𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~17~

36 17 0
                                    

♫︎ ᗪOᑎ'T ᖴOᖇᘜᗴT ᐯOTᗴ ᗩᑎᗪ ᑕOᗰᗰᗴᑎT ᗪᗩᖇᒪIᑎᘜ ♫︎

ᗴᑎᒍOY IT ᗪᗩᖇᒪIᑎᘜ シ︎

☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.

NO ONE POV :

ڕۆژەکان لە دوای یەک تەواو ئەبوون وە ژیانی هوایۆنگیش نزیکتر ئەبووەوە لە کۆتایی

هەر چرکەیەک بۆ ئەو وەک مردنێک وابوو ئەو چیتر وەک جاران نەمابوو بەڕوونی ئەتتوانی بزانیت ئەو توشبووی نەخۆشی شێرەنجەیە

ئێستا ئەو تەنها ئازار ئەچێژێت وە ئەوە تەنها شتە جەستەیەکی لاواز و ماندوو کە ئێسکەکانی جەستەی زۆر بەڕونی ئەبینرێن بە ڕادەیەک ئەتوانی بیانژمێریت

کۆکە و هەڵهێنانەوەی خوێن هەموو ڕۆژێک کاری ئەوە کاتێک دەست ئەکات بە کۆکین بە چەندین سەعات بەردەوام ئەبێت

ئەمە ژیانە ئیتر تەنانەت ڕێگا نادات بە ئاسودەیش بمرین

" ئەگەر تەنها هەستت بە هەناسە تەنگی کرد پێم بڵێ تاوەکو ئۆکسجینەکەت بۆ دابنێم باشە ؟ "
تایهۆنگ بە میهرەبانیەوە وتی کاتێک پەتانیەکەی بە جوانی ئاڵاند لە ئەو

" سپاس منت هێنا بۆ ئێرە لە نێو سروشت زیاتر هەست بە ئاسودەی ئەکەم "
هوایۆنگ بە زەردەخەنەیەکی فراوانەوە وتی

" ئەوە ئەستەم بوو دکتۆرەکە ڕێگەی پێ نەدەدام بەڵام من زۆر بۆڵاند بۆیە ڕازی بوو "
تایهۆنگ پێکەنی کاتێک بیری کەوتەوە

هوایۆنگ بە زەردەخەنەوە سەیری کرد وە بە چاوەکانی هەموو ڕوخساری ئەپشکنی

" شتێک بە ڕوخسارمەوەیە ؟ "
تایهۆنگ پرسی

" نەخێر تەنها کاتێک سەیرت ئەکەم زیاتر و زیاتر خۆشم ئەوێیت بیرکردنەوە لەوەی من چیتر تۆ بەجێ ئەهێڵم بۆ هەمیشە ئازارم ئەدات "
هوایۆنگ بە هێمنی وتی

ئەم قسەیە وای لە تایهۆنگ کرد بەتەواوەتی وێران بێت هەرچەنە هوایۆنگ توشبووی نەخۆشی شێرپەنجە بوو بەڵام تایهۆنگ زۆر خراپتر بوو ئەو زۆر وێران بوو

هێشتا زەردەخەنە جوانەکەی تایهۆنگ ئەدرەوشایەوە ئەو نایەوێت بچووکترین ڕوخساری خەمبار نیشان بدات لە بەردەمی هوایۆنگ

" بیرەکەمەوە ئێمە تاوەکو چەندی تر پێکەوە ئەبین ؟ "
هوایۆنگ پێکەنی

" بۆ هەمیشە "
لەناکاو تایهۆنگ وەڵامی دایەوە

هوایۆنگ بە تێنەگەشتنەوە سەیری کرد

" گرنگ نیە هەر شتێک ڕوو بدات وە گرنگی نیە چەندە لە یەک دوور بین تۆ هەمیشە لەگەڵ من ئەمێنیتەوە وە من هەمیشە لەگەڵ تۆ ئەمێنمەوە لەوانەیە بە جەستە لەگەڵ یەکتر نەبین بەڵام هەمیشە بە ڕۆح پێکەوەین هوایۆنگ دڵنیابە "
تایهۆنگ بە میهرەبانیەوە وتی

چاوەکانی هوایۆنگ فرمێسکی لێکەوتن کاتێک گوێی لە قسەکانی بوو ئەو ئەیزانی بۆ هەمیشە پێکەوە نامێننەوە بەڵام چاوەڕێی ئەو وەڵامەش نەبوو

" تایهۆنگ من ماندوو بووم "
هوایۆنگ بە هێمنی وتی کاتێک سەری لەسەر شانی تایهۆنگ دانا

" بەرگە بگرە گوڵە بچووکەکەم بەرگە بگرە "
تایهۆنگ بە نەرمی وتی

" تای بۆچی نیشانەیەک لەسەر ئەم دارە جێنەهێڵین ؟ "
هوایۆنگ لەناکاو پرسی

ئەوان هەمیشە ئەڕۆشنە هەمان پارک وە هەمان شوێن

" بەڵێ ئەوە زۆر باش ئەبێت ئەمە بگرە تۆ شتێک دروست بکە "
تایهۆنگ وتی

" نەخێر کامێراکە بە من بدە "
هوایۆنگ ناڕەزایی دەربڕی

تایهۆنگ دەستی کرد بە هەڵکۆڵینی دارەکە وە چەند شتێکی نوسی

" سێری ئەوێ بکەن ئای خوایە تای ئەوە زۆر جوانە"
هوایۆنگ بە دڵخۆشیەوە وتی

تایهۆنگ باوەشی بۆ ئەو کردەوە وە ئەو جەستە لاواز و بێ هێزەکەی لە نێو جەستە بەهێز و پڕ ماسولکەکەی تایهۆنگه نقووم کرد

" کیم هوایۆنگ خۆشم ئەوێیت بۆ هەمیشە "
تایهۆنگ بە زەردەخەنەیەکی فراوانەوە چرپاندی

☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.☘︎.


هــــەر وەســـــتـــانــــێــــڪــ ڪـــۆتــــایے نــــیــە ســـــەیـــریے بــــاران بـــــڪــە وەســــتــانـــیے بــــاران جــــوانـــتــــریـــن دەســــت پـــــێـــڪـــە


472 words

𝑇𝐻𝐸 𝐹𝐼𝑅𝑆𝑇 𝐷𝐴𝑌 𝑂𝐹 𝑆𝑃𝐼𝑁𝐺 ||  ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎जहाँ कहानियाँ रहती हैं। अभी खोजें