کۆتایی

760 75 2
                                    







جۆنگکوک : کەواتە بیر لە چی دەکەیتەوە بۆچی بێدەنگ بووی

مینا : هەندێ بێدەنگی ڕازی بوون و بێدەسەڵاتی نیە ، بەڵکو بێ هیوا بوونە لە شعوری بەرامبەر کە بە کەڵکی هیچ گفتوگۆیەک نایەت

جۆنگکوک : سەڕەڕای ئەوندە خۆشت دەویست کەواتە بۆچی کوشتت

مینا : هیچ هۆکارێکی بۆ نەهێشمەوە کە نریکوژم بۆیە کوشتم

جۆنگکوک : کەواتە بە تەواوی چۆن بوو

لەسەرەتادا من نەمدەزانی ئەو لەگەڵ پورم ڕێکەوتوە تەنانەت نەمدەزانی کە هەموو سامانەکە بە ناوی منەوەیە وەک گۆرانیبێژ لەگەڵ گروپی سێرکدا کارم دەکرد خۆشیم لێ دەبینی ئەوە تاکە شت بوو دوای مردنی دایکم و باوکم بۆم نایەوە و دڵم پێی خۆش دەبوو هەرگیز نەمدەزانی دەکەومە دۆزەخێکی لەو جۆرە

دوای ئەوەی کە بووم بە هاوڕێ لەگەڵ کچێک کە ناوی سانا بوو بەڵێ هاوڕێکەم سانا خوێندکار بوو ئەو زۆر لە من حاڵی خراپتر بوو وە جارێکیان پێویستی بە پارە بوو بۆ ئەنجام دانی نەشتەرگەری منیش بەو بڕە پارەیەیی هەمبوو بەس نەبوو داوام لە هەر کەسێک دەکرد ڕەتیان دەکردەوە قەرزم پێ بدەن منیش ناچار گەڕامەوە بۆ لای پورم

ئەویش ئەوە بوو کە ناچاری کردم بە هاوسەرگیری لەگەڵ پارک جیمین من ئەو هاوسەرگیریەم قبوڵ کرد وە باشترینی خۆم پێشکەش بە جیمین کرد خۆشم ویست یەکەم کەس بوو  کە دڵمم نیشان دا .بەڵام ئەو هۆکارە کە هەرگیز نیشانی کەسێکی تری نادەمەوە جارێکی تر هەوڵمم دەدا سەڕەراری خراپیەکانی باش بم لەگەڵی ترسام رۆژێک کەسێک شوێنم بگرێتەوەبەڵام بۆم دەر کەوت من ئەسڵەن شوێنم نەبوو لە دڵی

ئەو ناچاری کردم واز لە پیشرکەم و خەونەکەم بێنم فەرامۆشی کردم منی بە تەنیا بەجێهێشت گرینگی پێنەدام ڕێگەی نەدام هاوڕێیەتی دروست بکەم لەگەڵ هیچ کەسێک تەواوی ڕێگاکانی ئازادی لە من گرت هەر قبوڵم کرد بەڵام ئەو هۆکاری بۆم نەهێشتەوە بۆ ئەوەی هەناسە بدەم هەموو ڕۆژێک ئازار هەموو ڕۆژێک گریان و لێدان ئازارەکان هێزیان پێدام بۆ ئەوەی بوێری کوشتنی کۆکەمەوە لە کاتێکدا ئەو ئازارانە هەرگیز لەبیر ناکرێن

تاکە شت مابۆوە سەگەکەم مۆری بوو کە چوار مانگ پێش ئێستا کوشتی وە کەناریەکەم باڵندە بێ تاوانەکەم ئەویشی کوشت سەڕەرای ئەوە دوای ئەو هەموو ئازارە هات و وتی کەوا پەشیمانی لە چرکە بە چرکەی ژیانی  لەگەڵ من نازانم ئەیویست  ئازارەکانم زیاتر بکات  یان دووبارە من بکوژی بە وشەکانی

توانای بەرگەگرتنم نەما چیتر نەمتوانی بەردەوام بم ئازارو نەخۆشی منی تەواو بێهێز کرد تەنانەت بە ئاشکرا خیانەتی لێم دەکرد بەم دوایانە وای لێهاتبوو بەبەرچاوی من خیانەت بکات ئاخر چۆن بتوانم هۆکارێک بدۆزمەوە بۆ ژیانکردن لەگەڵ کەسێکی وا چیم کردبا دەکرا سوپاسی بکەم دەکرا پێی بڵێم
زۆر سوپاس
سوپاس بۆ ئەوەی کەسێکی تر هێنا شوێنی من، سوپاس بۆ ئەوەی ئیهمالت کردم کاتێک زۆر پێویستم پێت بوو، سوپاس بۆ ئەوەی وات لێکردم هەست بە تەنهای بکەم، سوپاس کەوات لێ کردم بگریم هەتا خەو ئەمباتەوە، سوپاس کەوات لێ کردم چیتر نەمەوێ لێرەبم...
تۆ بەراستی تێناگەی وایە؟
پێ ناچێ تۆ تێبگەی کە چەند ئازاری دام وایە؟
ئەو  ژیانی من بوو، من هەوڵی باشترینم دا بۆ ئەو بەڵام ئەو بە منتی وت هێشتا کەمە و وتی راست ناکەم؟
پارک جیمینی نەفرەتی من خۆشم ویستی بەراستی، من یارمەتیم دای لە زۆربەی کاتەکانت بەڵام تۆ هاتی و کەسێکی تر هێنا شوێنی من. کاتێک  تۆ دەستەکانی ئەوت ئەگرت و پێ ئەکەنیت لەگەڵی، منیش دەستی خەمەکانم ئەگرت و فرمێسکەکانم ئەسرم لەگەڵی

فەرامۆشکراو Jk (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now