڵتەیەکی کرد و دوورکەوتەوە و پشتی لە جیمین کرد.

جیمین بە لێدانی دڵێکی خێرا هەنگاوی خاوی بەرەو جونگکوک دەنا. دەیزانی کە نابێت بترسێت، پێویستە هەموو ئەو بەربەستە کە جۆنگکووک  دروستی کردووە بشکێنێت.

"فرمێسک لاوازمان ناکات. تەنها ئەگەر بمانەوێت بەهێزترمان دەکات. کێشە نییە بگریت و ئازارەکانت دەرببریت. دەستپێکردنی ڕۆژ بە گەشاوەیی مانای ئەوە نییە شەوی پێشتر نەتوانین بگرین. "
جیمین بە دەنگێکی کەمێک لەرزۆکەوە وتی کاتێک سەیری پشتی جونگکوکی دەکرد.

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now