♡The Prophet David♡

Start from the beginning
                                    

داود و جالوت

وەسف و ستایش و پەرستن

حوكمی داود

هاوسەرەكانی

سەرچاوەکان

پێغەمبەر داود

داود یان داوود كە بە عیبری پێی دەوترێت دایڤید، ناوەكەی بە واتای خۆشەویست دێت، دووەم پادشای شانشینی ئیسرائیلی یەكگرتووە لە (1011ـی پێش زایین بۆ 971 پێش زایینئەو یەكێكە لە پێغەمبەرەكانی خودا لە ئایینی ئیسلامدا، بەڵام لە ئایینی جولەكە تەنیا وەك پادشایەك باوەڕیان پێی هەیە كە دوای ئیشباعل، كوڕی چوارەمی شاول هاتووەتە سەر حوكم، بە پاكترین و مەزنترین پادشای ئیسرائیلییەكان دادەنرێت لە مێژوودا، هەروەها جەنگاوەرێكی مێژوویی و شاعیر بووە، و بە دانەری چەند شیعرێكی سەنا و وەسف دادەنرێت لە ئایینەكانی مەسیحی و جولەكە.

جولەكە باوەڕیان وایە مەسیحی جولەكە لە نەوەی داودە، كە كەسێكە جولەكەكان لە دەست ستەمی سەردەم ڕزگار دەكات، مەسیحییەكانیش باوەڕیان وایە مەسیح یاخود عیسای كوڕی مەریەم لە نەوەی داودە، ژیاننامەكەی كە لە تەورات نوسراوە هێشتا لەلای جولەكەكان و مەسیحییەكان جێگای باوەڕە.

لەدایكبوون1042 پێش زایینكۆچی دوایی972 پێش زایینپیرۆزە لە ئایینەكانیجولەكە و مەسیحی و ئیسلامنیشانەكانزەبور، زەمامیر

ژیانی داود لە ئیسلامدا

داود بە یەكێك لە پێغەمبەرەكانی خودا دادەنرێت كە كتێبی زەبووری بۆ ڕەوانە كراوە لەلایەن خوداوە، لە ئایینەكانی دیكەدا داود بە زیناكار ناسێنراوە لە كاتێكدا هیچ پێغەمبەرێك ئەو سیفەتەی هەرگیز نەبووە، لە كتێبی قورئاندا ناوی جالوتیش هاتووە كە داود دەیكوژێت وەك لە سورەتی البقرة : " فَهَزَمُوهُم بِإِذْنِ اللّهِ وَقَتَلَ دَاوُدُ جَالُوتَ وَآتَاهُ اللّهُ الْمُلْكَ وَالْحِكْمَةَ وَعَلَّمَهُ مِمَّا يَشَاء وَلَوْلاَ دَفْعُ اللّهِ النَّاسَ بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ لَّفَسَدَتِ الأَرْضُ وَلَـكِنَّ اللّهَ ذُو فَضْلٍ عَلَى الْعَالَمِينَ ".

جیهانی ڕاستی||🔄Where stories live. Discover now