Chapter 5

416 91 30
                                    


چ ھــــەســتــێــکــە کـــە لــەلایــەن کــەســـە دڵــخـــوازەکــەتــەوە یـــاریـــت پـــێ بــکـــرێـــت؟

~~~~~~

Taehyung pov

هەناسەم وەستا بەو دیمەنەی کە لەبەردەممدا بوو. تەنھا بۆچی؟

جیمین لێرەیە، لەبەردەم جۆنگکووک .. زەردەخەنەی جونگکوک.. .. ئای خوایە گیان.. بۆچی؟ تەنها بۆچی؟

ئێستا 100% دڵنیام بۆچی ئەمڕۆ جۆنگکووک هاتە ئێرە. هەمووی پلانی ئەو بوو. نا نا نا...دەبێت شتێک بکەم! ئێستا!

"جیمین؟"

"بەڵێ تای..؟ "،

جیمین بە دەنگێکی نزم وەڵامی دایەوە، بە پێچەوانەی خودی ڕاستەقینەی خۆیەوە. دڵنیام لێرە شتێک ڕوویداوە.

"تۆ چی ئەکەی لێرە؟"

جیمین بە پرسیارەکەم تووشی شۆک بوو، منیش تووشی شۆک بووم بەڵام دەبێت ئەمە بکەم.

"من.. من..."
سەیری جۆنگکووکی کرد، پاشان سەیری کردم و سەیری خوارەوەی کرد.

دەزانم بە پرسیارەکە ئازارم داوە، بەڵام هەر......داوای لێبوردنی لێ دەکەم، تەنانەت لێی دەپاڕێمەوە داوای لێبوردنەکەم قبوڵ بکات بەڵام ئێستا ناچارم ئەمە بکەم.

"وێنەگرتنەکە دواخرا. دەتوانیت بگەڕێیتەوە ماڵەکەت."

"ئۆه..باشە، دەتوانی پێم بڵێیت سبەی لە چ کاتێکدا بێم؟".
جیمین بە ھێواشی وتی

"پێویست ناکات سبەی بێی..... کاتێک پێویستمان پێت بوو ئاگادارت دەکەینەوە"
دەنگم لە لێواری شکاندندایە. جیمین بە چاوی فرمێسکەوە سەیری من دەکات.

چاوم لێ دوور خستەوە و بەرەو جۆنگکووک ڕۆیشتم کە لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوو و قاچەکانی لەسەر یەک دانابوو. شەرابەکەی دەخواتەوە و پێدەچێت حەزی لە گفتوگۆکەمان نەبێت.

جیمین کەمێک سەری لە سەری خۆی دانا پێش ئەوەی ڕێگەی خۆی بەرەو دەرگاکە بگرێت کە سەری هێشتا دابەزیبوو.

بەڵام سەرنجم دا شتێک لەسەر زەوییەکەیە... شوکولاتە... تامی دڵخوازی من و یۆنگی... جیمین کڕیویەتی، نەفرەت. ئێستا لەبەردەم جۆنگکووک ناتوانم هیچ بکەم.

کاتێک جیمین دەستی لە دەسکی دەرگاکە دا بۆ ئەوەی بچێتە دەرەوە جۆنگکووک وتی

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now