" ئـــایـــە دەکـــرێ فــریـــشـــتــەیـــەک ئـــاشــقـــی شەیتان بــێــت؟"~~~~~
"هیونگ....تکایە پێش ئەوەی لەگەڵ جیمین بگەم لەوێ بە"
تایهیۆنگ بە دەنگێکی گرژەوە وتی ."بێگومان تای.. بەڵام باوەڕ ناکەم هەموو ئەم شتانە بەو خێراییە ڕوویانداوە.. دەبێت شتێک بکەین...."
"جین هیونگ.. من ناتوانم بیر لە هیچ شتێک بکەمەوە، ئایا دەکرێت هیچ شتێک بکرێت لەکاتێکدا جۆنگکووک ئەو کەسەیە کە بەرامبەرمان وەستاوە ؟"
" بەڵام جیمینەکەمان... ئەو... شایەنی ئەوە نییە بەم شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت...."
"دەزانم.. هەموو شتێک دەزانم..."
تای سەری لەقاند و هەستی بە بێزاری دەکرد لە خۆی کە ناتوانێت هیچ بکات."بیر لە شتێک دەکەینەوە...تەنها جیمین بە سەلامەتی ببە بۆ ئەوێ، من لەوێ دەبم و هەمیشە وەک سێبەرەکەی لەگەڵیدا دەبین...."
"بەڵێ هیونگ، ئەوە مەبەستەکەیە. وە منیش بە نامجون هیونگ دەڵێم.. لەوانەیە یارمەتیدەرمان بێت.."
تایهیۆنگ وتی."باشە.. ئەی یۆنگی گەڕاوەتەوە؟ "
"بەڵێ، دەبوو زوو بچێتە یەختەکە بۆ هەندێک کار کە جۆنگکووک پێی بەخشیبوو. "
تای ڕوونی کردەوە."باشە کەواتە، لەوێ دەتبینمەوە، بای."
"باشە خوات لەگەڵ. "
تای وتی و پەیوەندیەکەی داخستتایهیۆنگ دەیزانی شتێکی خراپ ڕوودەدات. وای لە جیمین کرد نانی نیوەڕۆ لەگەڵیدا بخوات و ناچاری کرد دوای ئەوە بخەوێت چونکە دەیزانی جیمین ماندووە.
تایهیۆنگ دوای ئەوەی نووسینی "بوکەڵەی بچووک"ی لەسەر سوکانی ئۆتۆمبێلەکە بینی، ترسی لێکەوت بەڵام کەمێک سەری سوڕما، چونکە جۆنگکووک هەوڵ نادات مۆدێلێکی تایبەت بۆ ئۆتۆمبێلێک دروست بکات بۆ ئەوەی بیدات بە کەسێک. وە لە هەمووی گرنگتر گووڵی ڕەش..... تایهیۆنگ دەیزانی کە ئەو خۆشەویستترینی جۆنگکووکە.کەچی گووڵی ڕەش و تێبینی بۆ جیمین ناردووە.. ئەو تێبینیانەی، خودی جۆنگکووک نووسیویەتی.. تایهیۆنگ دەستنووسی جۆنگکووک زۆر باش دەزانێت و 100% دڵنیا بووە لەو یاداشتانەی کە جۆنگکووک نووسیویەتی..... هەموو شتێک زۆر نوێیە.
وە ئێستا جیمین لە ژوورەکەی خۆی لە ماڵی تایهیۆنگ بە ئارامی خەوتبوو. وە تایهیۆنگ نەیدەتوانی بە ئارامی دابنیشێت، بە دەوری ئۆفیسەکەیدا دەسوڕایەوە و هەوڵی دەدا بیرۆکەیەک بدۆزێتەوە .
YOU ARE READING
﮼گـــوولیرهش||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️
Romance"کـــەواتـــــە مــن ھـــیـــچ نــــیـــــم بــۆ تـــۆ؟ کەســـێــک نــیــم لــە ژیـانـت.......؟". . "ھـــیچ کــات بـــەشــێــک نــەبــوویـت لـە ژیـانــم، جـگـە لـە بــووکەڵەیەک......" . ...