Chapter 53

337 83 55
                                    


"ھـەندێــجار چـەند کـارەکـتەرێــک لــە چـیرۆکـەکانـمان ھەن..کــە تەنـانەت نازانــیـن بۆچـــی لــەوێــن!"

~~~~~~

"دەرمانەکە زۆر بەرز بوو بۆ جەستە لاوازەکەی...."

تایهیۆنگ بەو قسانە بەستوو بوو.

"مەبەستت چیە....؟"،

تایهیۆنگ وتی ، فرمێسک لە چاوەکانیەوە دەدرەوشایەوە. ئەگەر شتێکی هەڵە لە دەمی پزیشکەکە دەربچێت، یەکسەر دڵی لە لێدان دەوەستێت.

یۆنگی قۆڵی تاهیۆنگی گرت و نامجون دەستی خستە سەر شانی تایهیۆنگ.

"ئەوە دەرمانێکی زۆر بوو... لە ڕاستیدا مەترسی لەسەر ژیانی هەبوو... ئەگەر.. ئەگەر هەمووتان تەنها چەند خولەکێکی تر دواکەوتبان .. نەمدەتوانی رزگاری بکەم .... "،

پزیشکەکە وتی و تایهیۆنگ جارێکی تر هەناسەی هەڵمژی کاتێک دەلەرزی.

"باشە؟ کەی چاوەکانی دەکاتەوە؟ ئایە کاتێک لە خەو هەڵدەستێت بە تەواوی باش دەبێت؟ "،
تایهیۆنگ بە نائومێدیەوە پرسی.

"لە ئێستادا.. بەڵێ.. و ڕەنگە چەند کاتژمێرێکی تری پێبچێت تا لە خەو هەڵسێت.. دژە ژەهر و شتی پێویستیم پێدا.. بەڵام-."
تایهیۆنگ نەیهێشت دکتۆرەکە تەواو بکات چونکە شتێکی ھاتەوە یاد.

"بەڵام خوێنی لوتی!؟ پێشتر خوێنی لێدەهات... بۆچی!؟"،
تایهیۆنگ بە نیگەرانییەوە پرسی.

"ئەوە بوو کە خەریک بوو بیڵێم.. پێشبینی دەکەم بەھۆی دەرمانەکە بێت، چونکە ڕێژەکە زۆر بوو.. بەڵام وەک لە حاڵەتی ئەودا.. پەستانی خوێنی نزمە و پشوویەکی دروست نادات یان گرنگی پێنادات..یان فشار دەتوانێت وای لێباکت...بەڵام. پێشتر سەرئێشەی هەبووە؟ "
دکتۆر پرسی.

"بەڵێ! پێشتر سەرئێشەی هەبوو! "،
نامجون بە نیگەرانییەوە وەڵامی دایەوە.

"ئۆه.. ئازاری سەری قورسیش دەبێتە هۆی خوێنبەربوونی لووت، ئێستا ناتوانم هیچ بڵێم تا پشکنین دەکەم، پێویستە هەندێک پشکنین ئەنجام بدەم بەڵام دەتوانم پێشنیار بکەم کە پێویستی بە پشوودان و چاودێرییەکی دروست هەیە. وە پێویستە لەم شتانە دووربکەوێتەوە کە نیگەرانی دەکەن فشاری دەروونی دەتوانێت کێشەی خراپ دروست بکات ...وە تکایە چیتر ئەم دەرمانەی پێ مەدەن رەنگە بۆ جاری داھاتوو ئەوەنە شەنسەشی نەبێت ..."
دکتۆرەکە بە دڵتەنگیەوە وتی .

"من نمونەی خوێنی لەگەڵ خۆم دەبەم پێویستی بە پشکنینی بەردەوام دەبێت"

"ئایە باش دەبێت؟"،
جین وتی

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now