Chapter 9

374 88 49
                                    


"ئـــاشــقـــی شـــەیــتـــان بــوو ، ھــەر بــۆیــە دۆزەخـــی بــۆ جــوان بــوو"

~~~~~~~

"کامیانت دەوێت جەی کەی؟"
نامجون پرسیاری لە جۆنگکووک  کرد کاتێک چەند وێنەیەکی یەختە سرنجراکێشەکانی نیشان ئەدا

"گرانترینیان هەڵبژێرە و سبەی ئاهەنگەکە ڕێکبخە."

جۆنگکووک بە تۆنێکی بێ بایەخەوە وتی کە چۆن ملیۆنان دۆلار خەرج دەکات بۆ یەختێکی نوێ کە تەنانەت نەیبینیوە و بڕیارە لەوێ ئاهەنگێک ساز بکات و ڕەنگە دوای ئاهەنگەکە بە هیچ شێوەیەک ئەو یەختە بەکارنەهێنێت.... ..هەموو شتێک ئاسایی بوو بۆ ئەو. تەنانەت ناتوانێت حسابی بکات  کە خاوەنی چەند شتە.

"باشە.. هەموو شتێک یەکلایی دەکەمەوە"
نامجون وتی کاتێک کەمێک سەری لە سەری خۆی دانا پێش ئەوەی ژوورە تایبەتەکە بەجێبهێڵێت

جۆنگکووک لە ڕاستیدا سەرقاڵی بیرکردنەوە بوو لە شتێک یان......کەسێکی تایبەت. کوڕێک، کوڕێکی جوانی ناسک کە دەیشکاند... گووڵە رەشەکەی ... جیمین.

'دەتوانم بێمە ژوورەوە بەرێز جیۆن؟"
سانا یاریدەدەری تایبەتی جۆنگکووک  لە دەرگاکەی دا.

"بەڵێ."،
زۆری نەخایاند جۆنگکووک  وەڵامی دایەوە، چاوەکانی هێشتا بە لاپتۆپەکەیەوە لکاون کاتێک سەیری جوڵەکانی کوڕە جوانەکەی دەکرد دوای وەرگرتنی ئەو دیارییە بچووکەی کە جۆنگکووک  ناردبووی.

سانا جارێکی تر خۆی پشکنیەوە لەسەر ئاوێنە زەبەلاحەکەی سەر دیواری دەرەوەی ژوورەکە، جارێکی تر تەنوورە کورتەکەی ڕاست کردەوە پێش ئەوەی بچێتە ژوورەکەوە.

دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٣ ساڵ لە یانەی جۆنگکووک  کار دەکات،  سانا دەیزانی کە جۆنگکووک  چەندە بە ئاسانی دەتوانێت توڕەیی خۆی لەدەست بدات و بیکووژێت بەبێ ئەوەی تەنانەت دووجاریش بیری لێبکاتەوە. ئەو سەری سوڕماوە لە خۆی کە چۆن بەم ماوەیە لە ژیاندا ماوەتەوە بەبێ ئەوەی ببێتە تەرمی مردوو.

ئەگەر لێی بپرسیت ئەگەر ئەوەندە دەترسێت بۆ واز لە کارەکە ناهێنێت؟........وەڵامەکە ئەوەیە کە هیچ بژاردەیەک نییە. هەمووان بە هەڵبژاردنی خۆیان دەچنە ناو خاکی جۆنگکووکەوە بەڵام کەس ناتوانێت لەم خاکە بێنە دەرەوە تا جۆنگکووک  ڕێگەیان پێدەدات و کاتێک جۆنگکووک  ڕێگەیان پێدەدات برۆم ........واتە ئلە کۆتایی جیهان بەجێدەهێڵن. بەڵام سانا کارەکەی خۆشدەویست، مووچەیەکی باشی هەبوو، ئاخر لە کۆمپانیای جیۆن جۆنگکووک  کاردەکات. وە هۆکارێکی تر هەیە کە نەیویستووە کارەکە بەجێبهێڵێت.... ئەو جۆنگکووکی خۆشدەویست، دەیزانی بێهیوایە بەڵام هێشتا ئەو کەسە بێ دڵەی خۆشدەویست، سەرۆکەکەی. بینی چەند کەس بەهۆی خۆشەویستییان بۆ جۆنگکووک  لەناوچوون

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now