جانگ هیوک:بە هۆش هاتی کورەکە ؟،دەزانی ئێمەت لە چاوەڕوانی هێشتەوە؟(بە دراماتیکی گووتی،کووک دەستەکانی واڵا کردبوو لە ئەرزەکەدا جانگ هیوک بەسەر لەپی دەستەکانی دا رۆیشت،کووک ئاهێکی ئازاری دەرکرد و چاوەکانی لە تاوی ئازار تووند داخست)

جانگ هیوک:ئووپس..!،هەڵەی من بوو ..(بزەیەکی کرد)...داوای لێبوردن دەکەم بۆ ئەمە کورەکە...(لێی نزیک بۆوە لەسەر زگی کووک دانیشت،کووک دووبارە چاوەکانی تووند لێک بەست بەهۆی ئازار لیۆن مستەکۆڵەی بەهێزی لێدابوو سەیرە تاکوو ئێستا خۆی گرتووە و نەمردووە،ئەمجارە فرمێسک لە چاوی راستی رێچکەی خۆی گرت بۆ ناو قژی،هیوک روومەتی کووکی گرت و گووتی...)

جانگ هیوک:کوڕی باش ...پێشنیارێکم بۆت هەیە ئینجا زیرەکانە بڕیار بدە....(کووک پێی سەیر بوو پێشنیاری چی سەرەرای ئەوەی کە زۆر لەسەر خۆی نەبوو بە وردی گوێی لە جانگ هیوک گرتبوو)

جانگ هیوک:بە پێی ئەوەی بەم شێوەیە سەیرم دەکەی بەردەوام دەبم...(بە بزەوە)...چی دەڵێی بۆ ئەوەی ببیە یەکێک لە پیاوەکانم؟(جۆنگکووک بە رووخسارێکی بێهەست سەیری جانگ هیوکی ئەکرد)

جانگ هیوک:ژیانێکی خۆش هیچ شتێک لە نێوانمان نامێنێت،دەتوانی بە ئازادی بژیت نە تۆ قەرزاری من دەبیت نە من هەوڵی رێگری کردنت دەکەم چی تر نا.!...چی دەڵێی؟..(بە زانخوازیەوە ئەو بەڕاستی سەرسامی تەکنیکەکانی کووک بووە ..،ئەوەی دواتر کووک کردی ئەوانەی ئەوێی تووشی شۆک کرد تفی بە رووخساری جانگ هیوک دا کرد جانگ هیوکی گەورە و گران کە کەس بوێری نییە خۆی لێ نزیک بکاتەوە نە پۆلیس نە دەسەڵات داران ئێستا کورێکی هەڕەمەکی خاوەن کافێیەکی بچووک بوێری تف کردنی هەبوو بە رووخساری جانگ هیوک ،جانگ هیوک بە بزەوە پەرۆیەکی رەنگ تۆخی نیلی لە گیرفانی قاتەکەی دەرهێنا رووخساری سڕی و خستیەوە شوێنی خۆی)

جانگ هیوک:وابزانم وەڵامی خۆمم وەرگرت...(لە لای قاچی پانتۆڵەکەی هەڵدایەوە و چەقۆیەکی دەرهێنا کە شێوەیەکی زۆر دەگمەن و جوانی هەبوو)

شێوەی چەقۆکە-

(دەستی لە چەقۆکە دەخشاند و بە بزەوە سەیری چەقۆکەی دەکرد کووک لە ژێریەوە بە ماندووی سەیری جانگ هیوکی دەکرد ترسێکیشی هەبوو،جانگ هیوک لە رووخساری کووک نزیک بۆوە و چەقۆکەی لە رووخساری دەخشاند تا دەستی لە بەشێکی رووخساری کووک دا ئەو شوێنە بوو کە هەمان شێوە جانگ هیوک نیشانەی چەقۆی هەبوو ،چەقۆکەی لایە تیژەکەی خستە ناو پێستی کووک)

جۆنگکووژ:ئاهـــــ...(جانگ هیوک وەک شێت لە کاتی چەقاندنی چەقۆکە لە رووخساری کووک بزەی دەکرد،دوای کەمێک راوەستان لە دوای چەقاندنی چەقۆکە دەستی کرد بە جووڵاندنی چەقۆکە بۆ خوارتر کە لە لای چەپی روومەتی کووک هەمووی خوێن دەڕژا و ئەم شوێنە ببووە خوێن)

The fight of creditors_taekookWhere stories live. Discover now