19

410 59 2
                                    

19

هەموو ئانەدەبوان شۆک بووبون دایکی نیل وە نیل زۆر شۆک تر کوڕەکەی وە برای نیل ئێستا خەریکی شایرتی دانە دژی دایکی ئەمە نامۆیە بۆ ئەو ئافرەتەی کە پێش چاوی کوێر بووە دایکی نیل دەستی کرد بە قسە

دایکی نیل : تۆ شێت بووی کوڕەکەم ئای خوایە گیان من چی دەبینم جەنابی دادوەر ئەمانە دڕۆیە من ئاگام لەم بابەتە نییە سوێند دەخۆم من بکوژ نیم

دادوەر : بێدەنگ بە و کە شوێنی خۆت دانیشە ئێرە دادگاییە بێدەنگی دادگا بپارێزن
بەردەوامبە لی جۆنگسوک شتێکی تر هەیە بتەوێت بیڵێی

جۆنگسوک : وە هەروەها دەمەوێ ئەوە بڵێم کە دایکم پێش ئەوەی بڕوات پەیوەندی پێوە کردم داوای لێکردم لە هاوبەشی تاوانەکەی بم لە ڕێگەی نیلی بوو پەیوەندیەکە بەڵام نیل ئاگادار نەبوو ئەو تەنیا نامەکەی بۆ هێنام وە ئەمەش نامەکەیە دەستنوسی دایکمە

ئامادەبووان شۆک بوبن لە ڕۆدسنی ئەم شتە چاوەڕوانەکراوە بە تایبەتی دایکی نیل وە لە هەموان شۆکتر سانا بوو

دادوەر سەیری نامەکەی کردو شۆک بوو بە بینینی نامەکە وە دەستوسەکە هەممان دەستنوسی دایکی  نیل بوو چۆنکە ئەوان  نمونەی دەستنووسی دایکی نیلیان پێبوو لە کاتی وەرگرتنی ئیفادە

دادوەر : پارک مینا ئایا ئەمانە ڕاستن

مینا : بەڵێ بەڕێز  دادوەر

دادوەر : کەواتە بۆچی بێدەنگ بووی

مینا : چۆنکە ئەو خۆشکی دایکمە نەمدەتوانی ئەو شتانەی بەسەری هێنام باسکەمەوە هەمیشە دەمەوێ ئەمە خەونێک بێ ئاخر چۆن پورم ئەمانەم بەسەر دێنێ تەنیا وشەی پور هەموو هۆکارێکم پێ ئەدات بۆ بێدەنگ بوون بو هیچ هۆکارێکمـ پێ نادەی دژایەتی کردنی

من ئەوم وەک دایکی خۆم بینیبوو نەمدەتوانی ئەمانە بڵێم بەڵام وەک وتویانە کات هەمیشە ئاشکرای ئەکاتـ کەوا تۆ چ مانایەکتـ هەبوو بۆ هەندێک کەس.

دەزانی چیم زۆر لا سەیرە ئەوەی کە بینیم لە ژیانم ئەوەیە کە مرۆڤەكانی ئێرە بەشوێن هەڵەكانت دا دەگەڕێن كێشە لێرە نیەكێشەكە ئەوەیە ئەگەر نەیان دۆزیەوە خۆیان بۆت هەڵدەبەستن

بەڵام دەزانی چی فێربووم ئەوەی کاتێک ئازیزێکت ئازارت ئەداتکاتێک هەستەکانی تۆ بەهیچ دائەنێ،کاتێک وشەکانی وەک برینێک لەسەر دڵت دروست ئەبن یەکسەر لێی دوورمەکەوە لێ گەڕێ ئازارت بدات،بتشکێنێت،بتگرێنێت، هەرگیز نەکەی لە لوتکەی خۆشویستنیدا جێی بهێڵیت لێی گەڕێ بە دەستی خۆی هەموو ئەو هەموو هەستانەی ناخت بکوژێت دواتر ئەتوانی هەست بەهیچ شتێک نەکەیت

دادوەر : باشە کچەکەم دەزانم بە بارودۆخێکی سەختدا تێپەڕیویت بەڵام بۆچی ئەمانەت بۆ کەس باسنەکردوە

مینا : یەکێك لەیاساکانی شکۆمەندی مرۆڤ ئەوەیە کەس ناچار نەکەیت گرینگیت پێبدات و هەواڵت بپرسێت کەسێك کە بەڕاستی خۆشی دەوێی بەدوات دەگەڕێت ، وەك ئەوەی شتێکی بەنرخی وون کردبێت گرنگی پێدان سیفەتێکە دروست ناکرێ ، بۆیە کەس ناچار مەکە گرنگیت پێ بدات ، ئەو کاتە وەك ئەو کەسەت لێ دێت کە درەختێکی پلاستیکی ئاو دەدات و چاوەڕێی بەروبوومی لێ دەکات تاکەشت ئاسودەم ئەکات ئەوەیە کەمن دەزانم من کێم ، من باش دەزانم دڵم ئازاری کەس نادات من تەنانەت نزای خراپ لە دوژمنەکانیشم  ناکەم گرنگی بەوشتانە نادەم کە هەیانە بەدوای ئەو کەسانەدا ناچم لێم ڕادەکەن ئەو شکۆیەیی هەمە بەسمە ، ئەگەر هەموو ژیانیشم بەدڵتەنگی بژیم بێ ئەوەی بپاڕێمەوە بۆ دڵخۆشی لەوانەی دەمشکێنن ڕازیم ئێمە باشترین نین ،بەڵام ئازاری کەس نادەین
لەناخماندا خراپە نیە ،بەڵێن ناشکێنین و درۆناکەین دڵخۆش نابین بەوەی ئازار لەچاوی ئەوانی تردا ببینین، باشیش ئەزانین تەنیایی چۆنە،بۆیە هەرگیز کەس جێناهێڵین بەڵام ئەوشتانە هەندی جار دەبنە ئازار بۆخۆمان

دادوەر : دادگاییەکە ڕادەواستێ هەتا بە تەواوی ئەو دەستنوسە دەسەلمێنرێ پاشان دادگا بڕیاری کۆتایی ئەدات

دایکی نیل : باشە دەزانم زۆر ئازارم دای بەڵام سوێند دەخۆم من بکوژ نیم مینا کچەکەم بمبورە بۆ ئازاردانت بەڵام من بکوژ نیم تۆش باش دەزانی

مینا :  نەخێر پورێ تۆ بکوژی تۆ منی بە زیندوێتی ڕەوانەی گۆر کرد من خوشکەزایی تۆ بوم منت لە پێناو پارە فرۆشت پێت لایە لام سەیر دەبێ کە جیمین بکوژی لە پێناو پارە

دایکی نیل: مینا تۆ چی دەڵێی من پوری تۆم من جیاوازم بۆت

مینا : وایە تۆ جیاواز بووم بۆ من تۆ تاکە کەسی بووی لە خێزانەکەم وە هیچ كەس شوێنت ناگرێتەوەبەڵام خۆزگە خۆت لەشوێنی خۆت بایت

دایکی نیل : تۆ زۆر گۆڕاوی

مینا : ھیچ گۆڕانێک لە خۆمدا بە دی ناکەم تەنھا ئەوە نەبێ کە وەک جاران بە پەرۆش نیم بۆ بینینی بەیانیێکی تر

نیل: بۆچی وائەکەی مینا تۆش باش دەزانی دایکم بەو جۆرە نیە

مینا : ئەوە براکەتە کە شایەدحاڵی بکوژی دایکتە نەک من

نیل : بەهەرحاڵ من زۆر بیرتم دەکرد کە حاڵت ئاوا بوو بۆچی بە ئێمەت نەدەوت هەرنا نا بە منت وتبا

مینا : ڕۆژێکیان نامەیەکم نوسیبوو تێیدا باسم کردبوو کە چەند بیرت دەکەم ژیان بێ تۆ چەند تاریک و بێدەنگە تەنانەت هێزی ئەوەشم نیە لەسەر جێگەکەشم هەستم بەڵام پێش ئەوەی بینێرم بیرم کەوتەوە کەتۆ باشیت بێ من لەژیانی ئاساییت بەردەوامی وەک ئەوەی هیچ ڕوی نەدابێت هەموو ئەو ساتە جوانانەشت لەیاد کردوە کەپێکەوە هەمان بووە نامەکەم سڕیەوە ، پاشان گریام

نیل : هه‌موومان له‌ ژیانمان یه‌کێکمان هه‌بووه که بۆ هه‌بوونی گیانمان دا خه‌ممان خوارد گریاین شه‌رمان کرد به‌ڵام له‌ کۆتایدا هیچمان پێ نەکرا بۆیان جگه له‌ هیچ هیچ نین خۆت باش دەزانی مینا من هیچم لە دەست نەدەهات

مینا : من هەندێک سات ئارام دەردەکەومـ لە ناخیشمدا ئاگر بلێسە دەکات هەر وەک ئەو بارودۆخانەی کە پێیدا تێپەڕ دەبم

دادوەر : بڕیاردا......

_________________

ئەکتیڤ بن گوڵەکان

❤️🔥

فەرامۆشکراو Jk (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now