𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~10~

60 18 106
                                    

♫︎ ᗪOᑎ'T ᖴOᖇᘜᗴT ᐯOTᗴ ᗩᑎᗪ ᑕOᗰᗰᗴᑎT ᗪᗩᖇᒪIᑎᘜ ♫︎

ᗴᑎᒍOY IT ᗪᗩᖇᒪIᑎᘜ シ︎


☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.

NO ONE POV :

" فەرموو "
تایهۆنگ قاوەکەی بە هوایۆنگدا

" سپاس "
هوایۆنگ زەردەخەنەی بۆ کرد

" ئێرە دیمەنێکی زۆر جوانی هەیە "
تایهۆنگ بە زەردەخەنەوە وتی

ئەوان لەژێر درەختێکی گەورە و پیر دانیشتبوون و سەیری خۆر ئاوابوونیان ئەکرد لە سەر ئەو گردە بچووکەوە

" ئەمەوێ شتێکت پێ بڵێم "
هەردووکیان لە هەمان کاتدا وتیان

" سەرەتا تۆ بیڵێ "
تایهۆنگ بە شڵەژاوی زەردەخەنەی کرد

" تایهۆنگ پێم باشترە کە تۆ سەرەتا بیڵێیت "
هوایۆنگ بە ئارامی وتی

" ئاممم باشە ...... ئمم ... من ... "
تایهۆنگ بە شڵەژاوی وتی

هوایۆنگ دەستی خستە سەر دەستی تایهۆنگ و زەردەخەنەیەکی میهرەبانانەی کرد بۆی

" هوایۆنگ من تۆم بە دڵە "
تایهۆنگ بە خێرای وتی و چاوی داخست

" من ئەوە ئەزانم تای "
هوایۆنگ بە زەردەخەنەوە وتی

" ئەو کاتەی بۆ یەکەم جار هاتیتە قوتابخانەکەمان تۆ سەرنجت ڕاکێشام هەمیشە ئەمویست قسەت لەگەڵ بکەم بەڵام هیچ کات نەمئەتوانی "
تایهۆنگ بە خەمباریەوە وتی

" تۆ توڕە نیت ؟ "
تایهۆنگ بە شڵەژاوی پرسی

" نەخێر تای منیش تۆم بە دڵە "
هوایۆنگ زەردەخەنەی کرد

تایهۆنگ بە خێرای هەستایەوە و سەیری هوایۆنگی کرد

" کەواتە ئێستە ئێمە خۆشەویستین ؟ "
تایهۆنگ بە دڵخۆشیەوە پرسی

" پێم وابێت "
هوایۆنگ زەردەخەنەیەکی فراوانی کرد

" بە هەرحاڵ تۆ ویستت چی بڵێیت ؟ "
تایهۆنگ دانیشتەوە لە تەنیشتی و پرسی

" تایهۆنگ "
هوایۆنگ بە چرپەوە ناوی هێنا

" تکایە خەمبار مەبە بە بیستنی ئەمە باشە ؟ "
هوایۆنگ بە خەمباریەوە وتی

" چی بووە ؟ "
تایهۆنگ پرسی

" تەنها بەڵێنم پێ بدە بەجێم مەهێڵە "
هوایۆنگ بە ئارامی وتی پەنجە بچووکەکەی بردە پێشەوە

" بەڵێن بێت هەر شتێک ڕوو بدات من هەمیشە لەگەڵ ئەبم هوایۆنگ "
تایهۆنگ بە میهرەبانیەوە وتی

" من شێرپەنجەی سیەکانم هەیە "
هوایۆنگ بە خەمباریەوە وتی

" چی ؟ "
تایهۆنگ بە سەرلێشێواوی پرسی

" تۆ گاڵتە ئەکەی ؟ "
تایهۆنگ پێکەنی بەڵام پێکەنینی نەما کاتێک ڕوخساری هوایۆنگی بینی کە بە خەمباریەوە لێی ئەڕوانێ

" چۆن ئەمە ڕووی داوە هوایۆنگ ؟ "
تایهۆنگ خەمباریەوە پرسی

ئەو هێشتا شۆک بوو ئەوە شتێکی لە ناکاو بوو وشەیەکی ڕوخێنەر بوو هەستی بە ئازار ئەکرد

" کاتێک لە تەمەنی هەرزەکاری بووم کێشەی زۆرم هەبوو باوکم و دایکم هەمیشە شەڕیان بوو و ئەبوو کار بکەم بۆ دابینکردنی کەلوپەلەکانی قوتابخانە "
هوایۆنگ وتی

" پاش ئەوە هاوڕێیەکم پێی وتم جگەرە بکێشم بۆ لەبیر کردنی ئازارەکانم من وتم ئەوە ناکەم ئەو وتی تەنها جارێک تاقی بکەمەوە پەشیمان نابمەوە "
هوایۆنگ بە هێمنی وتی

" پاشان من ڕازی بووم جارێک دووجار سێجار چیتر وام لێهات نەتوانم تەرکی بدەم ئەوە بۆ ماوەی چەند ساڵێک بەردەوام بوو کە من هەر ڕۆژەو و زیاتر لە دوو پاکەت جگەرم تەواو ئەکرد "
هوایۆنگ بە هێمنی وتی

" دوای ماوەیەک لەبەر زیرەکیم هاتمە ئەم قوتابخانەیە من ئێستا تێگەشتم خراپترین بڕیاری ژیانم هاوڕێیەتی کردنی ئەو کەسانە بوو هەرچەنە درەنگ بوو بۆ پەشیمانی بەڵام هەوڵمدا جگەرە کێشان کەمبکەمەوە "
هوایۆنگ بەهێمنی وتی

" لە کۆتایدا توانیم بە تەواوەتی جگەرە کێشان تەرک بکەم بەڵام پێم وابێت درەنگە "
هوایۆنگ لە کۆتای ڕستەکەدا زەردەخەنەی کرد

زەردەخەنەکەی هوایۆنگ تایهۆنگی تێکشکاند وای کرد کە لەناخەوە مردبێت هەرگیز لە ژیانی هەستی بەو ئازارە نەکردبوو

" هوایۆنگ هەرگیز درەنگ نیە ئێمە ئەتوانین چارەسەر وەربگرین و تۆ چاک ئەبیتەوە دڵنیابە "
تایهۆنگ بە زەردەخەنەوە وتی کاتێک چاوەکانی ئەدرەوشانەوە

" نەخێر تایهۆنگ من ساڵێک ئەبێت نەخۆشم چیتر هیچ هیوایەک نیە "
هوایۆنگ گازی لە لێوی خوارەوەی گرت کاتێک فرمێسکەکانی لەدوای یەک دەستیان کرد بە هاتنە خوارەوە

☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.

خــــۆشـــەویـــســـتـــیے ڕاســـتـــەقـــیـــنـــە ئـــاســـان نـــیـــە

وە خـــۆشـــەویــســــتــــیے ئــــاســـان
ڕاســــتـــەقـــیـــنـــە نـــیـــە 


522 words

𝑇𝐻𝐸 𝐹𝐼𝑅𝑆𝑇 𝐷𝐴𝑌 𝑂𝐹 𝑆𝑃𝐼𝑁𝐺 ||  ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now