جۆنگکووک:کەمێک دەنگت نزم بکە گەمژە....

جیمین:کەواتە ئەو ئەو کووڕە بوو کە لە یەکەم نیگا ئاشقی بووی؟(بە دراماتیکی لە دەوری کووک دەسووڕا ،جۆنگکووک سەری دانەواند و روومەتەکانی سوور هەڵگەڕان)

جۆنگکووک:بێدەنگ بە گەمژە....(بە تورەیەکی کیوتەوە گووتی)

جیمین:چیتان کرد لە ژوورەوە ئایا ماچی یەکتان کرد بە پێی ئەوەی زۆر مانەوە لە ژوورەوە پێم وایە ماچێکی فەرەنسیتان کرد...(بە چاوێکی خەیاڵانە سەیری لایەکی دەکرد وەک ئەوەی خەیاڵی بۆ ئەوە بچێت)

جۆنگکووک:هیۆنــگ...(بە تورەی)

جیمین:ئاااا بوەستە با لێوت ببینم بزانم هەڵئاڵساوە...(لە کووک نزیک بۆوە بۆ ئەوەی سەیری لێوی بکات، کووک بە سەیر کردنێکی بکووژانەوە چاوی بڕیە جیمین)

جیمین:ئهههههـ،ئای جۆنگکووکی گاڵتە نازانیت...(بە بزەوە گووتی ،هەموو ئەو قسانە لە ژێر چاوی تایهیۆنگەوە بوو کە لە کامێراکە سەیری ئەوانی دەکرد و بزەی دەکرد بۆ کیوتی جۆنگکووک ئەو بەڕاستی شەرمنیەکەی جۆنگکووکی خۆشدەوێت، وە زۆر خۆشحاڵبوو ئایا جۆنگکووک لە یەکەم ساتەوە ئاشقی ئەو بووە؟)

-

یۆنگی:بۆچی تەنیا بە جۆنگکووک رازی بوویت ئەی جیمین؟ کێشەیەکی هەبوو؟

تایهیۆنگ:ئای نا،تەنها حەزم لە یەک پاسەوان بوو...ئەگەر دەتەوێ هەر ئەویش رەت دەکەمەوە...(بێگوومان نایکات..)

یۆنگی:نا نا تای ،جۆنگکووک زۆر بەهێزە متمانەم پێیەتی....

تایهیۆنگ:کەواتە من دەچم دەخەوم ....(هەستایەوە ئێستا نزیکەی کاتژمێر ١١یە)

یۆنگی:باشە شەوشاد تایهیۆنگ...(بە بزەوە گووتی ئەو بەڕاستی دڵخۆشە کە لە کۆتای تایهیۆنگ ڕازی بوو ،پێکەنینێکی کرد کاتێک تایهیۆنگ زۆر بەخێرای ماچی گووپی یۆنگی کردوو و رایکردە ژوورەکەی)...ئاااا ئەمە داتپەروەرانە نییە منیش دەمەوێ...(بە گریانی ساختە و هاوارەوە و گووتی بۆ ئەوەی تایهیۆنگ گوێی لێبێت،لە ئەنجامدا گوێی لە پێکەنینی تایهیۆنگ بوو کە بەراستی دڵخۆشی دەکات،بە بزەوە چووە ژوورەکەی و گەرماوێکی ١٥ خولەکی کردوو و خەوت)

-

تایهیۆنگ:ئایا دەبێ خەوتبێ؟..(گووتی کاتێک سەیری مۆبایلەکەی کرد ،تایهیۆنگ گەرماوێکی کردوو و جل و بەرگێکی ئاسوودەی لەبەر کردوو و بە ئارامی لەسەر جێگاکەی پاڵی دایەوە تاکوو ئەو کاتەی جۆنگکووکی بیرکەوت حەز دەکا قسەی لەگەڵ بکات بەڵام بە بەهانەی چی شتێک؟)

The fight of creditors_taekookWhere stories live. Discover now