لیۆن:نابینی؟،پارەکەت دەبەین....(بە ئاسایی گووتی)

یۆنگی:لەگەڵ کێ ئەم کارە دەکەیت؟؟.(لیۆن وەلامی نەدایەوە لە جیاتی ئەوە هێرشی بۆ یۆنگی برد و مستەکۆڵەی لێدەدا بەڵام یۆنگی خۆی لە هەموویان لادەدا ئەو خۆی لیۆن و دەستەکەی فێری هەموو شت کرد،چۆن بژین..چۆن شەڕ بکەن..چۆن قەدری شتەکانیان بزانن..چۆن میهرەبان بن بۆ کارەکانیان..چۆن بتوانن لەو کارە سەرکەوتوو بن..هەموویانی لە ئاستێکی نزم برد بۆ ئاستێکی بەرز بەڵام وادیارە هەندێکیان گرینگترین شت فێرنەبوون ئەویش دڵسۆزی بووە بۆ سەرۆک و کارەکەیان ،ئێستاش لیۆن کە یۆنگی لە مردن رزگاری کرد وا خۆی هەوڵی لێدانی یۆنگی دەدات)

یۆنگی:ئەم کارە بۆ کێ دەکەیت؟؟؟؟(ئەو دەزانێت کە لیۆن بە تەنیا ناتوانێ هیچ کارێکی لەم شێوەیە بکات ،هەرچۆنێک بێت لیۆن وەک ڵاڵێک  بەردەوام بوو لە هێرش بردن بۆ یۆنگی بەڵام تاکوو ئێستا نەیتوانیوە یەک مستەکۆڵەشی لێبدات،یۆنگی بە بەسی زانی و دەستی کرد بە شەڕ کردن لەگەڵی هەر دوای دوو سێ مستەکۆڵ یۆنگی لیۆنی بە ئەرزەکەدا دا،لیۆن خوێن لە دەم و لووتی دەهات یۆنگی سەرقاڵی لێدانی لیۆن بوو کاتێک لە دواوە کەسێک دەرگاکەی کردەوە بە هێواشی کەس ئاگادار نەبوو وە لە دواوە چەقۆیەکی لە زگی یۆنگی دا ،یۆنگی ئاهێکی بە ئازاری لێدەرچوو کەوتە لایەک)

لیۆن:گەورەم..جانگ ..هیوک...(بە قورسی توانی قسە بکات)

جانگ هیوک:لیۆن هەستەوە و برۆ پارەکە بەتەواوی بێنە خۆم خەریکی یۆنگی دەبم...

لیۆن:باشە...(هەستایەوە و بە ماندووی رۆیشتە لای قاسەکە و لەگەڵ ئەو کەسەی لەگەلیان بوو خەریکی گواستنەوەی پارەکە بوونەوە بۆ ناو جانتاکان کاتی زۆری دەویست چونکە بەراستی پارەیەکی خەیاڵی بوو)

جانگ هیوک:یۆنگی...ئاهـ ببوورە بەڕێز یۆنگی...(بۆ ئاستی یۆنگی خۆی دانەواند،یۆنگی بە چاوی تیژەوە سەیری دەکرد کاتێک جانگ هیوک خەریکی گاڵتە کردن بوو بە یۆنگی،یۆنگی چەقۆکەی زگی دەرهێنا و لە دەستی ئەوی خشاند ،یۆنگی بە هەوڵدانێکی زۆر هەستایەوە لەگەڵ جانگ هیوک کردیانە شەڕ،جانگ هیوکیش یەکێک بوو لەو کەسانەی بۆ یۆنگی کاری دەکرد،بەڵام ئەمە هەموو پلانی ئەوبوو خیانەت لە یۆنگی بکەن)

-

(جانگ هیوک چەقۆکەی لەسەر دەمووچاوی یۆنگی راگرتبوو یۆنگیش بە دەستەکانی رێگری دەکرد بۆ ئەوەی لێیبدات،لە کۆتایدا یۆنگی جێ خۆیانی ئاڵووگۆڕ کردوو چەقۆکەی لە دەمووچاوی جانگ هیوک خشاند کە بووە هۆی پەیدابوونی پەڵەکەی سەر روومەتی لەو کاتەی کە خەریک بوو چەقۆکە زیاتر بە دەمووچاوی بخشێنێ لیۆن لەولاوە هات و یۆنگی هەڵگرتوو و بردیە لای پەنجەرەکە و لە قاتی دووەم ڕا بەری دایەوە خوارەوە سەیری کرد یۆنگی بەبێ جووڵە کردن لەوێ ڕاکشاوە دڵنیابوو دوای ئەو هەمووە یۆنگی ئێستاکە مردووە،گەرایەوە لای جانگ هیوک)

The fight of creditors_taekookWhere stories live. Discover now