چۆن جا:بوەستە...من دەبێ چیبکەم؟

تای یۆنگ:ئاهـ تۆ تەنیا پێویستە دڵنیابیەوە کە ئەو پەیوەست دەبێ بە ئینتەرنێتەوە هەتا ئەو کاتەی دەکرێت...من دەچمە ژوورەوە لە رێگای بەرنامەی کلاود بەڵام ئەوە لەسەر قەبارەکە بەندە چونکە لەوانەیە کاتی بوێت تاکوو هەموو داتاکان بێنین ...

شی یۆنگ:ئەگەر بەبەخت بین دەتوانین بەڵگە بهێنین بۆ هەموو تاوانەکانی و وە بیگرین...(تایکووک سەریان لەقاند)

چۆن جا :بەڵام چی ئەگەر...ئەو خوێڕیە زانی ؟..پلانی پاڵپشتی چییە؟

شی یۆنگ:ئێمە هەردووک ڕێگاکە لە یەک کاتدا بەکار دێنین بۆ ئەوەی خۆمان لادەین لە پێویست بوون بە پلانی پاڵپشتی...

چۆن جا:ئای ،هیۆنگ ...ئەوە چییە بەڕاستی؟(بە کەمێک هاوارەوە گووتی)..گرینگ نییە چی دەبێت ئێمە دەبێ ئەو هاردە نەفرەتیە لەناوبەرین بەیانی...ئەگەر ئەوە لەسەر من بێت تەنها مۆبایلەکەم دەبرد..ئاسان دەبێ ،گرژیەک بوونی نابێ...ئەوە چییە ئەو هەموو تەکنیک و دیتێڵانە...

نام گیو:لەوانەیە من بتوانم مۆبایلەکەی ببەم...

شی یۆبگ.نام گیو...(وەک ئەوە گووتی کە ئەوە روونادات چوونکە زۆر مەترسی دارە)

تای یۆنگ:دەتوانم بپرسم چی لەناو ئەو هاردە دایە؟

چۆن جا:ئای خوایە...(بە بێزاری پشتی بە قەنەفەکە دادا ئەو زۆر نیگەرانە)

شی یۆنگ:ئێوە پێویست ناکا هیچ بزانن دەربارەی ئەوە...باشە؟(بە هێمنی گووتی)

تای یۆنگ:بەڵێ...(گازێکی لە لێوی گرت)

شی یۆنگ:چۆن جای با کەمێ هەوا وەرگرین وەرە...(چۆن جای دەمووچاوی خۆی گرتبوو و هەستا و دوای کەوت)

شی یۆنگ:چۆن جای تۆ دەبێت دڵەڕاوکێت هەبێ،دەزانم ئەوە حاڵەتێکی قورس و ئاڵۆزە..وە بێگوومان زۆر رێگری هەیە...

چۆن جا:هیۆنگ...ئەگەر...ئەگەر ئەو هارد درایڤە لەناونەبەین و نەسرینەوە من قەت لە ژێر دەستی جانگ هیوک ڕزگارم نابێت.من لە ناو دەچم..(بە بێچارەی گووتی)

شی یۆنگ:لەبەر ئەوەیە بە قورسی هەوڵ دەدەم..تکایە کەمێک زیاتر متمانەت پێم بێت...(چۆن جای هەناسەیەکی قووڵی دایەوە و گووتی...)

چۆن جا:باشە...(سەری دانەواند)

-

(نام گیو خەریکی دانانی کامێراکان بوو لەو ژوورەکەی کە لەگەڵ جانگ هیوک کۆ دەبنەوە ،تای یۆنگیش خەریکی دانانی جامەرەکە بوو ئاماژەی بە جۆنگکووکدا سەیری مۆبایلەکەی بکات کاتێک جامەرەکەی کار پێ کرد وە کووکیش سەیری کرد و شەبەکە نەما و لەگەڵ نەمانی شەبەکەکە ئینتەرنێتەکەش نەما)

جۆنگکووک:ئەوە نەما...(تای یۆنگ بە بزەوە سەری لەقاند)

چۆن جا:ئایا ئەوە سەردەگرێ؟(لەو ژوورە بچووکە راوەستابوو لەگەڵ شی یۆنگ و سەیری کامێراکەیان دەکرد کە نام گیو داینابوو)

The fight of creditors_taekookWhere stories live. Discover now