"چی ڕوویداوە دایکە؟ بۆچی بەم بەیانیە بەخەبەرن و کۆشکەکە خاوێن دەکەیەوە وەک بڵێی لەمێژە دەستی لێنەدراوە"

نایۆن خەندەیەکی شیرینی بۆ کرد ئاوەکەی دایە دەستی کوڕەکەی، نامجون لێی وەرگرت و بە هێواشی سووپاسی کرد لەکاتێکدا چاوەڕێی وەڵامی دایکی بوو

"بێگومان ئەوەی ڕۆژانە دەکرێ خاوێنکردنەوەیەکی تەواوی نیە ئەمڕۆ دەمەوێ تەواوی ماڵەکە خاوێن کرێتەوە نەک تەنها ئەو ژوورانەی بەکاریان دێنین یان ئەو کەلوپەلانەی کاریان پێدەکەین دەمەوێ هەموو شتێک بێ..هەموو!"

ئاوەکەی لەدەستی سەند و خستیە سەر سینیەکە کە بە خزمەتکارەکە بوو بە خاولیە نەرم و خاوێنەکە کەمێ ڕوخساری نامجونی سڕی

"تۆ زۆر گرینگی بەخۆت دەدەی ئەوە دڵخۆشم دەکات کە بەتەندروستی دەمێنیتەوە، نەک وەک برا قسەزلەکەت کە زلەیەکی لێدەی بە پشتا دەکەوێ"

نامجون پێکەنی و چاڵی ڕوومەتی دەرکەوت

لەلایەکی تر، هەرەو کوڕە قسە زلەی باسیان دەکرد ئێستا، بە چاوی داخراوەوە و بیجامەیەکی کورتەوە، تیشێرتێکی سپی گەورە قژە پڕ و قاوەییەکەی هاتبوویە ناوچاوی و بەتەواوی چاوە مەستەکانی داپۆشیبوو لەسەر جێگاکەی دانیشتبوو کەمێک پێش ئێستا بەدەنگی بەرز خەبەری بوویەوە ئەو دەنگەی کۆمەڵێ خەڵک بە بەردەوامی دەیان وت 'بەڵێ' یان 'باشە خانمەکەم'

نەیدەزانی چی ڕوودەدات بەم بەیانیە بۆچی دەنگێکی زۆر دێت و ئەویان لە خەوە خۆشەکەی بەخەبەر هێناوە ئەو دوێنێ شەو درەنگ گەڕایەوە لەلای جیمین بۆیە هێشتا تێر خەو نەبووە

- بەنەفرەت بن! خەریکی چین بەم بەیانیە

تایهیۆنگ بەزۆر خۆی لەسەر جێگاکەی هەستاند دەیویست بڕوات و هاوار بەسەر ئەو خزمەتکارانەدا بکات کە بەم بەیانیە خەریکی کارن و ڕێگەنادەن بخەوێ گەر لە ماڵەکەی خۆی بوایەوە لە نیوزیلاند کەس نەیدەوێرا هەناسەش بدات بەدەنگی بەرز تا ئەو خەوتبێ

بە قاچه تەزیوە شلەکانی کە بەهۆی زۆر پاڵکەوتنەوە کەمێ بێهێز بوون ڕۆشت بەرەو دەرگاکە هێشتا چاوی داخرابوو نەیدەویست بیکاتەوەو خەوەکەی وەک کۆترێک کە ئازادی بکەی باڵ بگرێ و بفڕێت

هەرکە بەتوندی دەرگاکەی کردەوە سەرنجی دایک و کوڕەکەی بۆخۆی ڕاکێشا تای کەمێ وەستا هێشتا سەیری بەردەمی خۆی دەکرد پاشان چاوێکی بەهێواشی کردەوە و سەیرێکی دەوروبەری کرد کە چاوی کەوتە سەر دایک و براکەی کەمێ شۆکک بوو برۆی گرژ کرد

"چی ڕوویداوە! بۆچی بەم بەیانیە دەنگە دەنگ دەکەن"

بە دەنگە قەپات و گڕەکەیەوە بە بەری خۆیەوە بۆڵەی بوو، هەرچەند دەنگی کز بوو بەڵام دوانەکە تێگەشتن بەباشی

-(••÷[first love]÷••)-TAENNIEWhere stories live. Discover now