(-جین کە چەقۆکەی سەرەتا شەڕی پێدەکرد لە ژێر لێوەکانی دانابوو بە دەستی راستی گرتی و شمشێرەکەی فرێدا و ویستی بە ئەو هێرش بکات بەڵام جانگ هیوک بەخێرای بەرگری کرد هەردووکیان زۆر بە قوورسی هەناسەیان دەدا و ماندوو ببوون بەڵام ئەوە وایان نەدەکرد بوەستێ ،جانگ هیوک بە خێرای جینی بۆ لایەک فرێدا و چووە بەرامبەری جین ویستی بەخێرای هەستێتەوە بەڵام جانگ هیوک ئاوە گەرمە کووڵاوەکەی بۆ ئاراستەی ئەو فرێدا جین هاوارێکی بە ئازاری لێدەرچوو-)

(-بەڵام خۆی هێمن کردەوە هەناسەی قوورسترە و قوورستر دەبوو ئەو کاتەی هەستابۆوە جانگ هیوک شمشێرەکەی بەدەستیەوە بوو بێ کات لەدەستدان لە زگی جینی ڕاکرد کە لە دواوەشی هاتە دەرەوە جین چاوەکانی ئاوی لێدەهات فرمێسکی تووڕەی و ئازار،جانگ هیوکیش بە بزەوە سەیری دەکرد ،جین هەوڵی دەدا شمشێرەکە دەربهێنێ بەڵام بە تەواوی بێهێز ببوو لە کۆتایدا کەوتە ئەرزەکە و بەبێ ئەوەی چاوی دابخات گیانی لەدەستدا.)

-

(جوون مان بە کۆمەڵە پیاوەکانی لەسەر رێگای سەرەکین بەڕێ کەووتوون بۆ ماڵی یۆنگی دوای ماوەیەک گەیشتن ئۆتۆمێلەکانیان لە پێش ماڵی یۆنگیدا راگرت یەک لە دوای یەک،یەکێک لە پیاوەکان هاتە دەرەوە لە ئۆتۆمبێلەکە سەیری چوار دەوری خانوەکەی کرد بە دیوارێکی پان و درێژ دەورە دراوە لەگەڵ دەرگایەکی گەورە و ئاسن،کەمێک گەڕایەوە دوواوە دواتر بەرەو ئۆتۆمبێلەکە رۆی بە راکردن و چووە سەرەوە لە ئەنجامی بازدان بەسەر ئۆتۆمبێلەکە چووە ئەودیوی خانووەکە-)

(-بەخێرای خۆت دانەواند و بە هێواش هێواش بەرەو دەرگاکەیە رۆی و کردیەوە لیۆن و جوون مان و نزیکەی ٤٠ پیاو هاتنە ژوورەوە،چوونە لای خانووە قاوەیە گەورەکە ،جیمین خەریکی نانخواردن بوو سەیری پەنجەرەی دەرەوەی کرد هەندێک سەری پیاوی بینی شۆک بوو بەخێرای ڕایکرد بۆ ژوورەکەی یۆنگی)

جیمین:یۆنگی پیاوەکانی جانگ هیوک لێرەن....(بە شڵەژاویەوە گووتی)

یۆنگی:باسی چی دەکەیت؟(مۆبایلەکەی بە خێرای دەرهێنا و سەیری کامێراکانی دەرەوەی ماڵەکەی کرد ئەوە راستە چواردەوریان گیرابوو هەناسەیەکی قووڵی دا و گووتی...)

یۆنگی:با برۆین بۆ ژێر زەمینەکە چەکی لێیە لە خوارەوە...

جیمین:باشە...(بە خێرای لە دوای یەک بە هێمنی دەرگاکەیان کردەوە چوونە خوارەوە لە کاتی رۆیشتن بۆ ژێر زەمینەکە پەنجەرەکانیان شکاند)..هیۆنگ تۆ برۆ چەکەکە بێنە من لە دواوە دەمینێمەوە و رێگریان لێدەکەم...

یۆنگی:جیمین...

جیمین:خێراکە...

یۆنگی:باشە...( بەخێرای ڕایکردە خوارەوە)

جیمین:ئای بە نەفرەت بن...(لە دوو سێ دانەیانی دا ئەوان نەفرەتیانە زۆرربوون،چووە لای چێشتخانەکە و بە کوورسی دانیشتنەکە کە تەختە بوو لە دوویانی شکاند،لە هۆڵەکەش پەنجەرە گەورەکەیانیان شکاند،لەلایەکی تر یۆنگیش خەریکی کردنەوەی قاسە گەورەکەی بوو کە هەموو پارە و شتەکانی تێدابوو وە ئەو چەکەشی چەندین ساڵە هەیبووە بەڵام بەهۆی کۆتا جار کە لە ئۆفیسەکەی لەلایەن لیۆنە بەردرابۆوە نەیتوانیەوە چەک و شت لە دەست بگرێت بەهۆی دەست لەرزینەکەیەوە بۆی پەیدا بووە-)

The fight of creditors_taekookWhere stories live. Discover now