♡How long is that?♡

33 10 2
                                    

دێژاڤوو (déjà vu) دەستەواژەیەکی فەڕەنسییە و بە مانای (پێشتر دیومە) دێت، بریتییە لە هەستێکی سەیر کە وات لێدەکات هەست بکەیت پێشتر ئەزموونی شتێکت کردووە و لەکاتێکدا کە دڵنیایت نەتکردووە، دەچیت بۆ شارێک و لەناکاو لە کاتی ڕۆیشتندا بۆ کەمێک هەست دەکەیت ...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

دێژاڤوو (déjà vu) دەستەواژەیەکی فەڕەنسییە و بە مانای (پێشتر دیومە) دێت، بریتییە لە هەستێکی سەیر کە وات لێدەکات هەست بکەیت پێشتر ئەزموونی شتێکت کردووە و لەکاتێکدا کە دڵنیایت نەتکردووە، دەچیت بۆ شارێک و لەناکاو لە کاتی ڕۆیشتندا بۆ کەمێک هەست دەکەیت پێشتر لە هەمان شەقام و بەژێر هەمان درەختدا ڕۆشتوویت، لە کاتێکدا یەکەمجارتە سەردانی ئەو شارە بکەیت، لەگەڵ هاوڕێکەت گفتوگۆ دەکەیت لە کافێیەک لەناکاو بۆ چرکەیەک هەست دەکەیت پێشتر ئەو گفتوگۆیەت بیستووە و ئەو کافێیەت بینیوە لە کاتێکدا کە دڵنیایت یەکەمجارتە لەگەڵ هاوڕێکەت لەو کافێیە پێکەوە دابنیشن و گفتوگۆ بکەن، ئەمە حاڵەتێکە و تووشی زۆربەی مرۆڤەکان دەبێت کە پێی دەوترێت دێژاڤوو، ئەم حاڵەتە لە زۆربەی کاتدا جێگەی نیگەرانی نییە.
تاکوو ئێستا بەڵگەیەکی تەواو سەلمێنراو نییە دەربارەی ئەوەی کە ئەم دیاردەیە تاکوو چەندێک باوە، بەڵام زۆربەی خەمڵاندنەکان پێشبینی ئەوە دەکەن کە نزیکی ٦٠٪ بۆ ٨٠٪ دانیشتووان ئەزموونی ئەم دیاردەیە دەکەن، لە کاتێکدا کە دیاردەی دێژاڤوو تا ڕادەیەک باوە بە تایبەت لەناو گەنجاندا، بەڵام تاکوو ئێستا شارەزایان هیچ هۆکارێکی دیاریکراویان پێناسە نەکردووە بۆ ئەم دیاردەیە، بەڵام چەند بیردۆزێک هەن کە چەند هۆکارێکی نادیاریان داناوە بۆ ئەم دیاردەیە.

جیهانی ڕاستی||🔄Where stories live. Discover now