Part-20-

383 53 59
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

ئەفسەر:فەمروو بەڕێز شی یۆنگ لێرەوە...(رێگاکەی بۆ کردەوە بۆ ژووری کامێراکان کە ژوورێکی گەورەیە هەموو کامێرانی کۆریا دەتوانی لێرە بیبینی)

شی یۆنگ:سوپاس...

-

جین:ئەوان جەستەکان بۆ ماوەی چەند رۆژێک دەسووتێنن تاکوو ئێسکەکانیان نەرم دەبێت ،دواتر فرێی دەدەنە دەریا...بۆ ئەم کارەش ١٥ ملیۆن دۆلاری دەوێت هەموو کاتێک...(لە ناو ئۆتۆمبێل بوون جهۆپ لە تەنیشتی بوو و دووانە جیمین و جۆنگکووک لە دواوە بوون)

جهۆپ:تەنانەت ئێسکەکانیشیان نادۆزرێتەوە..مرۆڤ دەکەن بە قیمە ئەم گەمژەی نەفرەتیانە.....وە کێ ئەمەی پێگووتی؟(لە جینی پرسی)

جین:لە سوو یۆنگ سەردانم کرد لە بەندین خانە...

جهۆپ:ئەم نەفرەتیە چۆن ئەمانە دەزانێت لە کەتێکدا زیندانی کراوە؟

جین:زیندان باشترین سەرچاوەیە بۆ زانیاری لەم شێوەیە...(جۆنگکووک و جیمین سەیری یەکیان کرد)

جهۆپ:یا هاوڕێیان ئێوە باشن؟(رووی سووڕاند بۆ جۆنگکووک و جین)

جۆنگکووک:بەڵێ باشین هیۆنگ..

جیمین.بەڵێ باشین هیۆنگ..(بە یەک دەنگ گووتیان)

جهۆپ:بینینی ئەم هەموو شتە بێگوومان بۆتان ئاسان نییە...

جۆنگکووک:ئێ بەهەرحاڵ هیۆنگ چی روودەدا ئەگەر یانەکە بکەنەوە؟؟(مەبەستی هۆتێلە ٤٠ قاتەکە بوو)

جین:مەبەستت چییە چی روودەدا،جانگ هیوک وەک ئاو پارە قازانج دەکات...

جهۆپ:جۆنگکووک،قوومارچیەکان و ئاڵوودەی ماددەکان قەرزێکی زۆر وەردەگرن،جانگ هیوکیش یانەکەی بە قەرزپێدانەوە بەستۆتەوە،چەند خەڵکی زیاتر بچن بۆ یانەکە ئەوەندەش قەرزی زیاتر دەدرێت..

جین:بەمەش رۆژ بە رۆژ پارەی زۆرتر کۆدەکەنەوە...(جیمین و کووک سەریان لەقاند لە تێگەشتن)

جیمین:بەڵام پێموابوو تەنها بیانیەکان دەچن بۆ یانەکان..(لەو کاتەی ئەواندا وایە)

جین:پێتوایە جانگ هیوک گرینگی بەوە دەدا؟
،رێگە بەو کەسانە دەدا کە پارەیەکی زۆرتر خەرج دەکەن بە دەرگای دواوە بچنە ژوورەوە....ئەوان هیچ پارەیەک بە شێوازی یاسایی بەدەست ناهێنن...

جهۆپ:کاتێک پارەیەکی زۆر کۆدەکاتەوە ،جانگ هیوک باڵەخانەیەک بە قەرز دەکڕێت...پاشا ئەو باڵەخانەیەش لە ڕەهند دادەنێت و بە قەرز باڵەخانەیەکی گەورەتر دەکڕێت..ئەو خوێڕیە بەڕاستی لێزانە..(جەختی لەسەر وشەی لێزان کردەوە)

The fight of creditors_taekookWhere stories live. Discover now