تایهیۆنگ:وەک شێت برسیمە..(هەستایەوە چووە سەر کووک،جۆنگکووک بە چاوە گەورە کەروێشکەکانی سەیری دەکرد)...پێویستم بە کەمێک خواردنە..(سەیری لێوەکانی کووکی کرد ماچێکی خێرای لێوی کرد)

جۆنگکووک:گەمژە بوەستە...(ماچێکی تری لێوی کووکی کرد)...دە بوەستە...(دانەیەکی تر ،کە وای لە کووک کرد پێبکەنێت)...هههههـ دە...(ماچێکی تر،تای لەگەڵ پێکەنینی کووک بزەی دەکرد)

تایهیۆنگ:باشە باشە تەواو دەوەستم...(لە کۆتایدا کووک وەستا لە پێکەنین )..بەڵام دوای ئەو ماچە...(ماچێکی تری لێوی کرد)...ئاهـ هەست بە کەمێک ،کەمێک تێر بوون دەکەم...(لەسەر جۆنگکووک راکشا،کووک باوەشی لێدا و دەستی خستە ناو قژی تای)

جۆنگکووک:ئای خوایە خۆشەویستەکەی من برسیەتی ...(باوەشەکەی توند کرد)...من خۆشەویستێکی خراپم کە بە برسیەتی هێشتوومەتەوە...(بە کیوتی گووتی ،تای لە باوەشە گەرمەکەی کووک بزەی دەکرد)

تایهیۆنگ:پێم وابێ دووبارە دەخەومەوە باوەشەکەت زۆرخۆشە..(توند تر کەمەری کووکی گرت و جێی سەری زیاتر ئاسوودە کرد لە ناو سینگی کووک)

جۆنگکووک:ئاهــ،هەستەوە نەخەوی...(بە هاوارەوە گووتی)

تایهیۆنگ:دە کووک تەنها ٥ خولەک تکایە خەوەکە وادەردەکەوێ زۆر ئاسوودەکەر بێت لەسەر سینگی تۆ تکایە..(بە گریانی ساختەوە گووتی )

جۆنگکووک:نەخێر ..(بە دەنگی بەرز گووتی،ئەو دەیزانی تای برسیەتی بۆیە واباشتر بە زگی برسی نەخەوێت)

تایهیۆنگ:زۆر زۆر دڵرەقیت...(بە مۆڕەوە)

جۆنگکووک:دوای نانخواردن بەڵێن دەدەم هەمان شێوە بین ئینجا چەندی دەتەوێ بخەوە باش؟(تایهیۆنگ دوای کەمێک بیرکردنەوە سەری لەقاند و گووتی...)

تایهیۆنگ:باشە..(بە مۆڕەوە)

جۆنگکووک:کەواتە دەی هەستە با برۆینە چێشتخانە...(سەیری تای کرد تایش سەیری کردەوە و گووتی...)

تایهیۆنگ:ئێ هەستە..(بە ئاسایی گووتی)

جۆنگکووک:چۆن هەڵبستم کاتێک وا بە تووندی منت گرتووە؟(تای سەیری کرد چۆن کووکی بەخۆیەوە نووساندووە،بە هێمنی هەستایەوە)...ئاهـ وا هەست دەکەم لاشەم سڕ بووە..(ئەویش لە دوای ئەو هەستایەوە بە ماندوویەتی بەڕاستی لاشەی تای قورس بوو بۆی ،تایهیۆنگ لە چاو جۆنگکووک ماسولکەی زۆرترە و وە لە کووکیش کەمێک دريژترە)

تایهیۆنگ:واهـ کووکی ماڵەکەت خۆشە..(گووتی کە سەیری هەموو شوێنێکی ماڵەکەی کرد)

جۆنگکووک:هم سوپاس دەزانم...(دەستی تای گرت)..دەی وەرە چێشتخانەکە لێرەیە...(تای سەری لەقاند و لە دوای کووک رۆیشت بۆ چێشتخانەکە)..نەفرەت خواردنەکە سارد بۆتەوە من بە خێرای گەرمی دەکەم ..

The fight of creditors_taekookWhere stories live. Discover now