𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~22~

37 14 6
                                    

♫︎ ᗪOᑎ'T ᖴOᖇᘜᗴT ᐯOTᗴ ᗩᑎᗪ ᑕOᗰᗰᗴᑎT ᗪᗩᖇᒪIᑎᘜ ♫︎

ᗴᑎᒍOY IT ᗪᗩᖇᒪIᑎᘜ シ︎


☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.

TAEHONG POV :

سەیری دەرەوەم ئەکرد لە پەنجەرەکەوە ڕۆژێکی خۆش نەبوو باراناوی بوو ئەمزانی کە دەرەوە ساردە بەڵام من بەڵێنم بە هوایۆنگدا بڕۆینە دەرەوە

" بۆچی ئێمە ڕۆشتنە دەرەوەمان دوانەخەین ؟ "
من بە نەرمی پرسیم

ئەو بە سەرلێشێواوی سەیری کردم وە بە کیوتیەوە خۆی توڕە نیشاندا

" تۆ بەڵێنتدا ئەمڕۆ ئەمبەیتە دەرەوە "
ئەو بە گرژیەوە وتی

" سێرکە ڕاستە من بەڵێنم پێدایت بەڵام کەشی دەرەوە باش نیە چی ئەگەر نەخۆش کەوتیت ئەوە خراپە ئێمە ئەتوانین دواتر بڕۆین "
من بە هێمنی دەستم کرد بە ڕونکردنەوەی

" چی ئەگەر دواتر بوونی نەبوو ؟ "
ئەو بە هێمنی پرسی کاتێک سەیری چاوەکانی کردم

من بۆ ساتێک لە شوێنی خۆم وەکو سەهۆڵ بەستم چی ئەگەر دواتر بوونی نەبوو ؟ چی ئەگەر نەمان توانی ؟ ژیان هەمیشە لەسەر ئەگەرەکان وەستاوە

" من ئەمەوێ ئێستا پێکەوە بڕۆینە دەرەوە نەک دواتر "
ئەو بەهێمنی وتی

ئەو ڕۆشتە دەرەوە وە لە دوای خۆی دەرگاکەی داخستت کە دەنگێکی بەرزی دروست کرد

من ناتوانم دڵی ئەو بشکێنم

هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی پێش ئەوەی بڕۆمە دەرەوە

" من ئەمزانی تۆ یەیت کەواتە سەرەتا چیبکەین ؟ "
ئەو بە پەرۆشیەوە وتی

" ئەرۆینە لای دکتۆر جەیمس تاوەکو دڵنیابێتەوە لە تەندروستیت پاشان ئەڕۆین "
من ئاگادارم کردەوە

" دەی تایهۆنگ ئەو کەمێک پێش ئێستا منی پشکنی ڕۆژە خۆشەکەم وێران مەکە "
هوایۆنگ بەنوزەوە وتی

من سەرم بە باشە جوڵاند ئەو بە دڵخۆشیەوە ڕایکرد بەجۆرێک دڵخۆش بوو وەک ئەوەی هەموو جیهان هی ئەو بێت

من ویستم بڕۆمە دەرەوە بەڵام کەسێک قۆڵی گرتم سەیری ئەوم کرد بە بێزاری چاوم سوڕاند

" ئەمەوێ بیبینمــ"
من قسەکەم پێ بڕی

" تۆ ئازارت دا ئایا ئەتوانیت سەیری بکەیت ؟ "
من بە ڕەقی وتم

ئەو خەمبار دیار بوو کاتێک وشەی خەمبار بەکارئەهێنم واتا چاوەکانی ئەدرەوشانەوە بۆ حاڵی کچەکەی هوایۆنگ بەڵام ئایا درەنگ نیە ؟

𝑇𝐻𝐸 𝐹𝐼𝑅𝑆𝑇 𝐷𝐴𝑌 𝑂𝐹 𝑆𝑃𝐼𝑁𝐺 ||  ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now