جۆنگکووک:پارەکە ئامادەیە....(هیون بین کەمێک بێدەنگ بوو دواتر گووتی....)
هیون بین:باشە ناونیشانەکەت بۆ دەنێرم کاتژمێر ٥ی ئێوارە لەوێ بە....
جۆنگکووک:باشە...(هیون بین هەوڵی دا قسەی تر بکات بەڵام جۆنگکووک بواری پێنەدا و پەیوەندیەکەی داخست)
-
کۆتایی پەیوەندیجیمین:چی بوو؟(جۆنگکووک سەیری مۆبایلەکەی دەکرد)
جۆنگکووک:گووتی کە ناونیشانەکەم بۆ دەنێرێ کاتژمێر ٥ لەوێ دەبین....
جیمین:زۆرباشە .(دوای ٢-٣ خولەک نامەیەک بۆ کووک هات کردیەوە ناونیشانەکە بوو، لە ئيستادا کاتژمێر١:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ بوو ٣ کاتژمێر و ٣٠ خولەک ماوە بۆ یەکتر بینینەکە)
جیمین:با لە ئێستادا بگەڕێینەوە کافێکە...
جۆنگکووک:باشە ...(بەڕێ کەوتن،لە رێگادا کووک پەیوەندیەکی بۆ هات)
جیمین:کێ بوو جۆنگکووک؟
جۆنگکووک :راهێنەرەکە بوو گووتی وەرن بۆ یاریگا کاری پێمانە..،من دەبێ برۆم.(جیمین سەری لەقاند)...جانتایەکە بگرە منیش پاش ئەوەی کە تەواوبووین دەگەرێمەوە....
جیمین:باشە خوات لەگەڵ...(جانتاکەی وەرگرت و رۆی،لەو شوێنەی کە جیمین و کووک لێی بوون تەنیا ١٠ خولەک دووربوو لەو یاریگایەی جۆنگکووک بۆیە هەر بە پیادە رۆی لە رێگادا کووک پیاوێک بە پێشی دا رایکرد کە دەمووچاوێکی قەڵەوی هەبوو جەستەشی مامناوەند بوو و قژێکی درێژی هەبوو بەڵام بە کەسێکی بێ ماڵ دەچوو، دوای تەنها ٢٠ سانیە یەکێکی تریش لە پێشی رایکرد بەڵام کووک سەرسام بوو باڵایەکی رێک و درێژ کڵاوێکی رەشی جلدی لەسەر بوو کە قژی بە شێوەی شەپۆل بوو درێژیەکەی مامناوەند بوو جل و بەرگێکی لەسەرەوە تا خوارەوە رەش بوو کە لەلایەن جۆنگکووکەوە زۆر سەرنج راکێش بووە-)
(-کووک نازانێ بۆچی بەڵام دوای ئەوان کەوت هەستێک دەیگووت لەوانەیە ئەو پیاوەی بە بێ ماڵ دەچوو لە مەترسیدابێ)
(دوای راکردنێکی زۆر کووک گەیشت بەو کەسەی کە سەرنجی راکێشابوو کووک ئەوی فرێدا لایەک زۆر بە لەناکاوی کە ئەو کەسەی تر نەیتوانی کاردانەوەشی هەبێ ،کەسەکە دەستی بە پشتیەوە گرتبوو بە ئازارەوە ئاهێکی کرد کووکیش بەهۆی راکردنی زۆرەوە ماندوو ببوو دەستەکانی بە چۆکی گرتبوو خۆی خوار کردبۆوە هەوڵی رێک کردنی هەناسەلانی دەدا، بە ماندووی سەری هەڵبڕی و سەیری ئەو کەسەی پێشی کرد دوای کەمێک کووک خۆی بەرز کردەوە و چووە نزیکی کورەکە دانیشت و گووتی....)
YOU ARE READING
The fight of creditors_taekook
Randomشەڕێکی گەورەی نێوان قەرزەدەرەکانی سۆلی کۆریا بە چی دەگات ؟ ئایا دەتوانن خەڵک لە دەستی دڵرەقترین و فێلبازترین قەرزدەر ڕزگار بکەن؟ #taekook Starts:11/7/2023 Ends:2/9/2023 Hope you enjoy<3
Part-4-
Start from the beginning