پیرەمێرد:تکایە بیگەڕێننەوە من پەشیمان بوومەوە ...(بە نیگەرانی دەیگووت،ئەوەی پێشی هەناسەیەکی بێزاری دایەوە)

پیاو١:مامە تۆ گەمژەیت تازە ناتوانم بۆچی لە یەکەم دەقە رازی بوویت.؟(بە بێزاری)

پیرەمێرد:باشە هەڵەی منە تەنیا بیگەڕێنەوە...

پیاو١:ئووپس بەڵام ناتوانم ...(ویستیان برۆن بەڵام دووبارە پیرە پیاوەکە زۆر بە توندی قاچی گرت)

پیرەمێرد:تکایە...(نزیک لە گریان)

پیاو١:ئای دە لاچۆ...(بە قاچی شەقێکی لەسەر پیاوەکە دا کە وای کرد لە ئازاردا سەری بگرێ،تایکووک چاویان زەق بۆوە و کووک ویستی رابکات بۆی بەڵام تای وەستاندی و قۆڵی گرت)

تایهیۆنگ:جۆنگکووک بوەستە...

جۆنگکووک:چی بوەستم سەیرکە وا لێیدەدەن...(تایهیۆنگ سەیری کرد دیتی کە بە هەر چواریان خەریکی لێدانی ئەوانن هەناسەیەکی قوڵی دا و چاوی داخست،هەوڵی بیرکردنەوەی دەدا لە بیرکردنەوەکانی دەرهات کاتێک جۆنگکووک دەستیبە توندی گرت تایهیۆنگ سەیری کووکی کرد کە بە بزەوە سەیری دەکات)

تایهیۆنگ:با برۆین...(لەگەڵ ئەوە تایکووک رۆیشتن بۆ لای پیاوەکان)

تایهیۆنگ: وازی لێبنن...(گووتی کاتێک یەکیانی دوورخستەوە)

پیاو١:تۆ کێیت..(بە هاوارەوە گووتی)..بێ نرخ..(هێرشی بۆ تایهیۆنگ برد کە تەنیا بە یەک مست کەواندی جۆنگکووک لەولاوە لای پیرەمێردەکە دانیشتبوو سەیری کرد خوێن لە سەری دەچۆرێ)

جۆنگکووک:تای،ئەو...ئەو خوێنی  لێدێت..(بە شڵەژانەوە گووتی تای سەیری کرد و بە خێرای گووتی...)

تایهیۆنگ:هەوڵ بدە پەیوەندی بە ئەمبوڵانس بکەیت...(ویستی ئاور بۆ ئەوان بداتەوە بەڵام لەگەڵ ئاور دانەوەی چەکی کارەبایان لە تایهیۆنگ دا کە وای کرد بکەوێتە سەر ئەرزەکە )

پیاو٢:گەورەم هەستە...(هەوڵی هەستانی گەورەکەی دەدایەوە کە بە یەک مستەکۆڵەی تایهیۆنگ گێژ ببوو)

پیاو٣:هەستە گەورەم دەبێ برۆین...(لەولاوە کووک سەیری تای دەکرد کە بە بێهۆشی لە ئەرزەکەدا کەوتووە سڕ ببوو بە ئاگا هاتەوە کاتێک پیرەمێردەکەی پێشی کەمێک خۆی جووڵاند تفی زاری قووت دایەوە و سەیری پیاوەکانی کرد کە هەوڵی راکردن دەدەن نەیدەزانی بە دوای ئەوان بکەوێت یاخود تەلەفۆن بۆ ئەمبووڵانس بکات،لە کۆتایدا ئەوەی هەڵبژارد کە پەیوەندی بە ئەمبووڵانس بکات ئەوان دەدۆزرێنەوە بەڵام ژیانی کەسێک ناگەڕێتەوە دوای ١٠ خولەک ئەمبووڵانس گەیشت پیرەمێردەکەیان هەڵگرت و دوای ئەو تایهیۆنگیان برد کووک لە لای تایهیۆنگ دانیشتبوو دەستی توند گرتبوو و وە ئەو دەگریا!)

The fight of creditors_taekookDove le storie prendono vita. Scoprilo ora